چوار شەو لە زیندانی یەکێتی (گوانتانامۆ) – ٣

وتار/ 23/01/2019 719 جار بینراوە

سەلاح خدر

چوار شەو لە زیندانی یەکێتی (گوانتانامۆ) – ٣
زیندانێکی سارد، پەروەردە و مانگرتنێکی بەباوەڕ و گەرم

سەلاح خدر
ئێمە ٢٣ دیلی ئازادی بووین، براینە گرتوخانەی کانی گۆمەی سلێمانی، لەوێ پاش پشکنین تەنانەت قایش و پێڵاو و گۆرەویەکانیان پێداناین و هەموومانیان خستە ژورێکی گەورەوە، ژوورێکی درێژ ٢٠ قەرەوێڵەی دووقاتی ئاسنی و دوو تەوالێت و دوو حەمامی تا بڵێیت پیس و بۆگەنی تێدابوو.
سەرین نەبوو، دۆشەکەکان لە چڵکدا بەرگەکانیان ڕەش ببوون، چەند تەرمۆزەیەکی بەتاڵی چا و هەندێک قاپ و پەرداخی نایلۆن بۆر لە پیسیدا لەبەردەوام تەوالێتەکەدا دانرابوون، لەمانە خراپتر سەرمای ناو ژورەکە بوو، هێندە سارد بوو لە تاوا بەتانیەکانمان دا بەخۆماندا و یەکسەر بەناو ژورەکەدا دەستمان کرد بەپیاسەکردن تا هەندێک گەرممان بێتەوە، لەتاو سەرما ئاستەم بوو دانشیت، سێ دەلاقەی موشەبەکی بەرز لە ژورەکەدا بوون بایەکی زۆر سارد لەوێوە دەهاتە ژورەوە، سێ سپلیتیش هەڵوسرابوون چەندمان پێگوتن سپلیتەکانیان بۆ دانەگیرساندین، لەتاوسەرما دۆشەکانمان دڕاند و هەرچۆبێت دەلاقەکانمان پێگرت، تێگەیشتین کە ئەو ژورە پیس و ساردە شەڕێکی تایبەتی دەرونی و ئەشکەنجەیەکی سیستەماتیکە لەگەڵ ئێمەدا دەیکەن.
هەموومان کۆبووینەوە و بەیەک دەنگ بڕیاری مانگرتن لە خواردنمان دا.
(‌هەڵوێستی جوامێرانە)
جگە لە مەحموودی کۆبانێ دوو گەنجی دیکە لەڕەشبگیرییە عەشوائیەکەی پارکی (ئازادی) دا گیرابوون ئەوان ئاگاداری هیچ نەبوون، وەلێ بێ دوودڵی لەگەڵ ئێمەدا بڕیاری مانگرتنیان دا.
ئێمە زۆر قسەمان لەگەڵ مەحموودی کۆبانێ کرد کە ئەو نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە لەبەر نەخۆشیەکەی دەتوانێت مان نەگرێت و نان بخوات، مەحمود ئەو قسە و جیاکردنەوەی ئێمەی زۆر پێناخۆش بوو گوتی (بۆ من لە ئێوە زیاترم ، مەگەرهەموومان ڕوبەڕووی هەمان زوڵم و ناهەقی نەبووینەتەوە؟ چۆن داوایەکی وا لە من دەکەن؟) لە کەسایەتی مەحموود دا ئیرادە و خۆڕاگری و ئەو هێڵی تێکۆشان و باوەڕییەمان باشتر بینی کە کۆبانێی کردە سەمبوڵی بەرخۆدانی مرۆڤایەتی لە جیهان دا.
یەکەم کار لە گرتوخانە کرا دەستپێکردنی پەروەردە بوو بەم شێوەیە:
پرسی ئازادی
ڕەوشی سیاسی هەنووکەیی و کوردستان لەهاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا
هێڵی ئەلتەرناتیڤ
خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کورد و کوردستان
هەر چوار ڕۆژی زیندان ئەو پەروەردەیە و لەنێوانیشدا یاری (سیخوڕ و گوندی) و چەند یاریەکی دیکە دەکران.
گاردیانەکانی زیندان زۆر هەوڵیاندا قەناعەتمان پێبکەن نان بخۆین و مانگرتن بشکێنین، وەک ئەرکی ئاسایی ڕۆژانەی خۆیان خواردنیان بۆ دەهێناین، بەڵام ئێمە ڕەدمان دەکردەوە تەنها ئاو و چا مان دەخواردەوە، جگە لەوە بۆ یەک خولەکیش لێمانیان نەدەپرسیەوە هەر پرسیارێکیشمان لە گاردیانەکان دەکرد لە وشەی نازانم زیاتر هیچ وەڵامێکمان وەرنەدەگرد.
چونکە ئێمە لەلایەن هێزێکی ڕاسپێردراو لەلایەن دوژمنەوە دیلگیرابووین سەربەرزبووین، باوەڕمان بەئازادی و ئیرادە و شکۆمان، پێداگریمان لە هێڵی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان، بەو پەروەردە و هێز و وزەیەی لە ڕێبەر ئۆجالانمان وەرگرتبوو، ورەمان هێندە باڵا بوو کە بۆ ساتێکیش هەست بەبرسێتی نەکەین.

لەبەشی چوارهەم و کۆتاییدا
(بردنمان بۆ دادگا، شێواندنی ڕاستی گرتنمان، ئەشکەنجە و سوکایەتی هێزە چەکدارەکان لەناو دادگادا)

نوێترین نوسینەکانی سەلاح خدر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌