ئایا بایکۆت چارەسەرە؟

وتار/ 21/09/2018 802 جار بینراوە

هوشیار جەمال

ئایا بایکۆت چارەسەرە؟

هوشیارجەمال
هەڵبژاردنەکانی (١٢)ی ئایاری ئەم ساڵ و ئەنجامەکانی و کەمی ڕێژەی بەژداربووانی هاووڵاتیان بەتایبەت لە سنوری سلێمانی کە بەدۆڵی حیزبەکان ناسراوە، ئەوەی دەرخست سەرباری تێپەڕینی چوار ساڵ زیاتر لە دۆخێکی سەختی ئابووری کە سەرتاپای دروستکراوی دەستی حیزبە دەسەڵاتدارەکان خۆیانە مەبەستیان بووە، لە ڕێگای ڕاگەیاندنەکانیانەوە سەرتاپای کێشەی ئابووری و سیاسیەکان بخەنە ئەستۆی لایەنە ناڕازییەکان، هاوشێوەی خۆیان بە گەندەڵ و بەژدار لەم گیروگرفتانەدا لە قەڵەم بدەن وە سەرکەوتوشبوون لەم کارەیاندا توانیان جگە لە بێ ئومێدی چەندین دووکنی سیاسی تر لە ژێر ناوی حیزب دروستبکەن بۆ بردنی دەنگی ناڕەزای لایەنەکانی تر.
لە ئێستادا پرسی بایکۆت کردنی هەلبژاردنەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە پرسێکی گەرمە لە ڕێگا جیاجیاکانەوە کاری لەسەر دەکرێت بەشێک لە نووسەرەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێک ڕێکخراوی چەپ و حیزبی چەپ لەڕێگای ڕۆژنامەو و سایتەکانیانەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.
هەڵبژاردنی پێشوو ئەوەی سەلمان ئەو کەسانەی بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد دەنگدەری ناڕازی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان بوون و سزای حیزبەکانیان دا.
بزووتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی کاریگەری مەیدانی سیاسەت کردن لە سێ لاوە گورزی گەورەی بەرکەوت؛
 یەکەم لەڕێگای دروستکردنی حیزبی سێبەری دەسەڵات.
 دووەم بایکۆتی لایەنگرانی بەشێک لەدەنگدەرانی لەدەستدا.
سێیەم هەروەها ئەو تەزویرە بێشومارەی ئەنجام درا لەلایەن دەسەڵاتەوە.
ئەم بزووتنەوەیە لە ئێستادا لە قەیرانێکی قوڵی خاوەندارێت و سیاسی بەڕێوەبردندا دەژی کە وای کردووە نەتوانێت بڕیاری بەهێز و کاریگەر لەجێگای خۆیدا بدات، کە لەڕابردوودا لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە شەقامی دەجوڵان بەڵام ئەم بزووتنەوەیە لە ماوەی ڕابروودا هەڵەی گەورەی کردووە کە گەنگترینیان وەرگرتنی پارەیە لە یەکێتی!
ئەم بزووتنەوەیە بەکەم بوونەوەی کورسیەکانی ولاوازبوونی پێگەکەی،هەر خۆی لاواز نابێت بە ڵکو کومەڵی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامیش ڕاستەوخۆ پێگەیان لاواز بووە دەنگدەرانی ئەوانیش بێ هێوابوون.
بۆیە پێوستە لە خۆمان بپرسین چی بکەین لە ئیستادا؟ بایکۆت یان بەژداری پرۆسەی دەنگدان؟
بەژداری نەکردن ودەنگ نەدان بە لایەنە نارازیە ڕاستەقینەکان واتا گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر واتا کۆڵدان و بێ هیوابوون لە نیوەی ڕێگادا.
یەکێتی وپارتی لە ساڵی ١٩٩٢خاوەنی (١٠٠) کورسی پەرلەمان بوون و لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٥(٧٥) کورسی و هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ کە یەکەم هەلبژاردن بوو، کە بزوتنەوەی گۆڕان بەژداری کرد دەنگی یەکێتی وپارتی دابەزی بۆ(٥٩) کورسی و دواین هەڵبژاردن کە ساڵی ٢٠١٣ئەنجام درا (٥٦) کورسی پەرلەمانیان بەدەست ‌هێنا.
دەنگدەرانی لایەنەکانی تر گەیشتوونەتە نیوەی ڕیگا و زۆریان نەماوە ئەو دووهێزە بکەن بە کەمینە،بەڵام بێ ئومێدی قوڵ و کەمەرشکێن یەخەی گرتوون و زۆر ناڕازین لە دەسەڵاتی جوت حیزب و سێبەرەکانی و دووکانە سیاسیەکان و حیزبەکارتۆنیەکانی تر، بێ ئومێدیەکی قوڵێش وای کردوە بێ هیوان لە گۆڕانکاری وتوورەن لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیونیش.
نوسەر و ڕۆشنبیر مەریوان قانع لەدواین دیداری دا دەلێت:" ئومێد لەم دوونیادا وەک ماڵێك داخراوە کە کلیکی لە دەستت حوکمران و منداڵەکانیاندایە"
هەربۆیە پێوستە شەڕی گەورە بکەین تا کلیلی دەرگای ئومێدیان لێ وەربگرینەوە، سەرەتایی ئەماکرەش بە بەژداری دەنگدان دەبێت نەک بایکۆت.
پێوستە لە م هەلبژاردنە دواین هەل بدرێتەوە بە لایەنە ئۆپۆزسیونەکان ودەنگیان پێ بدرێت  چونکە بایکۆت واتە گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی ڕەهای جوت حزب ،کەسەرتاپای ژیانی شەخسی خەڵکیش داگیر دەکەن وەک چۆن ئەم ئەزموونەیان تاقی کردبووە لە ڕابردوودا.
نابێت ڕابردوومان بیر بچێتەوە کە چۆن خوێنی گەنجانیان دەڕشت لە سەرئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ دابین کردنی ئاو کارەبا،نابێت ئەوەمان لە بیربچیت کە چۆن بۆدامەزراندن بە پیشەی کارگوزار یان پاسەوانیش دەبوو تەسکیەی حیزبیت ببردایە، و هەردەم وەک سیخورێک لە ڕیگای دەزگا ئەمنیەکانەو کە ئەرکیان خزمەتی هەموانە،مافی دامەزراندن و سودمەندبوون لە داهاتی نیشتمان بۆکەسیک نەبوو کەلەدەرەوەی  جووت حیزب بیریان بکردایەتەوە.
لە ڕووی ئاینیشەوە کە کۆمەلگای کوردی کۆمەلگایەکی مسوڵمانە ناکرێت ئەو ڕۆژانەیان بیرچیتەوە کە لە سوچیکی مزگەوتدا قورئان خوێندن یان کردنی نوێژ لەمزگەوتەکان بە س بوو بۆئەوەی ڕاپێجی لێکۆڵینەوە بکرێت، بە مامۆستای ئاینیشەوە.
 نوسەران و شاعیران و ڕۆشنبیران نابێت لە بیریان بچێت نوسین وتارە رەخنەیەکانیان دە بوو تۆز لە سەر لاپەرەکانی بنیشیت و هیچ شوێنک و دەزگایەکی ڕاگەیاندن ئامادە نەبوو بۆیان بڵاو بکاتەوە ،ژیانیان هەردەم لە مەترسیدابوو.
جووت حزب قوت و نان و ژیان و ئازادیان لێ بردین و لێان زەوت کردین لە واقعدا بەلام لە دونیای خەیاڵدا وشەوان لە ڕاگەیاندەکانیاوە دیموکراسی وئازادیمان پێ دەفرۆشنەوە.
نان و داهاتیان بردین ولەبەرامبەردا ڕیکخراوی خیرخوازیان بە ناوی مردوەکانیانەو دروست کردوە ژەمە خۆراکێک دەدەن هاولاتیان و ناچاریان دەکەن لەبەردەم کامێرای کەناڵەکانیاندادەست خۆش یان لێ بکەن!
ئەوان لەبەردەم هێزە ئۆپۆزسیونەکان و ڕەخنەی بەردەوامی میدیا کان خۆپێشاندانی بەدەوامی چین و توێژەکاندا ماوەی چوار ساڵە هەزاردەچووی زانکۆهەیە بێ بەشان کردوون لە دامەزراندن و هەلی کار ئەی ئەگەر تەنها هه ردوو حیزب بمێنەوە چۆن حوکم دەکەن؟
 خەڵکی هەرێم لە ساڵانی پێش قەیرانی دارایدا کە بارو دۆخی دارایان باشبوو بیریان لە گۆڕی دەسەڵات و ئازادی زیاتر کردەوەو بە دوای  ژیانی خۆشتردا دەگەران بە ڵام هەموو فەلسەفەی حوکم ڕانی جوت حزب ئەوە بوو وەسێتەکەی سەدامی دیکتاتۆریان بۆ قوسەی کوری جیبەجێ کرد کە ئەڵی:"دوای مردنم ئەگەردەسەلاتت گرتە دەستت ئەوەندە نان  وداهات مەدە بە هاولاتیان تا بیر لە گۆڕینی دەسەڵات بکەنەوە بەڵکو برسیان بکە تا هەردەم چاویان لە دەرگای حزب بێت".
هەردوو حزب وەسێتەکەیان بەجێ هێنا و وایان لەخەڵک کرد هەموو خەونی ئەوە بیت کەی خشتەی نیو موچەکەی دوای (٥٠)ڕۆژ بڵاودەکرێتەوە.
کەواتە بایکۆت لە م قۆناغەدا گەورە ترین هەڵەیە و گەڕانەیەوە بۆسەرەتای ئەو شوێنەی دەستمان پێ کردبوو وە کردنەوەی دەرگایە بەڕووی لەدایک بوونی سەدان دیکتاتۆری تر کە بریتین لە نەوەی بنەماڵەکان.
هەربۆیە پێوستە دواین هەل بدرێتەوە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دەرەوەی  ئەو حزبە کارتونیانیەی پارتی ویەکێتی دروستی کردون.
هەروەها لایەنە نارازیەکانیش پێوستە بە خۆداچوونەوی خێرا بکەن بە هەیکەلی بەڕیوەبەردنی حزبەکانیاندا،و بە تایبەت بزووتنەوەی گۆڕان پێوستە ڕاگەیاندەکەی ڕیکبخانەوە و جورئەتی بڕیاری سیاسی گرنگی هەبێت و بە دوای هەموودەنگە ناڕازیەکانیدا بچیت، و ئاشتیان بکاتەوە چونکە ناکرێت دواین  پرۆژەی نەوشیروان مستەفا هەروا بە ئاسانی هەڵوەرێت.
وەسزای ئەو کەسانە بدان لە پێناو پارەو پۆستی دیاری کراودا دێنە ناوبزوتنەوەی گۆڕان و هەروەها کەدەگەنە بە پۆستێک هاوڵاتیان بیردەچیتەوە، بە هێز بوونی بزوتنەوەی گۆڕان واتا بە هێز بوونی لایەنەئیسلامیەکانیشی گۆرەپانی سیاسەت.

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌