لێدوانێکی ھێمن ھەورامی .. سەری کاندیدەکەی بارزانی دەخوا..!!

وتار/ 28/09/2018 2545 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

لێدوانێکی ھێمن ھەورامی .. سەری کاندیدەکەی بارزانی دەخوا..!!

ھێمن ھەورامی لەبانگێشەی حزبەکەی بۆ پەرلەمانی کوردستان لەگەرمیان ووتویەتی.. سەرۆک بارزانی بۆیە دەیەوێ سەرۆک کۆمار دەستنیشان بکا.. تا شەڕی سحێلا و پردێ بباتە بەغدا.. ھەروەھا بەشێوەیەکی تریش دەڵێ.. ئەگەر ئەمەمان پێ نەکرا.. دەتوانین سەرۆک کۆمار بێنینەوە کوردستان.. کەچۆن دەبوایە لە کاتی گرتنی دووز سەرۆک کۆمار بەغدای جێھێشبایە..

ئەم لێدوانەی ھێمن ھەورامی کێشەیەکی زۆری لەلایەن پەرلەمانتارانی شیعەو سونە بۆ کاندیدەکەی بارزانی فوئاد حوسێن ناوەوەتەوە.. بەڵکو ھەندێک پەرلەمانتاری عیراقی داوای روونکردنەوەیان لە ھێمن ھەورامی کردووە.. ئەم لێدوانە بەترسناک دەزانن کە پارتی دەیەوێ بە جێھێشتنی سەرۆک کۆمار ( سەربەخۆی- استقلالی) عیراق بخەنە خەتەر..

ئەم لێدوانەی ھێمن ھەوارامی لەباسنیوزی عەرەبی بڵاوکراوەتەوەو لەناو پەیچی گروپی پەرلەمانی عیراق مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە..

وادیارە ئەو لێدوانەش لە سایتەکە ھەڵگیراوەو نەماوە.. زۆر گەڕام نەمدۆزیەوە..

 

 

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌