سەمای سیاسەت و گاڵتەجاڕی سیاسی

وتار/ 04/09/2018 765 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

سەمای سیاسەت و گاڵتەجاڕی سیاسی
کەمال ئەسکەندەر
هێنایان وبردیان ، ڕستیان و چنیان و کردیانەوە بەخوری ، دوایان خست وسڕیان کرد ، پێشیانخست و دوایانخست ، کردیانەوە و دایانخست ، دەیانکرد ونەیان کرد ، ئیتر ئەو دەردەسەریانە لەماوەی کەمتر لەشەش ساڵی ڕابردوو ئەو گاڵتەجاڕیانە بوو کەحزب وسیاسەت و دەسەڵات لەبەرچاوی هاووڵاتیان بەرامبەر پڕۆژەیاسا و یاسا وپەرلەمان و هەڵبژاردن کردیان ، ئیتر گەیشتین بەو خاڵەی خەریکە سیاسەتی سیاسیە گیرفان گەورەو  تێرنەخۆرەکان شتێک بەگاڵتەجاڕی تێ دەپەڕێنێ .

سەرنج بدەن لەهەرێمی کوردستان شتێکیان نەهێشت بەناوی متمانە و بەهای مرۆڤ بون ومافەکانی تاک و دیموکراسیەت و هاووڵاتی بون و سیاسەتی دروست و مەسولی بەرپرس و دادگەری و چی وچی .

ئەرشیف هەڵدەنەوە و سەرنج بدەن پەرلەمان و یاسا و پڕۆژە یاساو هەڵبژاردن هەمووی پەکخرا ، ئەوەی مایەوە دانیشتن و کۆبونەوەی دوولایەن و سێ لایەن و چوار و پێنج بوو ، ئەوەی مایەوە ڕێچکەی ئۆتۆمبێڵی بەرپرسان و زەردەخەنەی سیاسیانەی بەردەم کامێراکان بوو ، ئەوەی مایەوە پاشەکەوتی موچەو گرانی نرخی بەنزین و کەمی کارەبای نیشتمانی و گرانکردنی نرخی کارەبای ئەهلی بوو ، زۆریان کرد لەبەرتەسکردنەوەی ئازادی و خۆپیشاندان و ئەزیەتدانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان .

ئیتر لەم مەملەکەتە هەموو ڕێگەیەک بۆ مانەوە گیراوەتەبەر ، جوان لێی ڕامێنن بەرژەوندیە حزبیەکان چۆن مەبدەئەکان دەکات بەسەراب ، جوان لێی وردبنەوە دەزانن دەردەسەری میللەت و فێڵی بازرگانە سیاسیەکان چەند ڕێک وڕاست هاوتەریب بەیەکەوە ڕۆژو مانگ وساڵ و تەمەن تێدەپەڕێنن ، هەستناکەن مێژوو چۆن لەسەلەی شاشەو میدیاکان چەند ئاڵۆز وەک زبڵ وخاشاکی بەردەم ماڵی هەژارەکانی نیشتمان ڕەنگاو ڕەنگ دێتە بەرچاو !

لەوە تێناگەن بیست وحەوت ساڵە کات لای ئێمە هەر دەڵێی وەستاوە ، هەمان دەردو قەیران و کۆمەڵێک روخسار سواوی سیاسی بەیەکەوە لەگیانی میللەت ئاڵاون ، ئەوەی گۆڕاوە تەنها زۆربونی ڤێللاو کۆشک ، گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێڵ و زیدبونی کەناڵی میدیایی بێ سود و دابەزینی ئاستی زانست و هەژاربونی زیاتری میللەتە لەسایەی سەری سیاسەتی نادروست و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی تەسکی کەسی وحزبی.

ئیتر ئەوەی ماوەتەوە تێڕوانینە حەقیقیەکەی مەحوی یە کەدەڵێ :
*ئەوەی ئەمڕۆ بەدەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلوق لەدەوری نەعشیا سبحەی دەبینی وەلوەلەی  مەخلوق

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌