پێشمه‌رگه‌ سمبولی ئارامی نیشتمان

وتار/ 22/10/2016 593 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

پێشمه‌رگه‌ سمبولی ئارامی نیشتمان
ڕۆژنامه‌نوس : كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ناوه‌یه‌ كه‌ هه‌ر له‌واتاكه‌یدا مانای گیان به‌خشی ده‌دات به‌گوێچكه‌ی مرۆڤایه‌تی ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆڕشه‌كانی كورده‌وه‌ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت به‌بونی ده‌یان كه‌م وكوڕیه‌وه‌ بوه‌ به‌سمبولی ئارامی بۆ نیشتمان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه‌ ، له‌ پێش ڕاپه‌ڕین دا ووشه‌ی (پێشمه‌رگه‌) ئه‌و چه‌تره‌ به‌رفراوانه‌بوو كه‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له‌ژێر خۆی دا كۆكردبویه‌وه‌ ، هه‌ر له‌پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئیسلامی ده‌ست به‌ده‌ست نوێژی گیان فیدای تێكۆشه‌ر تا پێشمه‌رگه‌یه‌كی چه‌پڕه‌وی كۆمۆنیست دژ به‌سته‌مه‌كانی ڕژێمی به‌عسی فاشیست. له‌ئێستاشدا هه‌ر ناوی (پێشمه‌رگه‌) یه‌ بۆته‌وه‌ به‌ چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان له‌سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كاندا، لێره‌دا ئه‌وه‌ی پێویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ بۆچی ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا پێشه‌نگ بێت و له‌ خۆشگوزه‌رانیه‌كانیش دا له‌دواوه‌ سه‌ره‌ی به‌رنه‌كه‌وێت. ده‌زانن چه‌نده‌ زه‌حمه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ لایه‌ك لوله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ی له‌خزمه‌ت پاراستنی خاك وكیان وهه‌موان بێت ، له‌لایه‌كی تریش بیروهۆشی لای خێزان ومنداڵه‌كانی بێت ئاخۆ چۆن له‌سه‌نگه‌ری قه‌یرانه‌كاندا ڕۆژ ئاواده‌كه‌ن . ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ نه‌خوێنده‌وارن به‌رامبه‌ر قوڕسی قه‌یرانه‌كان و نابینان به‌رامبه‌ر بینینی ناره‌حه‌تیه‌كانی بێ موچه‌یی، ده‌ی ئێوه‌ش له‌ناودڵی نیشتمانی ئارام دا بڕۆن موچه‌ بكه‌ن به‌به‌رۆكی خێزانی پێشمه‌رگه‌ و دایكانی شه‌هیدان . بڕۆن بڵێن به‌شاجوان و فلان هونه‌رمه‌ند ئێمه‌ هه‌ڵه‌مان كرد كه‌پاره‌مان به‌ئێوه‌به‌خشی ، ئه‌ها پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان به‌گیرفانی به‌تاڵه‌وه‌ چۆن به‌رگری ده‌كه‌ن . بڕۆن ئۆتۆمبێله‌ گرانبه‌هاكانتان بفرۆشن ، بڕۆن پاره‌ی خوێندنی منداڵه‌كانتان له‌ ووڵاتان بكێشنه‌وه‌ ، ئیتر پاره‌كانتان بێننه‌وه‌ بیكه‌ن به‌ (پێشموچه‌) بۆ (پێشمه‌رگه‌) ، هه‌موان ده‌ڵێین قه‌رزاری پێشمه‌رگه‌ین به‌ڵام كه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی پێده‌ده‌ینه‌وه‌ ، ده‌زانن ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستیان پێیه‌تی. له‌كۆتاییدا ئومێده‌وارم پێشمه‌رگه‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتوبێت و خوای گه‌وره‌ش دڵی به‌رپرسان نه‌رم و ویژدانی هه‌ست كردن به‌ناڕه‌حه‌تیه‌كانیان پێ ببه‌خشێت.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌