چیم دی؟

وتار/ 01/10/2018 609 جار بینراوە

هوشیار جەمال

چیم دی؟
هوشیار جەمال
دروست لەساتەوەختی گەرم بوونی بانگەشەی هەلبژاردنی پەڕلەمانی کوردستاندا گرتەیەکی ڤیدیۆی کەسێک بڵاوبۆیەوە ،کە هێرشدەکاتە سەر هاوڵاتیەک بەڵام ئەو کێشەی کۆمەڵایەتی هەیە لەگەڵ کەسەکەدا، بەڵام لەڕێگای دادگاوە چارەسەری ناکا بەڵکو بە پاڵپشتی شەخس یاخود حیزب وە دەمانچەکەی دەستی کەرامەت مرۆڤێک دەشکێنێت و ئیهانەی پێدەکات هەروەها جنێو بە دامو دەزگاکانی حوکمەت دەدات ؟!.
هەر زوو پۆلیسی ڕایگەیاند کەسی تۆمەتبار ماوەیەک پێش ئێستا لە ڕووبەڕووبونەوەیەکدا دەستگیرکراوە.
دیارە ئەم جۆرەکارانە بەر ئەنجامی لاوازی یاساکانە لە هەرێمی کوردستان هەروەها دەست کەوتنی چەکە لەلایەن هەمووکەسێکەوە بەڕێگایەکی ئاسان و یان لەکاتی بانگەشی هەڵبژاردندا دەبەخشرێتەوە بەسەر ئەندام و لایەنگرانی حیزبدا.
هەروەها بەرپرسە حییزبیەکانیش هۆکارن چونکە نەیانتوانیوە بێلایەنبن لەکاتێکدا تۆمەتبارەکان ڕاپێچی دادگا دەکرێن تەداخول دەکەن و هەندێکیان دەبنە تەڕەف لە گرفتەکەدا و لاوازی دەسەڵاتی دادوەریش هۆکارێکی ترە بۆ زیادبوونی ئەم جۆرە حاڵەتانەدا.
بەڵام لە هەموو بێشەرمانە تر میدیاکانی حیزبە جیاوازەکانی هەرێمە کە نەیانتوانی بێلایەنانە کار لەسەر ئەم حاڵەتە بکەن و ببنە کارتی فشار لەسەر دەزگاکانی ئەمنی و دەسەڵاتی دادوەری و بەرپرسان لە هەرێمی کوردستان بەڵکو هەرزوو بۆ مەبەستی بانگەشە و کۆکردنەوەی دەنگ کەوتنە بڵاوکردنەوە و بەکارهێنانی بۆ مەبەستی حیزبی.
 میدیاکانی یەکێتی هەرزوو هەوڵیان دا، وا نیشانی بدەن کە دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەسە بۆ کۆتایی هاتنی ئەم هەرایەی دروستکراوە.
پارتیش چ لە ڕێگای میدیای بیسراو بینراو خوێندراوی ڕەسمیەوە چ لەڕێگای ئەو هەموو یوب سایتەوە کە هەمووی بە پارەی میلەت دروست کراون و بەڕێوە دەبرێت کەوتە هەرا، وەک بڵێی خەڵکی بێ ئاگان لەڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردووی سنووری ژێر دەسەڵاتیان لەبیرچووبیتەوە کە چۆن لە کاتی خۆپیشاندانە کاندا شەق شەقێنیان بە مامۆستایەکی بەتەمەن کرد، و دکتۆریان بەر زلە دەدا و دوایش لەدادگا بێشەرمانە داوای قەرەبوویان لێدەکرد!
 ڕەنگە ئەو میدیایانە بیریان چوبێتەوە کە هێمن ناوێکیش هەبوو پێشمەرگەبوو بەڵام هەموو ڕێز لێگرتنێکیان ئەوە بوو نیوەی سەری تاشراو ڕەوانەی سنووری سلێمانی کرایەوە حەقمە بپرسم ئەوەبوو حورمەتی پێشمەرگە ؟
یاخود میدیاکانی سەربزووتنەوەی گۆڕان بیریان چوو چەند مەتریک ئەولای کەناڵەکەیان لە ناو گردی زەرگەتە لە ڕۆژنامە نوسیک دا کە چەندین ساڵ ڕەخنەی تووندی دەگرت لە نە یارانی گۆڕان و خزمەتی پرۆژەی گۆڕانی دەکرد،بەڵام کەڕوو قەڵەمی ڕەخنەو زمانی گۆرا بۆبزوتنەوەی گۆڕان بە شیک لەوانە ی ڕەخنەیان قبوڵنەبوو پەلاماریاندا ولە گردەکە دەریان کرد!
 ئەمەویت بڵیم ئەرکی میدیایە شەربکات لە پێناو کەرامەتی هاولاتیان پاراستنی شەخسیەتی هەموو کەسیک بێ جیاوازی ئاینی و ئایدۆلۆجیا و حزبی ، نەک بەپێ بەرژەوەندی شەخسی و حزبی کەرامەتی مرۆڤ وەک پارچە قوماشێک لێبکات چۆنی بوێت ئاوا بیبڕێ و دوای بەدڵی خۆیان بیدورێن.
 لە ڕاستیدا دەبێت هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هەردەم دەبێت لەخەمی ئەوەندابن کە توشی کێشە وگیروفتی کۆمەلایەتی و هەندێک جار یاسایش نەبەن لەگەل هیچ کەس وگروپێک بۆ ئەوی نە بنە قوربانی لاوازی دەسەڵاتی دادوەری ودەزگاکانی حکومەت و کەرامەتیشیان  ئەوەندەی تریش نە شکێنرێ لەلایەن حزبەکانەوە.

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌