گه‌شتیاران سه‌رچاوه به‌هێزه‌كه‌ی داهاتی كوردستانن!!
وتار/
20/07/2018
501 جار بینراوە
یاسین نادر ڕه‌حمان
گه‌شتیاران سه‌رچاوه به‌هێزه‌كه‌ی داهاتی كوردستانن!!
یاسین نادر ڕه‌حمان
هه‌ر شوێن و جێگایه‌كی دونیا به‌پێی سروشتی ناوچه‌كه و جوگرافیای ئه‌و شوێنه ده‌توانێت ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و غه‌یره گه‌شتیاری به‌هژماربێت و سه‌رچاوه‌ی خوَبژێوی ئه‌و وڵاتانه بێت، به‌گشتی هه‌ندێك له‌م سروشتانه خودایین و به سروشتی خوَی ناوچه‌كان له ناوچه‌كانی تری دونیا جیا بوونه‌ته‌وه و سه‌رنجڕاكێشن، هه‌ندێك له‌وانیش به‌پێی پێشكه‌وتن ناوچه‌و وڵات و هه‌رێمه‌كانیان توانیویانه به‌دروستكردنی ناوچه‌ی گه‌شتیاری ده‌ستكرد به‌سوودبردن له‌هه‌نگاوی پێشكه‌وتووخوازیی مروَیی ناوچه‌ی گه‌شتیاری گه‌وره له ناوچه‌و وڵاته‌كانیان بخوڵقێنن.
جێگوَڕكێیی ئاماره‌كانی گه‌شتیاری له ووڵاتانی دونیاش له‌مه‌ر پێشه‌نگیی و كێبه‌ركێیان له‌م بواره‌دا و هه‌نگاونانی جیدی و درێژ مه‌ودایانه‌یان له‌مباره‌یه‌وه، خوَی ده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن.
بوَ نموونه گه‌ر سه‌یری ئاماری گه‌شتیاری له ساڵی 2015-2016 جیهاندا بكه‌ین، ده‌بینین كه به‌پێی پله‌به‌ندی ساڵانه هه‌موو ساڵێك 25 تا100 وڵاتی دونیا یان زیاتر له‌ڕووی پێشه‌نگییان به‌نسبه‌ت وڵاتانانی تری گه‌شتیاری دونیا هه‌ڵده‌بژێردرێن كه ئاستی پله‌یه‌ك تا پله‌یه‌كی تری ڕێزبه‌ندییه‌كه نزیكه‌ی 10ملیوَن گه‌شتیار جاری وا تێده‌په‌ڕێنێت.
به پێی ئاماری گه‌شتیاری جیهانیش له ساڵانی ڕابردوودا به گه‌شه‌ی له سه‌دا4% له ئاستی جیهاندا 1.2ملیارد نه‌فه‌ر گه‌شتیار له جیهاندا زیادیكردووه، بوَ نموونه شاری "له‌نده‌ن"ی ئینگلته‌را ساڵی 2015، نزیكه‌ی 19 ملیوَن گه‌شتیاری له ئاستی جیهاندا هه‌بووه‌و پله‌ی یه‌كه‌می شاره جیهانییه گه‌شتیارییه‌كانی بوَ خوَی مسوَگه‌ر كردووه، كه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی له سه‌دا 6% پێشكه‌وتن و سه‌ردانكه‌رانی گه‌شتوگوزاریی به‌نسبه‌ت 2014ه‌وه بووه، وه "بانكوَك"ی تایله‌ندا كه به پله‌ی دووه‌می هه‌مان ساڵ واته(2015) دێت، نزیكه‌ی 18 ملێوَن به ڕێژه‌ی پێشكه‌وتنی له سه‌دا 8% به‌نسبه‌ت ساڵی پیشووترییه‌وه 2014 بووه، بوَ خوَی مسوَگه‌ر كردووه.
گه‌ر ئاماری ئه‌م دوو ووڵاته له‌م ساڵانه‌دا(2014-2015) له ڕووی ڕیزبه‌ندیه‌وه ئاڵوگوَڕییه ئه‌وتوَی له ڕوویی ڕیزبه‌ندی سه‌ردانكه‌ریی گه‌شتیارییه‌وه نه‌كردبێت، ده‌بینین له 2016دا جێگوَڕكێیه‌ك له ڕووی پێشكه‌وتنی گه‌شتیاریی ئه‌م دوو ووڵاته ڕوویداوه‌و ئه‌مجاره‌یان به‌بایه‌خدان و ڕاكێشانی گه‌شتیاری زیاتر، وڵاتی تایله‌ند و شاری بانكوَك، توانیوێتی ڕێچكه‌شكێنی بكات و پله‌ی یه‌كه‌می ڕێزبه‌ندی له‌شاری له‌نده‌نی ئینگلته‌را بسێنێت و ئه‌ویش به گه‌شه‌ی له سه‌دا7%ی ڕاكێشانی گه‌شتیاران به‌خوَیه‌وه، كه ئه‌مه‌ش ده‌توانین به ئامارێك كه خوَی له نزیكه‌ی 20 ملیوَن سه‌ردانكه‌ر و گه‌شتیار ده‌دات.
هه‌رچه‌نده ئینگلته‌راش به‌م پله‌ی دووه‌مییه‌ش هه‌ر به‌نسبه‌ت ساڵانی پێشووتریه‌وه گه‌شه‌ی زیاتر بووه به‌ڵام گه‌شه‌پێدانی زیاتر كه‌رتی گه‌شتیاریی تایله‌ندا له‌وان ئه‌وه‌نده زیاتر بووه كه توانیوێتی ئه‌وه‌نده نه‌فه‌ر بوَ شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی خوَی ڕابكێشێت، نابێت دوَخه مه‌ترسیداری هاتنی ڕێژه‌یه‌كی زوَر له په‌نابه‌ران و دوَخیی ناسه‌قامیی ئه‌منیی و كرده‌وه تێروَرییه‌كانیش له شاره‌كانی ئه‌وروپا له هوَكارێكی سه‌ره‌كی له نزمبوونی ئه‌م ئامارانه له پاڵ زوَر شتی تر دا دانه‌نێین.
ئاماره جیهانییه‌كان هه‌ر ناتوانین خوَ له‌م دوو شاری ئه‌م دوو ووڵاته (تایله‌ند و ئینگلته‌را) كوَ بكه‌ینه‌وه، هه‌ر وه‌ك له ئاماژه‌كانی نووسینه‌كه‌شمدا دیاره ووڵاتانی تریش هه‌ر به هه‌مان شێوه بوون و ئاڵوگوَڕییه‌ك له ڕیزبه‌ندیه‌كانیاندا هه‌میشه به‌نسبه‌ت ساڵانی پێشوویانه‌وه به‌دیده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كاركردن له بواری توریستی و گه‌شتیاریدا، گرنگترین هه‌نگاوی ئابووریانه له پاڵ سه‌رچاوه‌ی تری بواریی ئابووری سه‌یر كراوه، له عێراقی دابه‌شبوویی ئێستاشدا هه‌رێمی كوردستان تاقه په‌ناگه‌ی ئارامی به‌هژمار دێت و ته‌واوی ناوچه‌كانی تری عێراق به ناوچه نائه‌منه‌كان ناسراون و كه‌مترین گه‌شتیار و میوان له‌ده‌ره‌وه ناوخوَوه سه‌ردانی ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌رێمیی كوردستانی به‌نسبه‌ت ئه‌م بواره‌و زه‌خت و گوشاریی سه‌ردانكه‌رانی، قورس‌تر كردووه، چوونكه دواجار به بوونی هه‌رێمی كوردستان به ناوچه‌ی ئارامیی گه‌شتیاری عێراق، پێویستی به خزمه‌تی زیاتری سه‌رچاوه‌ی گه‌شت و گوزار و ڕێگاوبان و هاتوچوَو پێداویستی مروَیی و خزمه‌تی زیاتری ناوچه گه‌شتیارییه‌كان له ڕووی ئوَتێل و ڕازاندنه‌وه‌ی شوێنه‌كان و ڕیكخستنی تایبه‌تیان هه‌یه.
ئاماره‌كانی ڕوَژانی جه‌ژنی سه‌ردانكه‌رانی گه‌شتیارانی عێراقیش له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕوَژه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و پاش ئه‌ویش، سه‌رووی300هه‌زار گه‌شتیاری پیشانده‌دا كه به‌پێی ئامارێكی تر له ساڵانی پێشوودا(2016-2015) له‌م كاته‌دا میانگینێكی 100 تا 200 هه‌زاری له‌مباره‌یه‌وه بووه كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه چیدی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له پاڵ سه‌رچاوه‌ی داهاتی تر وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتی ناوخوَیی تر سه‌یری بواری گه‌شتیاریی بكات، هه‌رچه‌نده به‌گشتی له ساڵانی ڕابردوودا بۆ نموونه (2016) به‌پێی ئاماری ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ڕێژه‌ی سه‌ردانكه‌رانی ناوه‌وه‌ی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق نزیكه‌ی 1ملێون و600هه‌زار نه‌فه‌ر بووه كه به‌پێی پێشبینییه‌كان له‌مساڵدا(2018) بوَ 2ملیوَن نه‌فه‌ر زیاتر به دڵنیاییه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌هوَی كه‌مبوونه‌وه‌ی دوَخ و ئاڵوزییه‌كانی شه‌ڕی داعش و نه‌مانی شه‌ڕ و ئالۆزی تره‌وه‌یه كه بواری فراوانتر به گه‌شتیاران له خوارو و ناوه‌ڕاست و بگره ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ده‌دات له پاڵ ڕِێگای ئاسمانی ڕێگای زه‌مینیش بوَ هاتنه نێو هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی هه‌ڵبژێرن كه تا ئێستاكه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ر نائه‌منییان تیادا ماوه، چوونكه به‌پێی ئاماریی ساڵانی ڕابردووتر بوَ نموونه له (2013)دا به‌گشتی 3ملیوَن نه‌فه‌ر گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، كه ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه له‌و ساڵه‌دا عێراق گیروَده‌ی هیچ شه‌ڕێكی قورس له ناوخوَیدا نه‌بووه، به‌گشتی به‌پێی ئه‌م ئامارانه‌ی له كوردستاندا بینیمان، ده‌بێت وه‌ك پێویستییه‌كی حه‌تمی و جیددی له بواری گه‌شتیاری كوردستاندا، ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێت، كه دواجار سوودگه‌لێكی ئابووریی به‌هێزی بوَ كوردستان‌مان ده‌بێت:
1- بایه‌خدان به ناوچه شوێنه‌واریه‌كان و سه‌رله‌نوێ چاككردنه‌وه‌و نوَژه‌نكردنه‌وه‌یان
2- بایه‌خدان به مه‌زارگه‌ی ئه‌دیبان و شاعیران و ڕازاندنه‌وه‌ی شوێنه‌كان و وێستگه‌كانی ژیانیان، وه ك هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ی ده‌ورووبه‌رمان.
3- دروستكردنی ئوتێل وموتێلات له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، تا هیچ نه‌بێت گه‌شتیار بتوانێت له‌و شوێنه‌دا بوَ ماوه‌یه‌ك بحه‌سێته‌وه‌و تیایدا بمێنێته‌وه.
4- بایه‌خدان به ڕێگاوبانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان
5- دروستكردنی شاروچكه‌ی بچووك و گونده بچووكه گه‌شتیارییه‌كان ئیتر گووندی (وه‌رزشی، گه‌شتیاری، شاری یاری و...هتد، بێت) له پاڵ باغچه‌ی ئاژه‌ڵان و باغچه‌ی ڕازاوه‌ی تر
6- بایه‌خدان به گونده‌كانی نزیك شوێنه گه‌شتیاره‌كان 7- دروستكردنی بازاڕێكی هه‌ماهه‌نگ و نرخ بوَ دیاریكراو تا گه‌شتیاران هه‌ست به ئیستغلالی مادی له شوێنه گه‌شتیاریه‌كان نه‌كه‌ن.
8- هێنانی كوَمپانیاو ته‌كنوَلوَجیای نوێی ووڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیا له‌مه‌ر خزمه‌تكردنی پڕوَژه‌ی جوانتر بوَ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان.
9- بایه‌خدانی زیاتر به به‌شه گه‌شتیارییه‌كانی زانكوَ و سپاردنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له ڕووی خزمه‌ت و خزمه‌تكارییه‌وه به خوێندكارانی زانكوَ به‌مه‌به‌ستی داهێنان كردن و ڕاكێشانی زیاتر گه‌ردشوانان له شوێنه گه‌شتییاریه‌كان.
10- هه‌ر له ڕێگای زانكوَیه‌كی تایبه‌ته‌وه گه‌شتوگوزار ببێته مه‌نهه‌جی تایبه‌تتر له ئێستا‌و بتوانرێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه به زوَرترین پێشكه‌وتنی بگه‌یه‌نرێت.
- ئه‌مانه‌و چه‌ندانی تر كه لێره‌دا شوێن ومه‌جالی نووسینه‌وه‌ی زیاتری له‌م كوورته وتاره‌دا نابێته‌وه.....
نوێترین نوسینەکانی یاسین نادر ڕه‌حمان
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
19/10/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
10/10/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
25/09/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
05/08/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
20/07/2018
-
یاسین نادر ڕه‌حمان
08/07/2018