به‌رچاو ڕوونی : بۆ هه‌ڵبژاردن .
وتار/
17/04/2018
553 جار بینراوە
عثمان محمد شێرەیی
به‌رچاو ڕوونی : بۆ هه‌ڵبژاردن .
تاكی موسڵمان پێویسته له هه‌موو كه‌س به‌ر چاوڕوونتر بێت له هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا, چونكه فه‌رمانی خودایه(قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ) ئه‌گه‌ر به ووردی ته‌ماشای ئه‌م ئایه‌ته‌ی قورئان بكه‌ین ده‌بینین چه‌ند لایه‌نێكی له خۆ گرتووه :
1. دیاری كردنی رێگا‌و پرۆگرام .
2. شێوازی كركردن .
3. خۆ ناساندن .
4. پشت هه‌ڵكردن و په‌رێز پاك بوون.
بۆیه ناكرێ و نابێ هیچ كات و زه‌مانێك ئێمه‌ی موسڵمان له كاروانی ژیان داببڕێین، چونكه ئێمه به ئه‌ندازه‌ی پابه‌ندبوونمان به فه‌رمانی خوداوه هه‌وێنی كۆمه‌ڵگاین (كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ مِنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ ) كه‌واته دابڕانی من و تۆ له كۆمه‌ڵگاو گۆڕانكاریه‌كانی وه‌ك دابڕانه له ژیان!
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ووڵاتی ئێمه‌دا مشت و مڕێكی زۆری له‌سه‌ر دروست ئه‌بێت، به بیانووی درووستی و تادروستی، به‌ڵام له هه‌موو كاتێكدا به‌شداری كردنی تۆی موسڵمان زۆر باشتر و چاكتره له خۆ به دوورگرتن و دووره په‌رێزی، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك: له به‌شی دووه‌مدا ڕوونی ئه‌كه‌مه‌وه
به‌شداری نه‌كردن له هه‌لبّژاردنه‌كاندا به دوو هۆكار .
1. به بیانووی شه‌رعی نه‌بوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
2. به‌شداری نه‌كردن به بیابووی ئه‌وه‌ی بڕوای به‌كه‌سیان نیه .
3. بی هیوا بوون له پرۆسه‌كه.
ئێستا له زۆرێك ووڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهاندا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه‌ته به‌شێكی گرتگ له ژیانی سیاسی خه‌ڵكی و به‌هۆیه‌وه ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی تێدا ئه‌كرێت، زۆر سه‌یره كه‌سانێك هه‌بن تاكو ئێستا بۆ ئه‌م پرسه گرنگه به دوای به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بوونی به‌شداری كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بێت , له‌كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته هیچ پێویستی به به‌لگه نیه چونكه پێویستیه‌كی به‌رده‌وامی دووباره بووه وه‌ی ژیانه.
له‌كاتیكدا ئه‌م كه‌سانه بۆ به‌ڕێوه چوونی گۆڕانكاریه‌كان نه ئاماده‌ی خۆ پیشاندانن نه ئاماده‌ی جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ن و ئه‌یشڵێن باوه‌ڕمان به ده‌نگدان یه!
ئه‌و كه‌سانه‌یشی پێیان وایه كه هیچكام له‌و قه‌واره‌و كاندیدانه جێی متمانه نین، ده‌بێ بزان ته‌نها خوا بێ هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕی یه و پێغه‌مبه‌ران بێ گوناهنـ ئیتر باقی مرۆڤه‌كان شایسته‌ی هه‌ڵه‌و گوناهو كه‌م و كوڕین به‌ڵام له ناو ئه‌واندا به تێگه‌یشتی خۆت باشترین دیاری ئه‌كه‌یت .
بێ هیوا بوون و پشتوێن لێ كرنه‌وه‌یش كار و ڕه‌ووشتی كه‌سی سه‌ر كه‌وتوو خاوه‌ن ئیراده نیه .
بۆیه زۆر به‌ی ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی هان ئه‌ده‌ن بۆ به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له دوو جۆر به ده‌رنین .
1. كه‌سانی نه‌شاره‌زا و بێ ئاگا له واقیع
2. كه‌سانی شاره زاو لێزان به‌ڵام حه‌سود و داخ له دڵ به‌رامبه‌ری ئه‌وانی تر .
كه هه‌ركام له دوانه هیچیان باش نین
نوێترین نوسینەکانی عثمان محمد شێرەیی
-
عثمان محمد شێرەیی
10/10/2018
-
عثمان محمد شێرەیی
06/10/2018
-
عثمان محمد شێرەیی
17/04/2018
-
عثمان محمد شێرەیی
23/03/2018