متمانەی دەنگدە‌ر له‌ نێوان چاولێگه‌ری و پرۆژه‌دا .

وتار/ 06/10/2018 589 جار بینراوە

عثمان محمد شێرەیی‎

متمانەی دەنگدە‌ر له‌ نێوان چاولێگه‌ری و پرۆژه‌دا .

له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا هه‌تاكو ئێستا زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ر نازانێ چۆن و بۆ چی به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌كات؟!

هه‌ندێك ده‌نگ به‌ مێژوو خه‌بات و كوشتن و بڕین و خوێن ڕشتن ئه‌دات .

هه‌ندێك به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی مردوو ، هه‌ندێك به‌و مووچه‌ ناڕه‌وایه‌ی كه‌ بووجه‌ی نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌و ڕێگاو بان و مزگه‌وت و ئاوو كاره‌باو هه‌تیوان و فه‌رمانبه‌رانه‌ و حیزبێك به‌ حه‌رامی ده‌یداتێ!

هه‌ندێكیش ده‌نگ به‌ ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو ئه‌ده‌ن.

هه‌موو ئه‌مانه‌ هیچ حزمه‌تێكی پرۆژه‌ی چاكسازی و ڕزگار كردنی ووڵات ناكه‌ن.

هه‌ركام له‌ و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ناو یه‌كێك له‌ لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگێكی زۆر ئه‌هێنن، ئه‌گه‌ر بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حیزبه‌كه‌یان کەمتر 10 % ئه‌و ده‌نگانه‌ ئةهێنن!

ئه‌وه‌ی من تیبینیم كردووه‌ هه‌ركام له‌و حیزبانه‌ی ئێستا له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمدا كایه‌ ئه‌كه‌ن . شوێنكه‌وته‌ی كه‌سێكی دیاری كراوون و دوای نه‌مانی كه‌سی یه‌كه‌م وه‌ك ئاردی بن دڕكیان لێ دێت و به‌ هیچ كه‌س كۆ نابنه‌وه‌ َ

ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ته‌نها كه‌سێك كه‌:

نه‌ بانگه‌شه‌ی خه‌بات و نه‌ ئایدۆژیاو نه‌ بنه‌ماڵه‌و نه‌ پێدانی مووچه‌ی به‌لاشی كردبێت، نه‌ هیچ پێشینه‌یه‌كی هه‌بێت له‌ كاری سیاسیدا، له‌ ماوه‌ی ته‌نها هه‌شت مانگی دامه‌زراندنی قه‌واره‌كه‌یدا ده‌نگێكی زۆری هێنا بێت , تاكه‌ براوه‌ی پله‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت، شاسوار و قه‌واره‌كه‌یه‌تی! له‌ گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نه‌یار و پڕ و پاگه‌ندانه‌یشی كه‌ له‌ دژی ئه‌كرێت! چونكه‌ خاوه‌نی زانستی ترین و بابه‌تی ترین پرۆژه‌ی حوكمڕانی و گۆڕانكاریه‌!

نوێترین نوسینەکانی عثمان محمد شێرەیی‎

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌