مردوو پەرستی زیندوو کوژ ؟!

وتار/ 08/09/2018 827 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

مردوو پەرستی زیندوو کوژ ؟!
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
لەم مەملەکەتە بێ سەرەوبەرەی ئێمەدا ڕێزی مرۆڤە بەئەزمون و ڕاستگۆکان وەکو خۆی ناگیرێت تالە ژیاندا ماون ، بەڵام کە ئەم مرۆڤە ڕاستگۆو دەست پاکو بەزمونانە کۆچی دوایان کرد ، یەك پارچە خۆیانی بۆ ڕەش پۆش دەکەن و زێاد لەسنور دەکەونە پاهەڵدانی ئەو کەسە بەڕێزانە ، بەنمونە دکتۆر جمال کە زیاد لە چارەکە سەدەیەکە خزمەتی مناڵانی کورد دەکات لە سلێمانیدا لە ڕێگەی پیشەکەیەوە کە پزیشکی مناڵان بووە نرخی بلیتی سەردانی عیادەکەشی نرخێکی ڕەمزی زۆر کەم بووە
ئێستا من دڵنیام ڕۆحیانەتی پاکی دکتور جمال بگەڕێتەوە سەر زەوی چاوی بە فیسبوك و تیڤی یەکان بکەوێت زۆری پێ ناخۆشە ئەم پیا هەڵدان و وەسف و سەنا کردنە ، چونکە دکتۆر جمال حەزی ناوبانگ دەرکردن نەبوو کەسێکی سادەبوو تەنها مەبەستی خزمەتی فەقیرو هەژار بوو ، وە دەیویست خوای گەورە لەخۆی ڕازی بکات ، باشە من دەپرسم چەند دەوڵەمەند ، چەند کەسایەتی ، چەند سەرکردە سەردانی ئەم دکتۆرە بەڕیزەیان کرد لە ووڵاتر غەریبیدا ، ئەوە بۆچی سیاسی یەك نەخۆش بێت لەسەر مانگیش بێت دەگەنە لای ؟!
لەهەمووی سەیرو سەمەرەتر هەتا زیندوو بوو هیچی بەناوەوە نەدەکرا ، کەچی ئێستا خەستەخانەیەکی حکومیان ناو ناوە بەناوی ئەم دکتورە بەڕێزە ماندوو نەناسەوە ؟!
ئەمە خۆڵ کردنە چاوی ڕای گشتی نەبێت چی یە ؟!
هەرچەند دکتۆر جمال زۆر زۆر لەوە زیاترە کە ئێستا وەسفی دەکرێت ، ماوەتەوە بڵێم بفەرموون بەرپرسانی حکومەت خۆ ئێستا لە سلێمانیدا چەندین دکتۆری تریشمان هەیە وەکو دکتۆر جمال خوای لێ ڕازی بێت خزمەت دەکەن ، دەی ئەگەر ڕاست دەکەن وەزارەتی تەندروستی بفەرموون ساڵانە بگەرێن ئەو پزیشکە خۆبەخشانە بدۆزنەوە لە خەستەخانەکاندا یارمەتی خەڵکی فەقیرو هەژار دەدەن وەکو دکتۆر جمال خوای لێ ڕازی بێت ، پێش مردنیان ڕێزیان لێ بگرن دوای مەکەونە فرمێسکی تیمساحی ڕشتن لە دوای کۆچی دواییان ، هەتاکەی بیر ناکەوە
ئەوەبۆ گۆرانی بێژێکی بیانی دێتە کوردستانی باشور بە هەزاران دەفتەرە دولاری بۆ خەرج دەکرێت ؟!
ماوەتەوە بلێم دکتۆر جمال کەسایەتی یەك  بوو پڕاو پڕ لەجوانی لە یارمەتیدا پڕلە سەروەری یاخوا بەهەشت جێگەی بێت ڕۆحی شاد بێت
شەریکی غەمی بنەماڵەبەڕێزەکەی دکتۆر جمالین گۆرت پڕ بێت لە نور ........

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌