ته‌زویر
وتار/
10/10/2018
565 جار بینراوە
عثمان محمد شێرەیی
ته‌زویر
عثمان محمد شێرەیی
ووشه‌ی (الترویر)كه ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه و له فارسیشدا
واتای (جعل) ی بۆ به‌كارهێنراوه و كه له ووشه عه‌ره‌بیه‌كه وه‌گیراوه، به‌واتای
(جوانكردنی شتێك به درۆ) دێت، كه پێچه‌وانه‌كه‌ی (التحسین)ه .
واته: هه‌ركاتێك كه‌سێك ویستی شتێكی ناشیرین به درۆ‌و پڕوپاگه‌نده
جوانبكات ئه‌وه ته‌زویری كردووه.
یه‌كه‌م: ته‌زویر له كاروباری به‌ڕێوه‌بردندا/ فه‌رمانبه‌ر
له هه‌رچ پله‌و پۆستێكدا بێت كاتێك كه‌مته‌رخه‌می ئه‌كات و گه‌نده‌ڵی ئه‌كه‌وێته
كاره‌كه‌یه‌وه په‌نا ئه‌بات بۆ درۆ كردن و ماستاو كردن و جاسوسی بۆ سه‌رووی خۆیی
و چاو پۆشی له‌وانی خوار خۆی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شف نه‌بێت!
دووه‌م: ته‌زویر له گه‌یشتن به پله‌و پۆست/ ئه‌مه‌یان
زۆر ترین پشكی به‌ركه‌وتووه له جیهاندا به گشتی و له ووڵاتی ئێمه‌دا به‌تایبه‌ت،
بۆ نمونه: كه‌سێك ئه‌یه‌وێت بێته پارله‌مانتار، له كاتی ڕیكلام و بانگه‌شه‌دا
هه‌ندێ بڕوانامه‌و پسپۆڕی باس ئه‌كات له خه‌ویشیا نه‌یبینیوه، یان وه‌ك هه‌تیوو
لێ قه‌وماوو بێكه‌س و نه‌خۆشی دریژ خاین خۆی
پیشان ئه‌دات، یان وه‌ك قاره‌مان و خاوه‌ن خه‌بات و ... هتد. تائه‌ڕاده‌یه‌ی كه
وای نیشان ئه‌دات ئه‌گه‌ر نه‌بێته جێی متمانه‌ی ده‌نگده‌ر ئه‌وا ده‌خرێته زیندانه‌وه!
یان ئه‌كرێ چه‌ند كه‌سێك به‌ربژێری پێگه‌یه‌ك بن، له بری ئه‌وه‌ی به پرۆژه‌و سیڤی
ڕاست كێ به‌ركێ بكه‌ن، هه‌ندێكیان به‌رتیل بده‌ن به‌وانی تر كه: له كێ بیڕكێكه بكشینه‌وه! كه‌واته ته‌زویر ته‌نها
دزینی ده‌نگی زیاد و دووباره نیه گه‌وره‌ترین ته‌زویر چاوه‌شه كاریه.
سێهه‌م: ته‌زویر له‌ڕواڵه‌تدا/ كه‌سێك كه له جل و به‌رگێكی
دیاری كرا‌و یان به‌ناوی چینێكی دیاریكراوه‌وه ده‌ر بكه‌وێت به‌ڵام له پشته‌وه پێچه‌وانه
پره‌نسیپه‌كانی ئه‌و جل و پۆشاك و پێگه‌یه كاربكات!
بۆ نمونه به‌ناوی زانای ئایینی یان پارێزه‌ر یان پزیشك یان
...هتد پاره‌و سامان له خه‌ڵكی بكیشێتوه یان خه‌لكی چاوه‌شه بكات و بۆ خۆی حه‌ڵاڵ
و بۆ ئه‌وانی تر حه‌رام به‌رجه‌سته بكات، یان له ڕواله‌تدا خۆی وه‌ك خوا ناس و
پاك و چاك نیشان بدات و له نهێنیشدا خۆ په‌رست و خوا نه‌ناس و حه‌رام پۆش و حه‌رام
نۆش بێت!
هه‌موو ئه‌مانه‌و هاوشێوه‌كانی به زاراوه ئه‌مڕۆ پێی
ده‌وترێت( ته‌زویر).
له قورئاندا زاراوه‌ی ( النفاق) یان (الریا‌ء)ی بۆ به‌كار
هاتووه، له زانستی فه‌رمووده‌یشدا ووشه‌ی (التدلیس).
نوێترین نوسینەکانی عثمان محمد شێرەیی
-
عثمان محمد شێرەیی
10/10/2018
-
عثمان محمد شێرەیی
06/10/2018
-
عثمان محمد شێرەیی
17/04/2018
-
عثمان محمد شێرەیی
23/03/2018