کتێبی (بنکەنکردنی دیوارێکی لەرزۆک)

وتار/ 06/01/2019 1131 جار بینراوە

هوشیار جەمال

کتێبی (بنکەنکردنی دیوارێکی لەرزۆک)

هۆشیارجەمال
  ئەم کتێبەی نوسەر زانا سەلام لەچەند گفتوگۆیەک وتاری ڕەخنەی ورد لەباری ئیلحادەوە پێکدێت، ونوسەرلە کتێبەکەیدا باس لە پەیوەندی زانست وئیحادو ئەخلاق وئیلحاد ،ئیلحادو هۆش دەکات.
  لەسەرەتادا تیشک دەخاتە سەر ئەوجۆرە لە ئیحادەی کەلەئیستادا ولەپاش چارەکەسەدەیەک لەحوکم و باڵادەستی هێزە سیکۆلار و ناسیونالیسەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، وئاماژە بەوەدەکات ئەم جۆرە لە ئیلحاد بێ سەرەوبەرەیەکی زۆری پێوەدیارە، لە کوردستان ومامەڵەکردن لەگەلیدا زۆر ئەستەمە و خۆشیان لە لێکەوتەکانی تێناگەن.
  لەم کتێبەدا چەندین بابەتی گرنگ دەخرێنە بەرباس وەک ئایا زانست خودی خۆی چیە؟ زانست سنوری هەیە؟ئیشی زانست ململانێی، خواو ئایین؟ئەخلاق لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ ئایا دەکرێت لە دەرەوەی خوداوە شتێك بە ناوی ئەخلاق هەبێت؟
  نوسەر سەبارەت بەوەی زانست کۆتایی بە ئاین هێناوە دەڵیت ئەم پرسیارە لە بنەڕەتدا هەڵەیە چونکە زانست و ئاین دووبواری لێک جیاوازن ؛بەڵام لای موسڵمانان دەکرێت هەردووکیان نیعمەتی خودایی بن، بەڵام لە دووبواری جیاوزادا،چونکە زانست وەڵامی پرسیاری چۆن دەداتەوە بەڵام ئاین وەڵامی بۆچی دەداتەوە
  نوسەرئەم پرسە ورتر شیدەکاتەوە و باس لەوەدەکات تیمێکی توێژەر جۆرە ڕووکێکیان دۆزیەوە بۆچارەسەرکردنی وەرهەمی شێرپەنجە کە دەتوانرێت بەکاربهێنریت، واتا بە پرۆسەیەکی زانستیدا تێپەڕی لێرەدا دەتوانین بە ڕێگای زانستی بزانین چۆن چارەسەری ئەو نەخۆشیە دەکات بەڵام ئایا کەس دەزانێت هۆکار پاڵنەری ئەم دکتۆرە چی بوو بۆ ئەوەی بە دوای ئەم چارەسەرەدا بگەڕێت؟ لەزاری دکتۆرەکەوە دەکرێت بڵێن کە بەهۆی ئەوەی کەسی زۆرگرنگی نزیکی کە دایک وباوکی و خوشکەکەییەتی بەو نەخۆشیە گیانی لەدەستداوە زۆر غەمی خواردوە بۆیە بەدوای چارەسەرداگەڕاوە کەواتە ئەوە دکتۆرە وەڵامی بۆچی دەداتەوە نەک زانست.

ئایازانستی سروشتی سنوری هەیە؟ نوسەر ئاماژەبەوەدەکات کە ئیلحاد باوەڕی بەوەنیەکە زانست سنوری هەبێت،بەڵام ئەم شرۆڤەی سنورداری زانست دەکات  بەوەی زانست دەستەوەستانە بەرامبەر بە خوداهەیە یان نا؟ ڕوح هەیە یان نا؟ بە ڵکودەڵێت ئەمانە لەدەرەوەی پرۆسەی زانستن.
ئایازانست دەتوانێت خۆشەویستی، بەزەیی وسۆز ڕونبکاتەوە؟نوسەر دەڵێت نەخیر ناتوانێت ونەلەدورو نزیکەوە بە نمونەی ئەوەی پیرەمێردێک کە جەستەی بکەیتە بەردەم ئاگرێک جەستەی دەکشیت،زانست دەڵیت بابکشیت گرنگ نیە مرۆڤەیان نا بە ڵام هەڵسەنگاندن بۆ بە هاکان ناکات وبەهامان ناداتێ، مادەم شتەکان زانستیە ئەخلاقیە یان نا گرنگ نیە!

تێبینی/ کتێبی (بنکەنکردنی دیوارێکی لەرزۆک)نوسینی زاناسەلام لەساڵی ٢٠١٧ لەلایەن ناوەندی ڕێنونین چاپ کراوە.

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌