وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بۆچی پشووی پاش تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ خوێندكاران به هه‌ند وه‌رناگرێت؟!
وتار/
08/07/2018
752 جار بینراوە
یاسین نادر ڕه‌حمان
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بۆچی پشووی پاش تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ خوێندكاران به هه‌ند وه‌رناگرێت؟!
یاسین نادر ڕه‌حمان
له‌گه‌ڵ كوَتایی هاتنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك پڕوَسهی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قوَناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی پۆله ناكۆتاكان له‌م ساڵداو پاشان تاقیكردنه‌وه بهكهلۆریی و نیشتیمانیه‌كانی ئه‌م دوو قۆناغه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، كه ده‌توانین به ساڵێكی پڕ مشت‌ومڕ بۆ قوتابیی و مامۆستا به هه‌موو خوشیی و ناخۆشیه‌كان لێی بڕوانین. ده‌بێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ده‌زگا فێركارییه په‌یوه‌ندیداره پهروهردییهكانی ئه‌ركی زیاتریان له‌باره‌ی پڕوَسهی په‌روه‌رده‌و خه‌مخواردن بۆ ئه‌م بواره‌وه بخه‌نه ڕوو.
هه‌میشه كاتێك تاقیكردنه‌وه‌كان كوَتاییان پێ دێت، ئه‌وه له زه‌ینی خوودی خوێندكاران و كه‌سوكار و ماموَستایانیان دروست ده‌بێت كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له پاش كوَتایی هاتنی ساڵی خوێندن و بهكوورتی پاش تاقیكردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیان، ئیتر هه‌ر قوَناغێك بێت. پلانیتری وه‌ك ( B ) وه‌ك هاوكاری و هاویاری له پڕوَسهی په‌روه‌رده‌دا بوَ خوێندكار و قوتابیانی نییه، تا خوێندكار و قوتابی هه‌رێم له جێی دابڕانیی ماوه‌یه‌كی 100 ڕوَژی له ژیانی خوێندنی، پێوه‌ی خوَخهریك بێت. كه ئه‌مه‌ش ده‌توانێت هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م بواره‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌ییه‌وه بێت و هاوكاریه‌كی باش له ساڵی داهاتوویی خوێندنی بێت.
ئه‌وه‌ی به‌گشتی خه‌ڵك و مامۆستا و خوێندكاره‌كان پێوه‌ی پابه‌نده، خوێندنی خوێندكار و په‌روه‌رده‌ی ئه‌وه له خوێندنگاكه‌ی، مه‌عقول نییه نزیكه‌ی سه‌دان هه‌زار یان زیاتر قوتابخانه و خوێندنگا و ناوه‌ندیی فێركاریی له هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی هاویندا هه‌روا به خاڵی و به‌تاڵی و بێ چالاكی بمێننه‌وه و پلانێكی دووه‌می له كاته‌كانی پشوو ئیتر بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك بێت كه خزمه‌ت به په‌روه‌رده‌ی بكات، چ وانه‌ی غه‌یره ده‌رسی و چ په‌یوه‌ست و هاوكاری ده‌رسی بێت، تیایدا نه‌خوێندرێت.
نازانم هیچ چاوێكمان به ووڵاتانی ده‌وروبه‌رمان خشاندووه ئه‌وان خه‌ریكی چین؟ له‌مباره‌یه‌وه چیی ده‌كه‌ن؟ چ چالاكییه‌ك بوَ خوێندكاره‌كانی له‌م وه‌رزه‌دا هه‌ر بههوَی ماموَستا و خوێندكاران و ڕاهێنه‌رانی په‌روه‌ردییه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا خوانه‌خواسته شتی نه‌خوازراوی كوَمهڵایهتی و غه‌یره په‌روه‌رده‌ی ڕوو له وڵاتیان نه‌كات.
ڕوَژانه له وه‌رزی پشوودا چه‌نده خوێندكار له كوَڵان و كوچه‌و شه‌قامه‌كانی شاره‌كاندا له كوردستان ده‌بینین كه به‌تاڵ و بێكار و دوور له خزمه‌تێكی په‌روه‌رده‌یی خه‌رێكی كارێكی ناپه‌روه‌رده‌یی پێچه‌وانه‌ی ئاراسته باشه‌كانی كوَمهڵگا و په‌روه‌رده‌ن.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێكی كه‌م له‌وان ده‌بینین بوَ بژێوی و پیشه‌ی جیاوازتر له خوێندنی و كاریتر بوَ خزمه‌تی خوَی و خێزانی و كوَمهڵگاكهی ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گشتییه‌و به به‌رچاومانه‌وه ده‌یبینین له وه‌رزی پشووی هاویندا، به‌تاڵی و كات بهفیڕوَدانی پشووهكانه به بێ خزمه‌تكردنی په‌روه‌رده‌یی له ڕێگه‌ی پلان دانه‌نانی جیدی بوَ ئه‌وانه، كه به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
وه ئه‌مه‌ش نابێت له‌م نێوه‌نده‌شدا بشارینه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م ڕووداوه نه‌خوازراو و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێو خێزان و شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانه. ئاماری به‌ندكراوانی كاره ناجایز و دژهیاساكان و كوشت و بڕی و دزیكردن و ڕووداوی تر نموونه‌ی ئه‌م بێ پلانییه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ده‌زگا فێركارییه‌كان به‌جوانی و ته‌واوی وه‌ده‌ر ده‌خات، كه ماوه‌ی سێ مانگی خوێندن بۆ ده‌بێت ناوه‌نده فێركارییهكانیان هه‌روا بێ چالاكیی و خزمه‌تی په‌روه‌رده‌یی بمێننه‌وه.
به‌ڕاستی بیرمان چووه كه وڵاتانی دونیا ده‌وری سه‌ره‌كی و بایه‌خی تایبه‌تیان له‌م بواره‌یه و له‌م كاتانی پشووه‌ی خوێندكاران به خوێندكارانیان داوه و له وه‌رزه پشووهكانیشدا خوێندكار و ته‌نانه‌ت خێزانه‌كانیان له بواری په‌روه‌رده و فێركردن دانابڕێنن.
" لێره‌شدا نموونه‌ی چه‌ند وڵاتێكی چالاك بۆ بواری په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكاران له‌م كاتانی پشووانه‌دا ده‌هێنینه‌وه، كه نه‌ك ئه‌وان له وه‌رزی پشوودا له خوێندن دانابڕینن، به‌ڵكوو ئاماده‌كاری زیاتریان له‌م وه‌رزی پشووانه‌دا بۆ خوێندكاران ده‌ڕه‌خسێنن و خوولی جۆراوجۆر بۆ خزمه‌تی زیاتریان بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
له ووڵاتێكی وه‌كوو "ئه‌مریكا" به‌م دروشمه‌ی كه (ده‌بێت ئاهه‌نگی فێربوون به‌بێ وه‌ستان بێت) له به‌رنامه‌یدایه له ساڵانی داهاتوودا ته‌نانه‌ت كاته‌كانی خوێندن له‌مه‌ر پشوو كه‌مكردنه‌وه بوَ خوێندكاره‌كانی بكات، تا هیچ نه‌بێت چاوه‌ڕێی ئاسه‌واره خراپه‌كانی نه‌بن، چوونكه دیسانه‌وه له بڕوای ئه‌وان له‌بیركردنی فێركاریه‌كانی ئه‌وانی له ساڵی خوێندنی به‌دواوه ده‌بێت.
له ووڵاتی"یابان"ی خاوه‌ن پێشكه‌وتووخوازی بواری په‌روه‌رده‌و بواره گشتگیرییه‌كانی تری پێشكه‌وتنی دونیا، پشووی پێنج هه‌فته‌یی بوَ خوێندكاران دانراوه، چوونكه سیسته‌می خوێندن له‌وێدا ئه‌وه‌نده ڕه‌چاوی زوَری به‌شی په‌روه‌رده‌یی كردووه كه خوێندكار له بچووكترین كاته‌كانی پشووی هه‌وڵ له به‌هێزكردنی وانه‌كانی ساڵی خوێندنی له داهاتوویدا ده‌دات، چوونكه چه‌مكی (بهفیڕوَ نه‌دانی كات) لای ئه‌وان جێی گرتووه.
له ووڵاتی "كه‌نه‌دا" پارێزگا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیداری ناوچه‌كان، بودجه‌ی سه‌رف و خه‌رجیی سه‌رجه‌م كار و چالاكییه‌كانی وانه‌كانی هاوكار و په‌یوه‌ست به خوێندن و یارمه‌تیده‌ری په‌روه‌رده‌یی، ته‌قه‌بول ده‌كه‌ن و دهیبژێرن تا پڕوسه‌ی فێركاری له وڵاته‌كه‌یاندا له كاتهكانیی پشوودا به شێوازی تر به‌رده‌وامی هه‌بێت، وه به‌پیی ئامارێكی ساڵی 2007 تا 2012هش، گه‌شه‌ی خوێندكارانی به‌شداربووی پوَله هاوینییه‌كان له خوێندنگاكاندا به‌ڕاده‌یه‌كی فراوان بووه كه له 1165 خوێندكاره‌وه به‌ره‌و 500/46 خوێندكاری به‌شداربوو گه‌شه‌ی كردووه.
له ووڵاتی "ئێران"ی دراوسێی خۆمان كه هاوكاری په‌روه‌رده‌یی به‌رده‌وام له‌وان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمه‌وه وه‌رده‌گیرێت، به‌هۆی كه‌متر ڕوڵ بینینی هه‌ندێك كۆمپانیای قازانج ویست له وڵاته‌كه‌یدا بو خزمه‌تكردنی به ناو په‌روه‌رده‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی ئه‌و وڵاته بایه‌خیی تایبه‌تی به دانهبڕانیی بواری په‌روه‌رده‌ی خوێندكار له پشووی هاویندا داوه و هه‌ندێك پۆل و وانه‌ی تایبه‌تی له خوێندنگاكان بۆ خوێندكاران له‌سه‌رجه‌م ناوچه و شوێنه جۆراوجۆرهكانیی ئه‌و ووڵاته كردووه‌ته‌وه تا خوێنكار له‌م وڵاته دانه‌بڕاو له په‌روه‌رده‌كردن نه‌بێت، كه جگه له‌وه‌ش مامۆستایانی خاوه‌ن ئه‌زموونی وه‌ك ئه‌ركێكی په‌روه‌رده‌یی ڕاسپاردووه كه ده‌بێت دوور له كاركردن له په‌یمانگاكان بۆ خزمه‌تی خوێندكارانی ده‌رنه‌چوو به هاوكاریی كردنی ئه‌وان، وانه به خوێندكاره ده‌رنه‌چووه‌كان به نرخێكی ڕه‌مزیی بڵێنه‌وه تا مامۆستایانیش له ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگاكان استغلالی دۆخی ئابووریی و پارهپهیداكردنی نامهعقولانه له خوێندكارانیان نه‌بن و ئه‌م خزمهتكردنهیان له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و له ژێر چاودێری ئه‌واندا بێت. نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه مه‌به‌ستی استغلالی دۆخی خوێندكاران وانه تایبه‌ته‌كانی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆ خوێندكاران به‌دواوه بێت.
ئه‌وه‌ی به نسبه‌ت خوێندنگاكانی كوردستانیشه‌وه له ئێستادا پێویسته ئه‌وه‌یه: كه هیچ نه‌بێت وه‌ك پلانێكی سه‌ره‌تایی له‌م بواره‌دا چه‌ند هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له كاتانه‌ی پشوودا جێبه‌جی بكه‌ن تا خوێندكار دانه‌بڕاو له خوێندن و فێركاریه جوَراوجوَرهكانی نه‌بێت:
1- كردنه‌وه‌ی خوولی بێبه‌رانبه‌ر به نرخی ڕه‌مزی دانان بوَ ئه‌وان له خوێندنگاكان.
2- هاندانی زیاتر و په‌لكێش كردنی زیاتر و ئاشناكردنیان له‌ماوی ساڵی خوێندن به‌م پوَله هاوینیانه كه بوَیان ده‌كرێته‌وه.
3- كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی شانوَ و موَسیقا و وانه‌ی پیشه‌یی (ده‌ستكرد و ئهلكتروَنی) به‌پێی پێویستی و خزمه‌تكردنی كوَمهڵگا.
4- كردنه‌وی خووله ده‌رونیی و په‌روه‌رده‌یی و ئایینیه‌كان، به‌پێی حه‌زی هه‌موو خویندكاران.( ده‌توانرێت له بواری ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی خوێندنه‌وه، خوولیكی كورتخایه‌نیش بوَ دایك و باوك كه‌س و كاری خوێندكارانیش له‌م كاتانه‌دا بكرێته‌وه.
5- سهفرهكردن و كێبه‌ڕكێی كاری په‌روه‌رده‌یی و زانستی له نێوان خوێندنگاكان له ئاستی نێو پارێزگا‌و شاره‌كان و.... هتد.
6- كردنه‌وه ده‌وره‌ی فێركاری له ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه له ڕه‌فتار و خووه مه‌ترسیداره‌كانی كوَمهڵگا.
7- كردنه‌وه‌ی خوولی تایبه‌تی وه‌رشه و كاره شازه‌كانی پێویستی كوَمهڵگا.
8- خوولی فێربوونی زمانه بیانیه‌كانی وه‌كوو ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و فارسی و ئه‌ڵمانی و.....)به‌پێی حه‌ز و ناونووسینی خوێندكاران.
9- ڕاكێشانی كه‌سانی پسپوَڕ و شاره‌زا بوَ وانه وتنه‌وه به‌خوێندكاران له چالاكییه جوَراوجوَرهكاندا به هۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه.
10- هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له ڕێكخراوه جیهانیی و به‌ناوبانگه‌كان بوَ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌م بواره‌دا.
11- دانانی یاسای تایبه‌ت به‌و مامۆستایانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م خوولانهدا به خوێندكاران به پاره‌ی فراوانی دیاریكراو وانه ده‌ڵێنه‌وه تا هه‌میشه پیشه و كاره‌كه‌ی له خزمه‌تی خوێندنیدا بێت و استغلالی باری مادیی خوێندكاریی به‌دواوه نه‌بێت.
ئه‌مانه و چه‌ندانیتر كه به‌پێی پێویستی و بارودوَخی كوردستان ده‌توانێت كاریان له‌سه‌ر بكرێت و ڕه‌نگه له زه‌ینی هه‌ر تاكێكی ئێمه و فێركارێكدا وه‌ك پڕوَژهیهك بێت.
نوێترین نوسینەکانی یاسین نادر ڕه‌حمان
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
19/10/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
10/10/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
25/09/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
05/08/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
20/07/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
08/07/2018