پەلکێشانى ئەمریکا بۆ جەنگ لەگەڵ ئێراندا

وتار/ 25/09/2018 568 جار بینراوە

یاسین نادر ڕه‌حمان

پەلکێشانى ئەمریکا بۆ جەنگ لەگەڵ ئێراندا

 
هێرشەکان بۆ سەر ئیران هەر ئەوەندە بۆ خستنە نێو تەڵەى ئێران داڕێژراوە بۆ بەتەڵە خستنى ئەمریکاش بەهژمار دێت. هەر ئاوا کە (بۆب گیتس)وەزیری بەرگری پێشوو لە ساڵى ٢٠٠٢ ئاماژەى پیکردووە، عەرەبستانى سعودى دەیەوێت (تا کۆتا سەربازى ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا بجەنگێت.)
   لەم ڕۆژانەدا ئێران هەمدیسانەوە لەلایەن گروپێکى تیرورریستییەوە هێرشی کرایە سەر و لانیکەم ٢٩کەس لە شاری ئەهواز لە باشوورى ڕۆژئاوایی ئێران لە هاوڵاتى مەدەنیی و سەربازانى سوپای ئێران لە مانۆڕێکى سەربازیدا کوژران.
   ئەم هێرشە بەپێچەوانەى هێرشەکان پێشوو، دەتوانێت شەڕی تری لە ناوچەکەى بەدواوە بێت، کە نە تەنها پێى ڕکەبەرەکانى ناوچەکە واتە ئێران و عەرەبستان دێتە نێویەوە، بەڵکوو ویلایەتە یەکگرتووەکانیش شمول دەکات، لەڕاستیشدا پێدەچێت ئەم هێرشە هەر بۆ ئەم مەبەستەش داڕێژرا بێت!
   ئەم هێرشە تیروریستییە کە سەرەتا لەلایەن گروپێکى تیروریستیی جوداخوازەوە بەناوى (موقاومەى ئەهواز) کە پەیوەندیى لەگەڵ سعودیەدا هەیە، بەرپرسیارێتى گیراوەتە ئەستۆ هەروا لەخۆڕا ڕووینەداوە. ڕکەبەرەکانى ئێران بەتایبەت عەرەبستانى سعودیە و ئیماراتى یەکگرتووى عەرەبی، هەوڵەکانى چەند دەیەیی خۆی بۆ گوشار لەسەر ئەمریکا لە ویستى بۆردومانکردنى ئێرانیان هێناوەتە سەر شانۆوە.
ئەوەى کە لە ڕابردوودا بەشاراوەیی دەگووتراو ئاماژەى پێدەکرا، لە ئێستادا چیتر بەئاشکرا دەگووترێت و ئاماژەى پێدەکرێت، جگە لەوە ئەم پاشایەتیانە، چیتر خۆیان لەسەر گوشار خستنە سەر ئەمریکا  بۆ هێرشی سەربازی کردنە سەر ئێران سنووردار ناکەن، بەڵکوو بە ئاشکراو فەرمى ئامادەیی خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕادەگەیەنن.
  (ئەگەر شوێنپێیەک لە عەرەبستان و ئیمارات لە هێرشکردنە سەر ئەهواز بدۆزرێتەوە وکەشف ببێت!)

هەڕەشەو گوڕەشەکانى عەرەبستان وئیمارات لە دژى ئێران
   کەمتر لە ساڵێک لەمەوبەر، محمدبن سەلمان، وەلیعهدى عەرەبستانى سعودیا لە چاوپێکەوتنێکدا گووتى: عەرەبستان شەڕ لەگەڵ ئێران بە نێو سنوورەکانى دەکێشێت. ئێمە چاوەڕوانى جەنگ لە ئێران نابین، بەڵکوو هەوڵدەدەین کە شەڕ لە ئێران لە نێوخۆی وڵاتەکەیدا بێت. قسەکانى ئەو وا لەیەک درایەوە کە عەرەبستان بە فەرمیی ئاڵۆزییەکان و پشتیوانیەکانى لە گروپەکانى دژى دەسەڵاتى ئێران زیاتر دەکات.
عەبدولخاڵق عەبدوڵا، یەکێک لە حاکمەکانى ئەبوزەبی هێرشەکانى ئەهوازى بە هێرشێکى تێروریستى نازانێت، بەڵکوو کێشانەوەى شەڕ بۆ نێو ئێران دەزانێت کە یەکێک لە بژاردەکان ئەو لێى دەڕوانێت. ئەو هەروەها گووتویەتى، هاوشێوەى ئەم هێرشانە لە داهاتوودا زیاتر دەبێت.
   بەئەگەرێکى زۆری ئەم هێرشانە ئەگەر بە بەشێک لە زیادبوونى ئاڵۆزییەکان لە ئێراندا بێت، ئامانجى سەرەکى ئەو ئەمەیە کە ئێران بەرەو تۆڵە سەندنەوەیەک پەلکێش بکات، (شتێک کە لە زارى محمد جواد زەریف و بەرپرسانى ترى ئێران لە دواى هێرشەکەشەوە ئاماژەى ڕاستەوخۆی پێکرا) کە لەم هەلەش بۆ دروستکردنى شەڕێکى گەورەتر و فراوانترسوود ببرێت و ویلایەتە یەکگرتووەەکان پەلکێش بەرەو ناوەوەى بکات، چوونکە ئەم دوو وڵاتە بەتەنهایی ناتوانن لە گۆڕى ئەم وڵاتە بێن و بە جۆرێک چارى ئەو بکەن، هەرئاواش کە دەبینرێت ئەوان هێشتاکە بە خەرجکردنى ٦ ملیاردۆلار لەمانگدا، هێشتا ناتوانن حوسییەکانى یەمەن شکست پێ بێنن.
   ئەگەر وابێت هێرشەکەى سەرمانۆڕەکەى ئەهواز، ئەوەندە بۆ تێکدانى دۆخ بێت، ئەوەندەش بۆ پەلکێشانى ئێران لەم داو و تەڵەیەدا دێتە بەرچاو. هەر ئاوا کە "بۆب گیتس" وەزیری بەرگری پێشوو لە ساڵى ٢٠١٠ گووتى: "عەرەبستان دەیەوێت تا کۆتایەمین سەربازى ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا بجەنگێت"

توندڕەوانى دژە ئێران لە ئیدارەى ترەمپدا  
بەڵام دەوڵەتى ترەمپ وکەسانى نێو ئەو، تەنها سەیرکەرى ئەم پلان و نەخشەیە نین. هەوڵەکانى خودى ترەمپ و هەماهەنگبوون و پەیوەندى نزیکى ئەم دەوڵەتە لەگەڵ عەرەبستان، ئیمارات و ئیسرائیل لەبارەى ئێرانەوە، بابەت و شیکردنەوەیەکى جیاواز دێنێتە پێشەوە: پلانێک کە ئەمریکا چالاکانە هاوپەیمانانى خۆی بەرەو شەڕکردن و زۆرهێنان بەرەو ئێران پەلکێش دەکات.
   هێرشەکەى سەر ئەهوازى ئێران تەنها پاش ڕۆژێک لەو قسەیەى وەزیری دەرەوەى ئەمریکا "پۆمپئۆ" ڕوویدا کە گووتى: ئەگەر ئێران ئاراستەى هێرشەکانى بەرژەوەندیەکانى ئەمریکا لە عێراق بگرێتەوە، وەڵامیان بۆ ئەوان دەبێت.
لەماوەى هەفتەکانى پێشوودا، کونسوڵگەرى ئەمریکا لە بەسڕەى عێراقدا، وا دیاربوو لەلایەن هەندێک هێزى شیعەى پەیوەست بە ئێرانەوە هێرشی کرایە سەر. دەوڵەتى ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکى لە تەداخولکردنى ئێران لەم هێرشانە پێشکەش نەکرد و نەدۆزییەوە و ئەمریکا گووتى جارێکى تر شتى وا ڕووبدات، وەڵامى سەخت و هێرشاویمان بۆیان دەبێت. هەرچەندە پێچەوانەکەشی هەر ڕوویداو ئێرانیش ئەمریکای بەبێ خستنەڕووى هیچ بەڵگەیەک لە سوتاندنى باڵوێزخانەکەى لە بەسڕەدا تۆمەتبار کرد.
ئەوەش جێى ئاماژەپێکردنە لەم ڕووداوەى باڵیۆزخانە ئەمریکا ئەوە بە ئەمریکا بڕا، کە هەڕەشەکانى هەمدیسان ڕووبەڕووى ئێران بکاتەوە. ئەم شێوازە لە دەستوورى کارى "جۆن بۆڵتۆن" ڕاوێژکارى ئاسایشی نیشتیمانى دەکات کە دەستێکى باڵای لە زانیاری گەیاندنەکان بۆپەلکێشانى ئەمریکای بۆ شەڕ هەیە. کە هەموو ئەمانەى لە ساڵى ٢٠١٧ و پێش لە هاتنى بۆ نێو تیمى بەڕێوبردنى وڵات لەلایەن ترەمپەوە ئەوى داڕشتووە.
   ئەم دەستوورى کارى ئەوە، کە بە وردەکاریەوە بووە، ئەوەى تیادا ئاماژە پێکراوە کە ئەمریکا چۆن چۆنى لەگەڵ ئیسرائیل، عەرەبستانى سعودیدا هاوکارى بکات تا پشتیوانى نێوخۆیی و نێودەوڵەتى- بۆ دەرچوون لە رێکەوتنى ئەتۆمى ئێران و دەرکردنى سیاسەتێکى هێرشکەرانە لەبەرانبەر ئەم وڵاتەدا دەست پێبکات.
   لەم دەستوورى کارانەدا هەروەها لە یارمەتیدانى بە عەرەبەکانى خوزستان قسەوباسیش لێوەکراوە؛ کە کەمینەیەکن لە ئێران کە هێرشبەرانى ئەهواز خۆیان نوێنەرى ئەوان دەزانن.
"بۆڵتۆن" هەروەها گووتویەتى: کە دەوڵەتى ترەمپ دەبێت لەبەر ڕۆڵبینینى ئێران لە هێرشەکانى یانزەى سیپتەمبەر لە ئەمریکادا، داواى قەرەبوو و غەرامەکردن بکات و هاوکات بەشێوازێکى ڕیاکارانە پێشنیاری دیدارکردن لە سیاسەتێکى بەرانبەرکێییدا بدات.
   سیاسەتى ئەمریکا لەبەرانبەر ئێراندا، لە ژێر دەستوور و فرمانى بۆڵتۆندا جێبەجێ دەبێت. لەم نێوەندەدا هەروەک گووتمان بابەتى پشتیوانى لە جودایی خوازن لە ئەهوازى ئێرانیش جێی باسە، ئەم بابەتەش شک و گومانگەلێکى لەوەوە دروست کردووە، ئەگەر شوێن پێى عەرەبستان و ئیمارات لەم هێرشە تیروریانە پەیدا ببێت، وا دێتە بەرچاو هەوڵدانێکى ئەوانە تا ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەردەمى ترەمپدا بەڕوونى پەلکێشى شەڕەکە بکەن.
چونکە ئەم بابەتە بۆ عەرەبستان و ئیمارت شتێکى ستراتیجیی دێتە بەرچاو، چونکە تواناى ئەوان بۆ بەرانبەرکێى کردن بە حکومەتێک گەورەتر و بەهێزتر لەوان واتە ئێران، لە درێژمەودادا جێگەى پرسیارە. کە ئەوان هەموو هەم و خەمەکانیان لە ئێستادا پەلکێشانى ئەمریکایە تا بۆ هاوڕێکى هێز لەگەڵ ئێران لەوان سوود ببەن. هەرچەندە بۆ ئەمریکا لە ئێستادا وا دێتە بەرچاو ئەم بابەتە بەنرخى بەرژەوەندى ستراتیجیی خۆی لە ئاسیادا کە هەوڵی بەربڵاوکردنى سەربازیانە لە ڕۆژهەڵاتى ناویندا داوە، هیچ جۆرە لۆجیکێکى ستراتیژى نییە.   

   تێبینى: بابەتەکە بە سوودوەرگرتن لە سایتى (ئێران گڵوباڵ)ەوە ئامادە کراوە.

نوێترین نوسینەکانی یاسین نادر ڕه‌حمان

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌