دواخستنی هەڵبژاردن لەپێناو چی دا ...!!؟

وتار/ 08/08/2018 640 جار بینراوە

جعفر فاضل

دواخستنی هەڵبژاردن لەپێناو چی دا ...!!؟
ئامادەكردنی/جعفر سەریكانی چالاكوانی مەدەنی
ماوەێكە لەدەزگا هەواڵیەكان نوقڵانەی دواكەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لێدەدەن،ماوەێكە لێرەولەوێ هەواڵەكە لە شەرمنیەوە خەریكەدەیكەن بەراستی كەچی یەكێك لەسیماجوانەكانی دیموكراسی و كۆمەڵی مەدەنی هەڵبژاردنی شەفافە لەكاتی خۆیدا ،كوردستان تەنها ئەم پڕۆسەیەی لەجێی خۆی ماوە كەچی هەندێك لایەن لەودیو پەردە و شەرمنانە هەوڵی دواخستنیدەدەن و كەچی هەڵبژاردن مافێكی گشتیە كەس مافی دەست تێوەردانی نیە لە زۆرێك لەولاتانی مەدەنی ڕۆژێكی دیاری كراو هەیە ،لەولاتانی دیموكراسی دا لەكاتی بوونی كێشە هەڵبژاردن پێش دەخرێت ، بەڵام لە ووڵاتی قاقای لای خۆمان مزگێنی و نوقلانەی دواكەوتنی لێدەدەن كەچی دەورێك پەرلەمان درێژكراوەتەوە ..!!مخابن هێزە سیاسیەكان خۆیان بەمەدەنی دەزانن كەچی كێشەی ناو خۆی حیزبیان هەیە باری لاریان هەیە دەیانەوێ نائامادەییان بۆ پڕۆسەكەو كەموكوریان هەیمەنەی شێواوی خۆیان بكەنە كڵاو لەسەری هەڵبژاردن بنێن.. مخابن هەندێك هێزە سیاسی و مەدەنی كەهاتوو هاواریان بوو لەسەر دواكەوتنی هەڵبژاردنەكان لەپێشوودا ئەمجارەیان دەستو پەنجەیان نەرم بێ وەلە ئەم پرسە دەست هەبوون و بێدەنگیان لەسەر دواكەوتنی بەبیانووی نابەجێ ناراست بوون لەگەڵ قسەی خۆیان ودیماگۆجیەت دەكەن لە م كەشەدا نابێت باری نالەبارو شێواو ناو خۆییان تەگەرە بۆ ئەم پڕۆسەیە دروست بكەن ، هەر كەسێك لەگەڵ دواكەوتنیهەڵبژاردن بێت راست ناكان لەگەڵ دیموكراسی و مەدەنی مێژووی خۆیان بۆیە هەر هێزێك لەپشت ئەم سیناریۆیەوەبێت پێویستە گەل سزای بدات هەر هێزێك دەنگی زۆر یان كەمی هێنا باپیرۆزبای لەیەكتر بكەن كۆمەڵگەی مەدەنی بەمەوە جوانە،كەچی لای خۆمان كەس بەدەنگ كەمكردن رازی نیە كەواتەچی بۆ دیموكراسی و هەڵبژاردن نامێنێتەوە ..

نوێترین نوسینەکانی جعفر فاضل

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌