ئایا پرسەی ئەمڕۆ چەندی تێ دەچێت ؟!

وتار/ 14/10/2018 1175 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

ئایا پرسەی ئەمڕۆ چەندی تێ دەچێت ؟!
مامۆستا سێوسێنانی
بەداخەوە دەڵێم کەوتوینەتە ڕۆژگارێکەوە دەبێت غەمیشمان بێت تەعزی یەکمان بەسەردانەیەت ، چونکە زۆرن ئەوکەسانەی ساڵانێکە دەناڵێنن بەدەست دانەوەی قەرزی پرسەوە و کەسیش هاوکاری کەس ناکات ، ئەگەر بێین ووردبینەوە لە تێچووی پرسەیەکی ئەۆ بەنرخی ئەمڕۆکەی کوردستان پرسەیەکی سێ ڕۆژە بڕی دوو ملیۆن و نیو دینار زیاتری تێ دەچێت بەم شوەیەی خوارەوە کە ئێستا دەست نیشانیان دەکەم ........
بریتین لەمانەی خوارەوە ..........
--------------------------------
1_ بڕی 500 هەزار دینار بۆ برنج و گۆشتی مریشك و گۆشتی حەیوان و تەماتەو بامێ و فاسۆلیاو ڕۆن و نانی بازاڕی و شەکروچا ......
-------------------------------------
2_بڕی 300 هەزار دیناریش بۆ قەبر هەڵبەستن ....
__________________________
3_ بڕی 100 هەزار دیناریش بۆ شتنی مردو کفن و دفن کردنی ...
___________________________
5_بڕی 50 هەزار دیناریش بۆ کڕینی بۆن بۆ کفنی مردووەکە .......
___________________________
6_بڕی 200 هەزار دیناریش بۆ کەسی قورئان خوێن لە ناو مزگەوتدا بۆ پیاوان ......
____________________________
7_بڕی 100هەزار دیناریش بۆ کەسی قورئان خوێن لە ناو ماڵی خاوەن پرسەدا بۆ ناو ئافرەتان ....
____________________________
8_بڕی 300 هەزار دیناریش بۆ کڕێی هێنانی 200 کورسی و دوو خێمە لەبەردەم ماڵی خاوەن پرسەدا ...........
____________________________
9_بڕی 200 هەزار دینار بۆ هێنای ئاوی سەفەری بۆ پرسەکە لە ناو مزگەوت و لەناو ماڵی خاوە پرسەدا .......
____________________________
10_بڕی 50 هەزار دینار بۆ سەهۆڵ کرین بۆ ئەوەی ئاوە سەفەری یەکان سارد بکات ......
____________________________
11_ بڕی 100 هەزار دیناریش بۆ کاکی قەبر هەڵکەن .......
____________________________
12_بڕی 50 هەزار  دیناریش بۆ دوو دار بۆ سەر قەبری مردووەکە .......
____________________________
13 _ بڕی 300 هەزار دینار بۆ کڕینی کولیچەوپاقلاوەوبرمەو ببسی بۆ چلەی مردووەکە ..........
___________________________
14_بڕی 200 هەزار دینار بۆ اسقاط واتە ئەو نوێژانەی کە کەسی مردوو بۆی نەکراوە تالە دنیادا بووە ...
___________________________
15_ بڕی 50 هەزار دینار بۆ کرینی بوغورد بۆ پرسەو سەرقەبری مردووەکە ......
___________________________
ئەمە بێجگە لەو هەموو غەیبەت و قسەو قسەڵۆکە دنیای یەی کەلەناو پرسەکەدا دەکرێت لە ڕۆئاواوە دەیهێنن بۆ ڕۆژهەڵات
دوای ڕشتنی هەندێ فرمێسک دەکەونە ئەم قسەوباسانە ......
برنجەکەی بایعی بوو خوا بیبرێت دەرخواردیان داین چاریش نی یە خواردمان .....
گۆشتی مریشکەکە بۆ ساردی لێ دەهات دیاربوو مریشکی بەستووەکان بووە خوا بێبرێت خواردیشمان چارمان نەبوو ......
کە چاکەش دەخۆن دەڵێن ئەمە چای ئەسڵی دوو غەزاڵ نەبوو خواردمان ڕێك چای بایعی یە بۆگەنەکە بوو خواردمان خوا لەدەستیان بڕێت
جاروباریش دەڵێن مردووەکەیان لەولا تر چێت یاڕەبی هەر ڕۆژە ەبرێ بناسێ .....
ئنجا مڵی واشمان هەیە سێ ژەمە بەهەلیدەزانن لە نا، پرسەکەدا نانی نیوەڕۆو ئێوارەو بەیانی لەوێ بەڕێ دەکەن .......
جاروبار داوای میوەش دەکرێت .......
دەی توخوا لە کۆتای ووتارەکەمدا خوێنەرانی بەڕێز حەق نی یە لەم ئەمشەو بەدواوە وەسێت نامەی خۆتان بنوسن وبڵێن ئێمە کەمردین پرسەمان ناوێت هەرلەسەر قەبرەکەمان ماڵ ئاوای لە خزم و دۆستان بکەن وبڵێن توخوا کەس تەعزێ دانەنێت چونکە وەسێتی کەسی کۆچ کردوو بووە نایەوێت پرسەی بۆ دابنرێت .........
ئاخر پێمان بڵێن ئێستا مامۆستایەك یان فەرمانبەرێکی داماوی گیرفان بەتاڵ یان هەژارێك ئەم هەموو خەرجی یە لەکوێ بهێنێت
تاکەی بیر لەخۆمان ناکەینەوە بۆ دەبێت مردنەکەشمان ببینە عەزاب و ئەرك بەسەر دۆستان خزمانەوە ..........
من لە کۆتایدا دەڵێم ڕەحمەتی خوا لەو کەسەی هەرئەمشەو وەسێت نامە دەنوسێت و دەڵێت کەمردم پرسەم ناوێت ، تکایە هەرچیتان پێ ئەکرێت هەریەکەمان با خەڵك ووشیار بکەینەوە پرسە نەمێنێت ، ئەمە عەیبەی تیانی یە ئەوە عەیبەیە قەرز بکەیت بۆخەرجی پرسەکەت و نەشبێت بیدەیتەوە تاکەی بیر لە خۆمان ناکەینەوە .......
کەواتە تێچوی پرسەیەك بە سیعری ئەمڕۆ سەروو دوو ملیۆن و نیو دیناری تێ دەچێت .....

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌