په‌یامێكی تایبه‌ت بۆ كچان ! ئاگاداری ئه‌و حاڵه‌ته مه‌ترسیداره بن !!
وتار/
05/01/2019
1220 جار بینراوە
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی
په‌یامێكی
تایبه‌ت بۆ كچان ! ئاگاداری ئه‌و حاڵه‌ته مه‌ترسیداره بن !!
محه‌مه‌د
گۆمه‌شینی
ماوه‌یه‌كی
دیارده‌یه‌ك زۆربوه‌و هه‌ستی پئ ده‌كرئ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كوریك له‌ریگه‌ی تۆری
كۆمه‌لایه‌تیی یه‌وه په‌یوه‌ندی و هاورئ یه‌تی دروست ده‌كات له‌گه‌ل كچیك و سه‌ره‌تا
زۆر به ئاسایی قسه ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی دروست ده‌كه‌ن و كوره‌كه وه‌ك كه‌سیكی
باش خۆی ده‌ناسێنی دواتر كوره‌كه ده‌توانی متمانه دروست بكات بۆ كچه‌كه‌و تا
ئاستی هاوكاری كردن هه‌ندئ جار یان ته‌نانه‌ت وه‌ك خوشك و برا ، به‌تایبه‌ت له‌ناردنی
كارت ! دواتر په‌یوه‌ندیه‌كه سه‌ر ده‌كیشی بۆ سۆزداری و ناردن و گۆرینه‌وه‌ی وینه‌ی
تایبه‌ت و نه‌خوازراو له‌نیوانیان و دوای ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌وجا كوره‌كه ده‌ست
ده‌كات به داواكردنی حه‌زه‌كانی خۆی له‌كچه‌كه ئه‌ویش به ناردنی وێنه‌ی رووت یان
چونه ده‌ره‌وه‌و پیاسه كردن یان ناردنی پاره یان هه‌ر شتیكی تر كه بیه‌وئ له‌به‌رامبه‌ردا
ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ش بۆی نه‌كات كوره‌كه ده‌ست ده‌كات به‌هه‌ره‌شه‌و به‌تایبه‌ت هه‌ره‌شه‌ی
بلاو كردنه‌وه‌ی وینه‌كان و ناردنی بۆ كه‌س و كاری كچه‌كه‌و بۆ په‌یجه‌كان و تا
ئاستی ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات كچه زۆرجار به‌ناچاری بكه‌وێته ژێر بالی هه‌ندئ حه‌زی
كوره‌كه له‌ترسی گیانی خۆی و كه‌سایه‌تی ده‌شكێنی و ده‌یكاته كه‌سێك وه‌ك عه‌بدێك
له‌ژێر ده‌ستی خۆی ! بۆیه ئه‌و حاله‌ته بونی هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به ئیمه‌وه
كراوه‌و توانیمانه ئه‌وه‌ی بۆمان كرابێت هاوكاربین و ئه‌وه‌شی بۆمان نه‌كرابئ
ناردومه بۆ لایه‌نی ئه‌منی و ده‌زگای په‌یوه‌ندیداری تر .
ئه‌وه‌ی
گرنگه په‌یامی من بۆكچان ئه‌وه‌یه له‌و حاله‌ته :
1) ناكرئ و
به‌ئاسانی متمانه به‌كه‌سیك بكه‌ی له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی فیسبوك كه نه‌یناسی و نه‌زانی
كئ یه !
2) وه هه‌روه‌ها
به‌هیچ شیوه‌ك وینه‌و شتی تایبه‌ت مه‌نیره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌نها له‌و ریكه‌وه
ناسیوته
3) هه‌ول بده
ویستت له‌گه‌ل هه‌ر كه‌سیك بویه هاورئ له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی بتوانی ته‌واو دلنیابی
له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ناو‌و ژماره‌و ناونیشانی خۆیه‌تی ، وه ئه‌گه‌ر وانه‌بو ئه‌وه
دلنیابه بۆ مه‌به‌ستیكه‌و دواتر توشی كیشه‌ت ده‌كات
4) توشی حاله‌تێكی
وابوی پیویست ناكات بترسی تا بۆت ده‌كرئ كه‌سیكی نزیكی خۆت یان هاورئ یه‌كی باش و
شاره‌زات اگادار بكه‌وه‌و هه‌ول بده چاره‌سه‌ری بكه‌و له‌گه‌ل ئه‌وو رای وه‌ربگره
له‌كاتی پیویست مه‌ترسه له‌وه‌ی زوو ده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت به‌ریوه‌به‌رایه‌تی
توندوتیژی دژی ئافره‌تان ئاگادار بكه‌وه كه زۆر هاوكارت ده‌بن و به‌نهینی كار له‌سه‌ر
كه‌یسه‌كه‌ت ده‌كه‌ن و بۆتی چاره ده‌كه‌ن .
5) هه‌ول مه‌ده
مشه‌وه‌ش ببی و هه‌ره‌شه‌ی خۆ كوشتن و خۆ سوتان بكه‌ی له‌خۆت چونكه به‌و قسانه
ئه‌وه‌ندی تر ئه‌و كه‌سه هه‌ست به‌لاوازی تۆ ده‌كاو زیاتر داواكاری ده‌كات و هه‌ره‌شه
ده‌كات. به‌لكو به‌پیچه‌وانه‌وه تۆ هه‌ول بده زیاتر به جورئه‌ته‌وه رووبه‌روی
ئه‌و حاله‌ته ببه‌وه‌و هه‌ره‌شه‌ی یاسایی و توندی لئ بكه.
6) تكایه به‌راستی
پیویست ناكات به‌و ئاسانیه كه‌سیك بناسی و نه‌یبینی و نه‌زانی كئ یه‌و كوری كئ یه‌و
ئیشی چیه كه‌چی تۆ بچی هه‌مو ژیان و نهینی خۆت بنیری بۆی و په‌یوه‌ندی ببه‌ستی و
دلنیابه توشی كیشه ده‌بی و بۆ خیزان و كه‌س و كاریشت قورس وناخۆش ده‌بی.
تیبنی
: بڵاوی بكه‌وه‌و بینره بۆ هاوریكانت و هاوكاربه له‌پاراستنی خۆت و هاوریكانت له‌و
كه‌سه نه‌خۆش و چاوبرسی و نامرۆڤانه.
نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د گۆمه‌شینی
-
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی
08/08/2021
-
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی
14/06/2021
-
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی
19/02/2021
-
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی
13/02/2021
-
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی
19/01/2021
-
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی
15/01/2021