خزمەتکردن بەداعش ....

وتار/ 22/10/2016 587 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

خزمەتکردن بەداعش ....
فەرەیدون بێوار
پەخشی راستەوخۆی گواستنەوەی بەرەکانی جەنگ و پشتەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگەو جوڵەکردنیان و شوێن و ژمارەیان، خزمەتکردنە بەداعش و سیخوریکردنە بۆ داعش و یەکێکە لەهۆکارەکانی شەهیدبوون و بریندار بوونی پێشمەرگە.
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی وەزارەتی پێشمەرگەو سەرپەرشتیارانی ئۆپراسیۆنەکە کەرێگە بەپەخشی راستەوخۆی کەناڵەکان دەدەن.
ئەوەی کەمێک شارەزایی لەئەلف و بای زانستی راگەیاندن و کاریگەرییە سلبییەکانی راگەیاندن هەبێ، تێدەگات و دەزانێ کە ئەمجۆرە پەخشە راستەوخۆیانە چ کاریگەرییەکی سلبی لەسەر پلانی جەنگ و هێزەکانی پێشمەرگەیە و چەنێ خاڵی ئیجابی تێدایە بۆ داعش و دوژمن.
بۆیە دەخوازم کەناڵەکان پەخشی راستەوخۆ رابگرن و لەپێناو پڕ کردنەوەی چەند سعاتێکی بەتاڵی کەناڵەکانیان چیتر نەبنە هۆکاری بەشەهیددانی پێشمەرگەو نەبنە خزمەتکاری راستەوخۆی داعش.
وە ئەرکی وەزارەتی پێشمەرگەو فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانە کە لەمڕووەوە هەنگاوی جدی بگرێتەبەر.

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌