مامۆستای ئایینی و چه‌ند ڕاستیه‌ك

وتار/ 23/03/2018 665 جار بینراوە

عثمان محمد شێرەیی‎

مامۆستای ئایینی و چه‌ند ڕاستیه‌ك

له‌ ووڵاتی كورده‌واریدا جاران ته‌نها مه‌لاكان خوێنده‌وارو ڕۆشنبیر بوون، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وانیش پێشه‌نگی هه‌موو كاروانێكی خه‌بات و به‌ گژا چوونه‌وه‌ی سته‌میان ئه‌كرد،جه‌ماوةریش متمانه‌ی ته‌واوی پێیان هه‌بوو چونكه‌ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵیان ده‌ژیان، له‌ گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕێزه‌ی كه‌ بۆیان داده‌نرا كه‌چی ئه‌مان هه‌ر خۆ به‌كه‌مزان و هاو خه‌م و هاو ده‌می خه‌ڵكی بوون،به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕ بوونی كات وورده‌ وورده‌ ئه‌م متمانیه‌ لای خه‌ڵكی كزبوو، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك:
1. زۆرێك له‌ زانسته‌كان له‌ حوجره‌و پێگه‌ ئاییینیه‌كاندا نه‌هێلران و له‌ زانكۆو په‌یمانگاكاندا دران به‌ خه‌ڵكی تر وه‌ك ، زانستی پزیشكی ، بیركاری ، ئه‌ندازه‌زانی ، فه‌له‌كیات....هتد
2. كورت هه‌ڵهێنانی كاری مه‌لایه‌تی له‌ پێشنویژی ووتارو ئامۆژگاری خه‌لكی .
3. دوور خستنه‌وه‌ی بیر و گیانی ئیسلام دۆستی له‌ به‌رنامه‌ی خوێندندا
4. وابه‌سته‌كردنیان به‌ مووچه‌یه‌ك له‌ ده‌زگایه‌كی وه‌ك ئه‌وقاف یان هاو شێوه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌
5. نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوی شایسته‌ی بێ منه‌ت له‌ هه‌موو دام و ده‌زگایه‌ك.
ئه‌مانه‌ چه‌ندین شتی ووردتر وایان كرد مامۆستایاو مه‌لای باش كه‌مببێته‌وه‌ یان هه‌ر نه‌مێنێت .
ئێستایش هه‌ر حیزب و گروپێك به‌ بێ جیاوازی پیی باشه‌ خه‌ڵكێك كه‌پێی ده‌ڵێن مه‌لا له‌ ده‌وری جه‌م بن چوونكه‌ هێشتا خه‌ڵكانێكی زۆر مه‌لای ڕاسته‌ قینه‌ و ڕووكه‌ش له‌ یه‌ك جیاناكه‌نوه‌ وه‌ك چۆن دز و گه‌نده‌ل له‌ چاك و ده‌ستپاك جیانا كه‌نه‌وه‌.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می كۆندا مه‌لا ڕابه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌بوو چاوی له‌ پله‌و پایه‌و كورسی نه‌بوو، كه‌چی ئێستا سه‌ری له‌ هێلكه‌كة نه‌هاتووه‌ته‌ ده‌روه‌ حه‌ز ئه‌كات ئه‌ندام په‌رله‌ مان و وه‌زیر و مدیر عام بێت، زۆرینه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌ مه‌لا ناسراوون له‌ سه‌رده‌می زوودا بوایه‌ ته‌نها نازناوی میرزایان پیئَ ده‌بڕاو به‌س، چونكه‌ ئه‌م جۆرانه‌ نه‌ ئه‌دیب و شاعیرن نه‌شاره‌زای زمانی عه‌ره‌بی و كوردین نه‌ شه‌رعزانن ته‌نانه‌ت ناتوانن چوار دێری قورئانیش به‌ڕاستی بخوێننه‌وه‌ بۆیه‌ كه‌س چاوه‌ڕێی پێشه‌وایه‌تی له‌مجۆره‌ به‌ناو مه‌لایانه‌ نه‌كات.
گه‌وره‌ترین سته‌میش ئێستا له‌ جل و به‌رگی مه‌لایه‌تی ئه‌كرێت كه‌ هه‌ركه‌س ئه‌ڵئه‌ستێ و له‌ به‌ري ئه‌كات و خه‌ڵكیش مامۆستا مامۆستا دوای ئه‌كه‌وون و ئه‌ویش حوشترێك نایتوانێت!

نوێترین نوسینەکانی عثمان محمد شێرەیی‎

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌