تەقەی بەناوخۆشی

وتار/ 06/10/2018 503 جار بینراوە

هوشیار جەمال

تەقەی بەناوخۆشی
هۆشیارجەمال

  یەکێک لەو دیاردەناشارستانی وناشرینانەی نێوکۆمەڵگای کوردی،دیاردەی تەقەکردنە کەناودەبڕێت بە تەقەی خۆشییە، کە ڕیشەی ئەم دیاردە ناشرینە دەگەرێتەوە بۆ ئەوکاتانەی لەگوندەکان ئاهەنگی هاوسەرگیری سازدەکرا،لەوکاتەداوەک دەربڕینی خۆشی تەقەبەئاسماندا دەکرا!

ئەگەرجاران دواکەوتوونی کۆمەڵگا هۆکاربووبێت بۆئەم دیاردەیە،و ڕوانینی تاکی کورد لەوەدا کورت بووبێتەوە کە ژن هێنان لەگوندیکی تر یان عەشرەتیکی تر یان تەنانەت لەو هەمان گوندو بنەماڵەدا ڕەمزی سەرکەوتن بووبێت، ئەی ئیستا ولەم سەردەمی تەکنەلۆجیاو ، جیهانگیری ومۆدێرنەدا، کە دەمی هەرتاکێکی کورد بکەیتەوە لە شوێنە گشتیەکان یاخود سەیری بڵاوکراوەکانی بکەیت لە کۆڕەکۆمەلایەتەکان ئەبینی لە یەک کاتدا سەدان مامۆستای ئاینی و فەیلەسوف، ڕۆژنامەنوس ،چاودێری سیاسی،کۆمەلناس ،پسپۆری دەرونی .شەرەزای فەلەک ناسی ، ڕۆشنبیر وڕوناکبیر ،هونەرمەند شاعیر نوسەر، هەموو ئەمانە دەبینیت قسەدەکات و گوێ لە هیچ کەسی تر ناگرێت و خۆی وادەردەخات دواین حەقیقەت لای ئەوە!

بەڵام لە حەقیقەدا کۆمەڵگایەکی وێرانەین هەموو ئەو پێشگری ناوانە سود وکاریگەری نەبووە  نەک لە سەر خەڵكانی تر بەڵکو لەسەر خودی کەسی قسەکەر خۆشی!

تائێستا تاکە ڕیگای دەربڕینی خۆشی ئەوەیەکە لە کاتی سەرکەوتنی لایەنێکی سیاسی لەهەڵبژاردنەکاندا دیاردەی تەقەکردنی هەرەمەکیە بە ئاسمانی ناوچەجیاوازەکاندا،کە ئەم دیاردەی تەقەکردنە  هەمووجارێک چەندین قوربانی لێکەوتۆتەوە چ بە بریندار کرد و چ بە کوشتن.

کوشتنی مرۆڤێک و لێسەندنەوە مافی ژیان جگە لەوەی تاوانیکی گەورەیە و لە ڕووی یاسایەوە سزای قورسی لەسەرە واتا ئەوەشە کە خێزانێک لەبەریەک هەڵدەوەشێنیت و جەرگی دایکێک یان باوکێک دەسوتێنرێت وزۆرجار ژنیک بێوەژن بێت مندالێک بی دایک یان باوک دەبێت، کەسی تەقەکەریش زۆر بێ شەرمانە وبە جورئەتەوە باسی ژمارەی ئەو فیشەکانە دەکات کە تەقاندویەتی یان باسی جۆری چەکەکەی دەکات!

لایەنە سیاسیەکان وحکومەت هۆکاری سەرەکی ئەم دیاردەیەن و بێ باکن لە سەندنەوە مافی ژیان لە مرۆڤەکان وچونکە چەک دابە ش دەکەن بەسەر بە شیک لە لایەنگرانیاندا لە بۆنە جیاوازەکان و حکومەتیش مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بۆ هەندێ کەس دەکات هەندێ جارکە هیچ هۆکارێکی بڕوا پێکراوی پێنیە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتە.

هەرزووش لە ساتەوەختی دەست پێکردنی تەقەکانەوە لایەنە جیاوازەکان لە ڕاگەیاندەکانەو دێنە سەر شاشە و دەڵین خۆشیەکانتان بە تەقەکردن دەرمەبڕن وەک بڵێی ئاگایان لە هیچ نیە کە خەڵک چۆن چەکیان دەست کەوتوە.

جگەلە تەقەی خۆشی دیاردەیەکی تریش لە بۆنەکاندا بە دی دەکرێت  ئەویش یاریە ئاگرینەکانە کە دیاردەیەکی زۆر ناشرینەو  نایاسایشە، ولە کۆڵانەکان و ناوگەرەکاندا بە بێ ئەوەی حساب بۆ دانیشتوانی بکرێت دەدەقێنرێت.

ئەگەر چی زۆرجار تێبنی ئەوەم کردوە کە هێزە ئەمنیەکان هەرزوو دەگەنە ناوچەکە بۆ ئەوەی کەسانی فرۆشیار دەستگیر بکەن تا ئێرە شایەنی دەست خۆشیە بەلام دە پرسم کە ئەوەندە نایاسایەو هەمووان دەزانین سەرچاوەی بیزارکردنی خەڵکیە بۆ لە سنورەکانەوە بە ئاسانی دیتە خاکی هەرێم و لە ناوبازاڕەکاندا وا بە ئاسانی بڵاودەکرێتەوە؟

 بۆچەک و تەقەمەنی لە وڵاتانی جیهانەوە بە یاسای و نایاسایی  دەکڕیت یاخود وەک هاوکاری دێت بە هێزە ئەمنیەکان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هاوڵاتیان، و پاراستنی سنورەکان و ئامادە باشی بۆهێرشی دوژمنان بە ڵام وابە ئاسانی دەگاتە دەستی کادری حزبەکان و بە ئاسانی مامەڵەی پیوەدەکرێت و لە بۆنەکاندا ئاسمانی کوردستانی پێ گولەباران دەکرێت و پێش کەوتنە سەرزەویش جەستەی مرۆڤیکی بێ گوناهی پی خوێناوی دەکرێت؟





نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌