مامۆستایش تامی تیا نەما ؟!

وتار/ 27/10/2018 1001 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

مامۆستایش تامی تیا نەما ؟!


ئەمڕۆ مامۆستایەکی هاوڕێم بۆێ باس کردم ووتی وانەی دووەم وانەم نەبوو دانیشتبوم لەژوری مامۆستایان لە ناکاو گوێم لە دایکی قوتابی یەك بوو بەهات وهاوار خۆی کرد بەقوتابخانەدا ، لێیان پرسی کێشەت چی یە با بۆت چارەسەر بکەین .....
ووتی دەمەوێت مامۆستای وانەی زانست ببینم ووتمان بۆ چیتە ، بەتوڕەی یەوە ووتی کچە بچوکەکەم کەلە پۆلی دووە سێ ڕۆژە خەوی ناخۆش دەبینی خەوی نەماوە ، دەزانن بۆچی چونکە مامۆستای وانەی زانست ناوی نوسیووە لای خۆی لە ڕیزی تەمەڵەکاندا ، ئەمیش خەفەتی زۆر لێ دەخوات نابێت ئەو مامۆستایە والە کچم بکات قبوڵی ناکەم چیتر .......
تا ئێرە ئاسایە ڕووداوەکە بەڵام ئەوەی کەئاسای نی یە ئەمەیە ئایا
مامۆستا تێهەڵدانی قوتابی لێ قەدەغە کرا
مامۆستا نوسینی ناوی قوتابی تەمەڵیشی والێ قەدەغە کرا ....
مامۆستا توڕە بونی لێ قەدەغە کرا بەرامبەر قوتابی .......
باشە مامۆستا بەم بێ دەسەڵاتی یەوە بچێتە پۆل قوتابی چی فێر دەبێت ؟؟؟؟؟!!!!!!!
باشە هەر ڕۆژەو دایك وباوکێ بچێتە سەر قوتابخانە ئایا پیرۆزی قوتابخانە چەندی دەمێنێتەوە لەکۆتایدا .......
ئێمەی مامۆستایان هەموو هێزوو توانایەکمان دەخەینە کار بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی پێگەیشتوو تێگەیشتوو لە دایکوباوکیشیان دڵسۆزترین بۆیان .......
باشە بۆ دەبێت قوتابی لە ماڵەوە هەر بێ تاقەت بوو بێ یەکو بچینە سەرمامۆستاو قوتابخانە
ئەم میلەتەی ئێمە تاکەی بیر لەخۆیان ناکەنەوە ؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!
ماوەتەوە بڵێم دایك و باوك ئەگەر بۆ موحاسەبە کردنی مامۆستا دێن بۆ قوتابخانە وەڵاهی نەهاتنی زۆر باشترە لەهاتنی ........
ئەمڕۆ ئەرکی پەروەردەکردنی نەوەکان ئەرکی سەرشانی هەموانە نەکو بەتەنها مامۆستایان .........

مامۆستا سێوسێنانی

    سلێمانی

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌