ئەمریكا شیعە یان سوننە بەمەترسی دەزانێ ..؟!
وتار/
08/12/2018
749 جار بینراوە
جعفر فاضل
ئەمریكا شیعە یان سوننە بەمەترسی دەزانێ ..؟!
نووسین و ئامادەكردنی: جعفر سەریكانی
مەزهەبی شیعەو سونە سەرەڕای ئیسلام بوونیان كێشەو گرفت لەنێوان هەردوو مەزهەبی
ئیسلامی لەدوای خەلافەت هاتەكایەوە هەریەكەو بەدیدگای خۆی لەبنەمائیسلامیەكان وسیستەمی
ئیسلامی دەڕوانێ و ڕاڤە دەكات ،خاڵە جیاوازەكانیان زەقترن ئەمەش سەری كێشاوە بۆ
ململانێی فرە ڕەهەند كە دەیان سەدەیە درێژەی هەیە، عەقلانی ومەنتیق نەغرۆ بووە لەنێوانیان
تائێستاش خۆیان ودۆستەكانیان و نەیارەكانیان كارلەسەر پەرتەوازەی زیاتریان دەكەن و
كەرەستەكانی ئاگرو كورەیان بۆ ساز دەكەن ئیتر كار لەسەر ئەمە نیە كێ پێكاویەو
دروستە یان چەند شتی هەڵبەستراو لاوەكی هاتوەتە نێو بنەما كانیان بەڵكو كار لەسەر
سڕینەوەی یەكتر دەكرێ كەدەیان شتیش كۆی كردوونەوە لەناوچەكە،بەڵام دوای سەركەوتنی
شۆرەشی ئیسلامی ئێران هەم بزوتنەوە ئیسلامیەكان وبێدادی ئیسلامی شڵقا و هەم گرژی
دوو مەزهەبەكە چووە قۆناغێكی ترە ،لەدوای سەركەوتنی شۆڕەشی ئێران لە ١٩٧٩ز ئەم مەزهەبەبەئاڕاستەی
دژی ئەمریكا كاری كرد وگەمارۆی دیبلۆماسكارانی ئەمریكی لەتاران لەلایەن جەماوەریەوە
ودژایەتی بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند ،لەكاتێكدا ئیران هاوپەیمانی ئەمریكابوو لەسەردەمی
(محمد ڕەزا)بەڕووی سۆڤیەت و چەندان بنكەی چاودێری ئەمریكی لە باكووری ئێران هەبوون
بۆ سنووردانان بۆ هێزی هاوپەیمانی وارشۆ ،هاوكێشەی ناوچەكە گۆڕا بۆ ڕاگرتتنی پارسەنگی
هێز ;خۆرئاوا كۆمەڵێك تەكتیك وپلانی مام ناوەندو درێژی دانا لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست
لەوانە; هاندانی شەر لەنێوان عێراقی بەعسی و ئێران لەلاێكی كەوە هاندانی ئیسلامی ڕادیكالیش
لە ووڵاتانی سونەنشین كە دژی شیعە بوەستن ولەلاێكی تر بەرەێكی تری بۆ ئیسلامیە
توند ئاژۆكان كردووە لە ئەفغانستان دژی هەیمەنەی سۆڤیەت بوەستنەوە بە ناڕاستەوخۆ
هاوكاری دەكران لە كۆتای هەشتاكان وسەرەتای نۆهەدەكانی سەدەی ڕابردوو،كەچی لەوەپێش
عەرەبەكان لەهەمووشەرەكانی لەگەڵ ئسرائیل هەتا دوا شەڕ١٩٦٧ز هەر جارەو بەشێكی خاكیان
لەلایەن جوولەكە لێداگیر دەكرا لەدوای ئەم شەڕەوە هەیمەنەی جوولەكە پەرەی سەند
وبووە ژمارەێكی بەهێز وبێ هەڵوێستی عەرەب یش بووە ئەمری واقیع ، ،عەرەبەكان پەیوەندیان
بەست لەگەڵ جوولەكە كەئاراستەی شەڕ گۆڕا بۆ شەری وڵاتانی سونی و ئێرانی شیعی ،لەلاێكی
تریش ئێران پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل بڕی و سەفیرەكانیشیان كێشایەوە،ووڵاتانی كەنداویش
لەترسی هەژموونی ئێران نەوتیان هەراج كرد بۆ خۆرئاوا و بوونە بازاری باشی چەك وساغ
كردنەوەی كاڵا ، لەبەرامبەریش ئێران بۆ كەمكردنەوەی هەیمەنەی ئەمریكی سۆزی شیعەگەری
لە كەنداو لوبنان دەست پێكرد كەچی لە باشووری لوبنان حزب واللە توانی بەهێز باشووری
لوبنان لەژێر دەستی ئیسرائیل دەری بێنی لە ساڵی ٢٠٠٠زبەمەش وولاتانی عەرەبی داماو
كرد كەچەند وڵات خاكیان پێ نەسەندراوەتەوەو توانی سۆزی لوبنانیەكان و عەرەب بۆلای
خۆی بجولێنن ،ئەمەش پێگەی ئێرانی هاو سۆزكردهەروەها چالاكی مانۆڕی سەربازی وساڕۆخی
بالستی و پیتاندنی یۆڕانۆم و لەلایەن ئێرانەوە پەیوەندی نێوان (عەرەب وجولەكەو ئەمریكا)دژی
ئێران هاوكۆك كردووە كەچی تاران دڵنیای دەداتە تیمە پشكێنەرەكان كە پیتاندنەكە بۆ
بواری مرۆییە،هاوكات بوونی ئیسلامی توند ئاژۆ لە ئەفغانستان لەسەرەتای هەشتاو نۆهەدەكان
كە دەعمی لۆجستی خۆرئاواو وولاتانی سونەنشین بۆ دەكرا وە لەدوای نەمانی سەدامیش بۆ
دژایەتی شیعەی عێراق و سوریا گروپە تووند ئاژۆكانی تیرۆرستی بەناوی جیا(جند،داعش،قاعیدە...)ی ئیسلامی پەنتایێكی زەویان داگیر كرد بوونە مۆتەكە بۆ
ناوچەكە ناوەندە لێكۆلینەوە بێلایەن و دەزگاهەواڵگریەكانی ڕوسیا پشت ڕاستی ئەویان
كردووەتەوە كە بەیارمەتی هەندێك ووڵاتی ئیقلیمی وخۆرئاوا ئەم تیرۆرستانە لەوێ هەڵتۆقیوون
بۆ لێدانی كەوانی شیعی وێرانكردنی شارەكان ،هەندێك ناوەندی تر ئەم هێزە ڕادیكاڵیە
تووند ئاژۆیانە بەمەترسی بۆسەر جوولەكە نازانن چونكە لەسوریا هاوسنووربون لەگەڵ
جوولەكە بەڵام هیچ گرژێك ڕووی نەدا لەنێوانیان كەچی لەگەل هەموو پێك هاتەكانی تر هەڵشاخان
و شەڕیان كرد هەموو ئەم ڕووداوانەش وەكو واقیع ئەمریكا هاوسۆزە لەگەڵ زۆربەی ووڵاتانی
سونە بە مەزهەبەڕادیكالیەكانەوە بەڵام ئێران و شیعەوگروپەكانی ناتەباو نەیارن و لەهەوڵی
گۆڕینی سیستەمی سیاسی ئیرانە ،لەساڵی ١٩٨٨كەوتنە خوارەوەی فرۆكەی ئێرانی كە ٢٩٠كەس
مرد ئەمریكا بۆزشی بۆ نەهێنایەوە، گەمرۆی ئابوری چەكی لەسەر ئێران لەماوەی شەڕی ئێران
عێراق ،هەروەها جۆرج بۆش ئێران وكۆریای باكوری بە (میحوەری شەڕ ) دانان لە ساڵی
٢٠٠٢ز،وە پێكهاتنی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو كە میسرو ئەردەن ئەندامن وەكو( ناتۆی
عەرب) وێنا دەكرێ دژی ئێران و ئەمریكاش هاوكاریانە دەیان بنكەی سەربازی جێگر كردووە
لە وڵاتانی عەرەبی وكەنداو،بەڵام پەیوەندی تركیاو ئەمریكا پەیوەندی ستراتیژیە هەرچەندە
لەسەردەمی ئەردۆغان خاڵی شڵۆقیشیان هەیە بەڵام پەیوەندیەكان بەهێزن تەنها خاڵی جیاواز
لەنێوانیان ڕۆژهەڵاتی باكوری سوریا ،توركیا دڵنیای یەكپارچەی تركیاو بەرژەوەندی
ئابوری دەوێت لەگەڵ خۆرئاواو خەلیج و لەهەژموونی ئێرانیش نیگەرانە،كێشەی قەشە قەیس
ئەنجیلی و گەمارۆی سەركاڵاو كەرەستە خاوەكانی لەگەڵ ئەمریكا هێوركردەوە بۆیە ووڵاتانی
سونە پەیوەندیان سروشتی و بەرژەوەندی لەگەل ئەمریكا سازاون،بەگشتی ووڵاتانی سونی و
تركیای
عوسمانی خاكی فەلەستینیشیان كردە هیبە بۆ جوولەكە كەواتە بەخۆیان بەدوای ەم
واقیعەوەن بەڵام ئەمریكا سیستەمی ئێرانی بە هەرەشە بۆ سەر ئەمنی قەومی خۆی دەزانێ
هەربۆیە سەرۆك ترمپ لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كشایەوە ،وە لەساڵانی ڕابردوودا
هەوڵی داوەلەلوبنان بڕیاری ١٥٥٩unچەك بە چەكرداران دابنێ و ئەم بۆشایە نێوان لبنان اسرائێل
بەهێزی یونیفیل پركردەوە بە بڕیاری١٧٠١unهەموو ئەمانە گورز بوون لە ئێران،دەیان بڕیاری نێو نەتەوەی
دژی ئێران دەركرا١٧٣٧لە٢٠٠٧تا ٢٠١٦ز هەر ساڵەو بڕیاری١٧٤٧و١٦٩٦و١٥٤٠و١٨٣٥و١٩٢٩و٢٠١١و٢١٠٥هی تر
وڵاتی ئێرانیش لەجیاتی خزمەت هاوڵاتی بكاتە سەنتەر باج بەگەلەكەی دەدا نەیتوانیووە
دڵنیای بداتە كەنداو سۆزی شیعەگەری لەناوچەكە دەجولێنێ و بەمەش وڵاتانی كەندا وێنایی
ئەمریكا كە بۆ ئێرانی كێشاوە لێیانبووە بەواقیع، ئەمریكا وێنەی ئێرانی بۆ وڵاتانی
عەرەبی واكێشاوە كە ئەمریكا بەری پێگرتووە ،لەڕاستیدا ئێران و شیعەش هەرهێندەن كەهەن
لە جوغرافیای خۆیان تەنها لەئێران زۆرینەن لەوڵاتانی تریش كەمینەی بەشدار بووی ئیداری
نین ئەمەهۆی قڵیشانەوەكەیەبە پێی لێكۆلەرەوەكان ،ئەوە بۆ ئێرانیش ڕاستە كەمینە مەزهەبیەكان
بەشدارنین لە سیاسەت و ئیدارە ئەمەش والە هێزە دەمارگیرە توندەكان دەكات كە دەست بۆ
توندو تیژی بەرن كەلەڕاستیە پێكەوە ژیان و هاوڵاتی بوون سەنتەرە نەوەكو ناكۆكی سڕینەوە
ووڵاتانی لیبرالیش ئەم زەمینە بەلەبار دەزانن بۆ سەرقاڵ كردنی گەلانی خۆرهەڵاتی
ناوین كرژیەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لەسەردەمی ترمپ لەهەڵكشانە سەرەڕای گواستنەوەی
سەفەڕەتی بۆ قدس بەڵام عەرەبەكان نیگەران نەبوون ،وە كوژرانی نوسەر خاشقچی پەیوەندی
ئەمریكاو سعودیەی ئاڵۆز نەكرد...
كەواتە پێدەچێت پەیوەندیەكانیش بەم ئاراستە گوزەر بكەن كە دیارن...
سەرچاوەكان
مركز بحوث الفرات للتنميه والدراسات (مقالات وتحلیلات)
مجموعة قرارات ضد ايران منun
www .bb.com
www ahram org
جريدة اليوم ٢٩/٤/٢٠٠٨
مجلة البوابه ٢٠٠٨
چەند سەرچاوەێكی تر
نوێترین نوسینەکانی جعفر فاضل
-
جعفر فاضل
12/10/2020
-
جعفر فاضل
21/09/2020
-
جعفر فاضل
13/09/2020
-
جعفر فاضل
26/03/2020
-
جعفر فاضل
03/10/2019
-
جعفر فاضل
17/07/2019