شه‌رمنی ئێمه و ڕوقایمی ئه‌وان
وتار/
27/09/2018
785 جار بینراوە
فاروق عه‌لی
شه‌رمنی ئێمه و ڕوقایمی ئه‌وان
فاروق عەلی
ئه‌وبارودۆخه‌ی ئێستا هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانی تێدایه، له نه‌هامه‌تی و بێ‌کاری و هه‌ژاری و جۆره‌ها ده‌ردی سه‌ری هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم لێی به‌رپرسیارن، ماوه‌ی بیست و حه‌وت ساڵه به‌ڵێن به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن و هیچکام له به‌ڵێنه‌کانیان نه‌هاتووه‌ته‌دی، رۆژ له دوای رۆژ به‌رپرسانیان ده‌بنه سه‌رمایه‌دارو هاوڵاتیش له قه‌یراندا نغرۆ ده‌بێت، به‌ڵام له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌ک بانگه‌شه ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی بووبن به فریادڕه‌س و ئه‌وه‌ی له رابردوودا به‌ڵێنیان داوه هێنابێتیانه‌دی، دوای بیست و حه‌وساڵ ئه‌میان تاز ه‌باسی "ئارامی - هه‌لی کار- خزمه‌ت" ده‌کات و ئه‌ویشیان کوردستانێکی به‌هێزتر، ئه‌مه له‌کاتێکدا له ماوه‌ی رابردوودا هه‌مه‌کاره‌ی ئه‌م هه‌رێمه هه‌رخۆیان بوون و به‌ڵام کاریان بۆهیچ کام له‌و دروشمانه نه‌بووه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه وێڕای درۆی چه‌ند ساڵه‌یان که له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان کردویانه هێشتا شه‌رم ناکه‌ن و به‌ئه‌وپه‌ڕی گوڕوتینه‌وه ماڵ به‌ماڵ و ده‌رگابه‌ده‌رگا ده‌گه‌ڕێن، شه‌قه‌م و کۆڵان نه‌ماوه پڕیان نه‌کردبێت له پۆسته‌رو لافته‌ی بانگه‌شه، له ده‌یه‌ها که‌ناڵی راگه‌یاندنه‌وه بانگه‌شه ده‌که‌ن، ئه‌ندامه‌کانیان له کاتێکدا ئه‌وانیش هه‌ژارانه ده‌ژین، به‌شانازیه‌وه بانگه‌شه ده‌که‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ی ئیسلامی که خۆمان به‌هاوسه‌فه‌ری ئه‌وکاروانه ده‌زانین که پێغه‌مبه‌ران سه‌رقافڵه‌ین، له‌کاتێکدا ده‌ستێکی میهره‌بان بووین بۆ هه‌ژاران و نه‌دارانی هه‌رێمی کوردستان، بارانی ره‌حمه‌ت بووین بۆ بێنه‌وایان، چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی خێرخوازیمان هه‌یه بۆهاوکاری نه‌دارانی هه‌رێمی کوردستان، به‌شێک نه‌بووین له قه‌یران و نه‌هامه‌تیه‌کان، نوێنه‌ره‌کانمان له په‌رله‌مان بوو بن یان حکومه‌ت، که‌سانی بوێر‌و به‌توانا بوون، په‌رێز پاک و دڵسۆز بوون، خه‌می خه‌ڵکیان بووه‌و به‌ده‌م کێشه‌کانیانه‌وه بوون، هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانمان بوێرانه بووه‌و له‌به‌ره‌ی گه‌لبووین و دژی گه‌نده‌ڵکاران بووین، به‌ڵام له بانگه‌شه‌دا رێژه‌یه‌کی که‌می نه‌بێ شه‌رم ده‌که‌ین، روومان نایه داوای ده‌نگ له‌خه‌ڵکی بکه‌ین، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی چالاکانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش شه‌رم ده‌که‌ن به‌که‌مترین شێوه بانگه‌شه بۆ لیست و کاندیده‌کان بکه‌ن، زۆربه‌مان پێشترقسه له‌سه‌رهه‌مووشت ده‌که‌ین و له‌کاتی بانگه‌شه‌دا بێده‌نگ ده‌بین، خه‌ڵکمان هه‌یه ماوه‌ی پێنج ساڵه گه‌ر دووکه‌س کۆبووبنه‌وه دژی بێدادی حکومه‌ت، ئه‌م سێهه‌میان بووه، هه‌ر رۆژه‌ی جۆره پۆستێکی داناوه دژی ناعه‌داله‌تی و سته‌می ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له ئێستادا ده‌ڵێی ئاشی بێئاوه قڕوکپ، که‌مێکی نه‌بێت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بێخه‌م پاڵی لێی داوه‌ته‌وه و دواتریش ره‌خنه ده‌گرێت، له ئه‌نجامی که‌می ده‌نگه‌کان، چ کاره‌ساتێکه له ناو گه‌لێکی مسوڵماندا ئێمه شه‌رم بکه‌ین له مسوڵمانیه‌تییه‌که‌مان و بانگه‌شه بۆلیسته‌که‌مان، به‌ڵام ئه‌وانیتر به‌شانازیه‌وه جارێکی دیکه داوای متمانه له‌خه‌ڵک بکه‌ن.
ئه‌مه جگه له‌شه‌رمنی ئێمه‌و رووقایمی ئه‌وانیتر هیچی دیكه نییه.
نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی
-
فاروق عه‌لی
27/10/2020
-
فاروق عه‌لی
16/08/2020
-
فاروق عه‌لی
21/07/2020
-
فاروق عه‌لی
23/12/2019
-
فاروق عه‌لی
27/10/2019
-
فاروق عه‌لی
25/09/2019