خزمایەتی نەما ؟!

وتار/ 02/11/2018 1307 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خزمایەتی نەما ؟!


زۆر بەداخەوە دەنوسم ئەمڕۆ ئەو کەسایەتی و ڕێزو ئیحرامەی کەله ناو باوباپیرانماندا بونی هەبوو ، ئەمرۆکە بونی زۆر لاواز بوو لە هەندێ شوێنیش هاتووچۆ بووەتە عەیبە ، یان کە هاتووچۆشت کرد تاك لایەنەیە و پاش ماوەیەکیش ئەویش نامێنێ ، جاران کە کچت لە ناو هەرخێزان و بنەماڵەیەك دەخواست حسابی ئەوەت نەدەکرد تۆ یەك ئافرەت بەشێوەیەکی شەرعی بووەتە خێزانت خۆت و خێزانت وات دەزانی دوو عەشیرەت یان دوو بنەماڵەی گەورەو گران بەهۆی  کەژاوەی زێڕینی ئەو کوروکچەوە دەبنە کەسی یەکتر لە هەموو خۆشی و ناخۆشی یەکاندا هاوبەشی یەکتر دەبوو ، دەعوەت و دەعوەت کاری هەبوو کەسایەتی هەبوو دۆستایەتی هەبوو ، قەومایەتی هەبوو ، سیلەی ڕەحم بونی هەبوو
، هاوکاری کردنی یەکتری بونی هەبوو ......
بەڵام ئەمڕۆ زۆر بەداخەوە دەڵێم و دەنوسم هەر ئەوەندەی خۆشە کچەکەت دابە شوو چووە کەژاوەی هاوسەرگیری پاش یەك دوو مانگێ دوای گواستنەوەی بوك ، ماڵی کەس و کاری کچە و کوڕەکە کەبە حەڵاڵی و شەرعی ئیسلام بونەتە هاوسەری یەکتری ، لە وپەڕی سۆزو خۆشەویستی کە پێش زەواج کردنەکە بونی هەبووە ، 100 دەرەجە پێچەوانە دەبێتەوەو دەکەونە تانەو تەشە و توانج بە کەس و کاری یەکتری و زۆر جار وای لێ دێت دەگاتە ئاستی جیابونەوەی خێزانە نوێ یەکان ئەگەر ووریا نەبین ، بەکورتی و بەکورتی دەتوانم بڵێم کەس و کاری هەردولا وەکو داعش سەیری یەکتری دەکەن  و هەردولا خۆیانیان پڕ گەورەیە ، خۆزگەم وانەبوایە
هاوڕێ یەکم بۆی باس کردم لەم ڕۆژانەدا
ووتی هاوسەر گیریم کرد  هەتا کچەکەیانم کردە هاوسەری شەرعی خۆم مەرگەو ماستاویان دەکرد ، بەڵام ئێستا لەپەیوەندی یەکۆمەڵایەتی یەکاندا سفرن لەگەڵ کەس و کارمدا منیش زەربی سفرم کردون ......
دەی توخوا هاوڕێیان
خزمێ لە کاتی نەخۆشیدا بونی نەبێ بۆچی باشە ؟!
خزمێ لەکاتی تەنگانەدا بونی نەبێ بۆچی باشە ؟!
خزمێ لەکاتی نەبونیدا بونی نەبێت بۆچی باشە ؟!
خزمێ لەکاتی خۆشیدا بونی نەبێت بۆچی باشە ؟!
خزمێ وەکو داعش سەیرت بکات بۆچی باشە ؟!
خزمێ خۆپەرست بێت بۆچی باشە ؟!
خزمێ بە مۆبایلێکیش بەسەرت نەکاتەوە بۆچی باشە ؟!
خزمێ تۆی پێ قبوڵ نەبێت بۆچی باشە ؟!
کەواتە لێرەوە حەقمە ڕوو بکەمە دایکان و باوکان ، ئەی ئەو کەسانەی بەنیازن لە داهاتوودا خزمایەتی لەگەڵ بنەماڵەیەکی نوێدا بکەن ، یا کچ دەدەن بەشوو یان ژن بۆ کورتان دێنن لێرەوە من پێتان دەڵێم  .........
 ئاڵتونی زۆر بۆکچەکانتان سفرە ، خانوو سفرە ، سەیارە سفرە ، دەوڵەمەندی سفرە ، حەفلە سفرە ، ناوبانگ سفرە .........
ئێوەی دایکان و باوکان تەنها ئەم دێرە بڵێن بەخزمانی تازەتان ئەوانە کە بەنیازن کچیان بدەنێ یان  ژنیان لێ بهێنن پێیان بڵێن
{{{ ئەوەی ئێمە دەمانەوێت تەنها و تەنها ڕێزو ئیحترامە لەنێوان ئەم دوو بنەماڵەیەدا بمێنێتەوە هەتامردن کەسایەتیمان بەهێز بێت وەکو کەسی دلسۆز سەیری یەکتری بکەین ئەو ڕێزەی پێش گواستنەوە هەیە با دوای گواستنەوەش بمێنێ }}}
ئەمەیە ڕاستی ژیان من خستومەتە ڕوو چونکە خزمایەتی ئەم سەردەمە زۆربەی یەکسانە بە تورێکی قوراوی ...............

لەگەڵ ڕێزماندا ......

مامۆستا سێوسێنانی

       سلێمانی

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌