کارەبامان ھەیە بەڵام بۆ سوتانی ماڵی خەڵک !

وتار/ 27/10/2018 695 جار بینراوە

عەبدولستار مەجید

کارەبامان ھەیە بەڵام بۆ سوتانی ماڵی خەڵک !

عەبدولستار مەجید
ھەرێمی کوردستان یادەوەری زۆر ناخۆشی لەگەڵ گڕگرتنی دام و دەزگا و شوێنە گشتییەکاندا ھەیە ئەگەر لە ڕوواڵەتدا وەک بەرپرسان دەڵێن "شۆرتی کارەبا" بەڵام لە ناوەڕۆکدا ئەم ڕووداوانە گومانی زۆر ھەڵدەگرن ھەر ئەم گۆمانانەش خەریکە لەلای خەڵک دەبنە یەقین .
٢٧ ساڵە ھەرێمی کوردستان بەدەست نەبوون یان کەمی کارەباوە گرفتارن، حکومەتەکەشی نەک نەیتوانیوە چارەسەری بکات بەڵکو وادەردەکەوێت پلانی بەرەو چارەسەربوونی ئەو کێشەیەشی نیە .
خەڵکی کوردستان لە ھاویندا لەبەر بێ کارەبایی دەسوتێن لە زستانیشدا ئەگەر مۆلیدە ئەھلیەکان نەبن ئەبێ بەدیار چرا و مۆم و لایت شەحنەوە ڕۆژ بکەنەوە ..
ھەمووان دۆخی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دەزانین چۆنە، خۆ دەسەڵاتدارانیش باش دان بەو ڕاستییەدا دەنێن کە دۆخی کارەبای ھەرێم زۆر خراپە و کەمترین کات کارەبای نیشتمانیی دەدرێت بە ھاوڵاتیان .
پرسیارەکە ئەوەیە؛ باشە ئەگەر بارودۆخی کارەبا لە ھەرێم ئەوەندە خراپە، بۆچی لە نیوەشەودا دەبێتە ھۆی سوتانی ژیان و ماڵ و سەرچاوەی بژێوی خەڵک ؟!
کام خەڵکیش ؟
تەنھا خەڵکی فەقیر و ھەژار ؟!!!!

نوێترین نوسینەکانی عەبدولستار مەجید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌