وڵاتانی زلهێز و موسڵ به‌ره و ڕێككه‌وتنێكی دیكه‌ی چاڵدێڕان
وتار/
16/10/2016
766 جار بینراوە
هێدی هه‌ولێری
وڵاتانی زلهێز و موسڵ به‌ره و ڕێككه‌وتنێكی دیكه‌ی چاڵدێڕان
كێشه‌ی هه‌میشه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوان وڵاته زلهێزه‌كان بۆ پارچه كردن و دابڕینی هه‌ره‌یك بۆ لای خۆیان كۆتایی نه‌هاتووه و به‌رده‌وام ئه‌و چاوچنۆكیی و چاوتێبڕینه‌ی دراوسێیه‌كان و به‌ده‌ست له‌پشتدانی وڵاتانی زلهێزو بێده‌نگی و ڕێخۆشكردنی هێزه ناوخۆییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و پێداگیرییه‌ی توركیا و وڵاتانی زلهێز بۆ پێشبڕكێ و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ چیه؟
له‌كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتانی زلهێز وه‌ك ڕوسیا-ئێران-به‌ریتانیا- فه‌ڕه‌نسا........ به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر لێدوان و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه؟ له‌كاتێكدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی كه‌ركوكی كردبوو، كه پێموایه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌شه‌ڕی داعش و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵه‌وه نیه و ئه‌جندایه‌كی ڕێكخراوه، به‌ڵام زۆر به‌خراپی ساتی ڕوودانی ئه‌و شه‌ڕه ده‌رده‌كه‌وێت و ئاینده‌یه‌كی نادیار له‌به‌رده‌میدایه ، چونكه داعش زۆر له قه‌رباره‌كه‌ی خۆی گه‌وره كراوه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌ناوچوون.... ئیدی كۆمه‌ڵێك ئامانج و مه‌به‌ست له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ردوو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار (هه‌ولێر و به‌غدا)ش د‌رك به‌و كۆنه قینه ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه به‌ردیگایه‌كی تازه‌وه.
به‌و گریمانه‌ی ئه‌گه‌ر سوپای توركیا به‌شداری له‌شه‌ڕی موسڵدا پێ نه‌كرا ده‌بێت ئه‌و پلانه نوێیه بزانین ، كه سه‌رۆك كۆماری توركيا ئاماژه‌ی بۆ كردبوو! كه هێز له‌ناوچه‌كه‌دا له‌نێوان ئێران و توركیادا له‌ململانێیه‌كی توندان و هه‌ردوولا له هه‌وڵی پارسه‌نگی شكانه‌وه‌دایه به‌لای خۆیدا، ئه‌و تێكگیرانه‌ی نێوان توركیا و ئێران (كه ئه‌وه‌ی ئێران زۆر ترسناكه و به‌دوو ڕێگه‌وه شه‌ڕه‌كه ده‌كات هه‌م هزریی و هه‌م چه‌كداریی)، ئه‌وه‌ش وه‌ك ته‌سكردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و هه‌ردوو ناوچه‌ی زه‌ردو سه‌وزیش لێی بێده‌نگن، له‌به‌ر ئه‌وه گرفته‌كه بێده‌نگییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه.
بۆیه جه‌ختكردنه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌نگه بۆ ئه‌وه‌بێت ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس- بیكۆ دووباره بكاته‌وه به‌پارچه پارچه‌بوونی عێراق وه‌ك زۆر ئاماژه‌يه‌كی ڕوون هاتوونه‌ته ناو چوارچێوه‌ی شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ وه‌ك ڕوسیا و به‌ریتانیا له‌لایه‌ك و ئێران و توركيا (وه‌ك میراتگری پێشووی سه‌فه‌ویی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی ) له‌لایه‌كی دیكه.
له‌ناو ئه‌و مێژووه‌و لاپه‌ڕه تاریكانه‌ی مێژووی نه‌ته‌وایه‌تیدا، ڕۆژانێك به‌رچاو ده‌كه‌ون، كه بهڕێككهوتنامهیهك له‌سه‌ر خاكی كوردستان و له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌تیدا هه‌بوون، خه‌نجه‌رێك له سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌كانی قۆناغی مێژووی نوێ درا و به‌هۆیه‌وه خاكی كوردستان بۆ جارێكی دابه‌ش و په‌رته‌وازه كرا، ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ش) ئه‌رزه‌ڕوومی دووه‌م (بوو، كه له (1ی نیسانی1847ز( دا‌و له شاری ) ئه‌رزه‌ڕووم(ی باكوری كوردستان له‌نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی قاجاریی شیعه و عوسمانی سوننه و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی (ڕوسیای قه‌یسه‌ری و به‌ریتانیا) واژۆ كرا.
ڕێككه‌وتنامه‌كه دوای دوو قۆناغ گفتوگۆی درێژخایه‌ن له‌نێوان ساڵانی )1823ز، 1847ز( گه‌یشته ئه‌نجام، هه‌ربۆیه دوا ڕێككه‌وتنی زنجیره كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی 1823ز به ڕێككه‌وتنامه‌ی ئه‌رزه‌ڕوومی یه‌كه‌م و دوا ڕێككه‌وتنی زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی ساڵی(1847ز)یش به ڕێككه‌وتنامه‌ی ئه‌رزه‌ڕوومی دووه‌م) چووه لاپه‌ڕه‌ی مێژووه‌وه.
له‌لایه‌ك ئاماژه‌يه‌كی دیكه هه‌یه وه‌ك پێش‌گرتن و پیلانگێڕی پێشوه‌خته له ڕاگه‌یاندنی كوردستانی گه‌وره و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ، كه‌چی ئه‌وانه‌ی داوای ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن هه‌رخۆیان هێز ڕاكێش ڕاكێشیانه بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات.
كاتێك ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌نجام ده‌كرێت وه‌ك جارانی پێشووه به‌ڵام به‌گۆڕینی كه‌سه‌كان و شوێنه‌كان و تێڕوانین و داڕشتنه‌وه به‌دیدێكی تازه خۆی ده‌رده‌خاته‌وه به‌ره‌و ڕێككه‌وتنێكی دیكه‌ی چاڵدێڕان 1514 ز له‌ساڵی 2016 دا
هێدی هه‌ولێری
نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری
-
هێدی هه‌ولێری
21/08/2021
-
هێدی هه‌ولێری
14/07/2021
-
هێدی هه‌ولێری
27/10/2020
-
هێدی هه‌ولێری
11/08/2020
-
هێدی هه‌ولێری
14/05/2020
-
هێدی هه‌ولێری
02/05/2020