قەیرانی دارایی و کاریگەری لەسەر گوندەکان

وتار/ 22/10/2018 1371 جار بینراوە

هوشیار جەمال

قەیرانی دارایی و کاریگەری لەسەر گوندەکان

هۆشیارجەمال
گوندەکان لەزۆر بەی جیهاندا بە هۆی ئەوچالاکییانەی تێدا ئەنجام دەدرێت بە بڕبرەی پشتی شارەکان هەژماردەکرێت، چونکە زۆربەی دانیشوانی گوندەکان چالاکیەکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ئەنجام دەدەن، وبەرهەمەکانیان ڕەوانەی شارەکان دەکەن بە مەبەستی ساغ بوونەوەیان و پڕکردنەوەی پێداویستەکانی دانیشتوانی شارەکان،هەرئەمەشەوای کردوە کەپەیوەندی تووند وتۆڵ دروستبێت لە نێوان شارەکان و گوندەکاندا بە بەردەوامی.

گوندەکانی کوردستانیش پاش ئەوەی  بە بیانوی ئەوەی دانیشوانەکەی یارمەتی ڕاستەوخۆی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە کۆتایی هەشتا کانی سەدەی بیستدا لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاوە،زۆربەی کاولکراو بە شیک لە دانیشوانەکەی ئەنفال کران و بەشێکشی بە زۆرە ملی کە ئۆردوگاکان و ناحیەکانی چواردەوری گوندەکان نیشتەجی کران،کە چەندین کاریگەری خراپی لێکەوتەوە وەک زۆربوونی دەستی کار لە شارەکان ونەبوونی کاری پێوست کە بووە هۆی دروست بونی بێکاری گەورە ، و ناجیگیری باری دەرونی دانیشوانی گوندەکان کەمالەکانیان کاول کرابوو وە ڕاشگوازرابوون،ونەمانی بەرهەمی ناوخۆ کە بە شێک لە پێداوستی ناوخۆی پڕدەکردەوە.

بەڵام لەگەڵ دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوندەکانیش وبەهاوکاری ڕێکخراوە خێرخوازیەکان  و هەوڵی دانیشوانی گوندەکان دووبارە ئاوەدان کرانەوە ، وەبوونە پاڵپشتێکی گەورە بۆشارەکان بە تایبەت لە دەمەدا کە بە هۆی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە وبوونی هەرەشەی بەردەوام لە سەر ئەزموونی حوکمرانی هەرێم و بوونی شەری نە گریسی ناوخۆ، تاڕادەیەک بازارەکانی شارەکانیان بە بەرهەمەکانیان پڕکردبۆیەوە.

 بەڵام دووبارە و دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی (٢٠٠٣) بە هۆی بێ پلانی حکومەتی  هەرێمی کوردستانەوە  گوندەکان دووبارە زۆربەی چۆڵ بووەوە . کۆچ بە رەوە شارەکان دەستی پێ کرد بە هۆی بوونی هەلی دامەزراندن لە کەرتەکانی حکومی کەرتی سەربازی بە تایبەتی، کە لەدوای دروست بوونی قەیرانی دارایی کاریگەریە خراپەکانی دەرکەوت.
ئەگەرچی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزی کشتوکاڵی و پێشینەی خانوبەرەی بۆ گوندەکان کردەوە لە پێش دروست بوونی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان وهەندێک خزمەتگوزاری وەک بنکەی تەندروستی  و کردنەوە خوێندنگە و گەیاندنی کارەبا بە بەشێک لە گوندەکان، بەڵام چونکە پلانی پێشوەختە نەبوو، هەروەها درەنگ وەخت بوو نەیتوانی ڕێگا لە کۆچی بە لێشاوی گوندەکان بگرێت بۆشارەکان.
لەگەڵ دروست بوونی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کورستان ونەمانی هەلی کار لە شارەکان و دواکەوتنی بەردەوامی مووچەی فەرمانبەران و بوونی سیستەمی پاشەکەوت، تاڕادەیەک کۆچی پێچەوانە دەستی پێ کرد لە شارو قەزاو ناحیەکانەوە بە گشتی بەرەو گوندەکان
ئەمەش هەنگاوێکی زۆرباش بوو بە ئاراستەی ئاوەدان کردنەوەی گوندەکان بە ڵام ئەوەی گرنگە حکومەتی هەرێم لە گەڵ باش بوونی باری دارایدا کە لە ئیستادا سەرەتاکانی دەرکەوتوە، پێش ئەوەی دووبارە کۆچ کردن لە لادێکانەوە بۆشارەکان دەست پێبکاتەوە
هەوڵبدات سەرجەم ئەو خزمەت گوزاریانەی  پێوستن و گرنگن بۆگوندەکان جێبەجی بکرێت وەک  کردنەوە ی بنکەی تەندروستی و خوێندنگە و گەیاندی کارەبا جادەی قیرتاو کراو بە وگوندانەی تا ئیستا پی نە گەیشتوە ، ونۆژەنکردنەوە ی ئەو خزمەت گوزاریانەی پێشتر ئەنجام دراون بە ڵام پێوستیان بە نوێ کردوە هەیە،
 هەرەوەها کاربکرێت بۆ پێدانی دووبارەی قەرزی کشتوکاڵی بە ردەوامی ، وفەراهەم کردنی بازار بۆساغ کردنەوە ی سەرجەم بەرو بوومەکان جا چ بەروبوومی شیرەمەنی بێت یان کشتوکاڵی بە جۆرێک کە جوتیار بتوانێت بە دەر لە دابین کردنی پیداوستیە مادیەکانی لە ڕیگای داهاتی بەرهەمەکانیەوە پاشەکەوتیشی لێ بکات ،بەرهەمەکانی بە نرخی گونجاو ساغ بکرێتەوە، هۆکارێک بێت بۆ نیشتەجی بوونی لە گوندەکان نە ک هەردەم لە بیری جێهێشنیدابێت.

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌