زانکۆ و پەیمانگانی کوردستان دابخەن ؟!

وتار/ 05/08/2018 725 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

زانکۆ و پەیمانگانی کوردستان دابخەن ؟!
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
بیرم دێت هەرلەسەردەمی ڕوخانی ڕژێمەکەی صدام حسێنی دیکتاتۆرەوە تاکو ڕۆژگاری ئەمڕۆ ساڵانە زیاد لە پەنجا هەزار قوتابی زانکۆ و پەیمانگاکان تەواو دەکەن و چاوەڕێ ی ڕووی ڕەحمەتی دامەزراندن لەناو دام و دەزگاکانی حکومەتدا ، بەڵام بەداخەوە دەڵێم ئەوە زیاد لە پانزە ساڵ دەچێت لەکوردستانی باشوردا دامەزراندن نەماوە و ئەگەر مابێتیش تاکو تەرا ئەو کەسانەن کەلە حزبی دەسەڵاتەوە نزیکن لە کوردستانی باشوردا
ئەوانی تریش کەماون و دانەمەزراون خۆمان خۆش دەبێت هەتا ماون شەهادەکانیان بخەوێنن و واش بزانن قوتابخانەیان تەواو نەکردووە ڕەنجی چەند ساڵەیان بەبا ڕۆیشتووە ، ئێستا لەوانەیە کەسانێك هەبن ڕەخنە لەم وتارەم بگرن پێم بڵێن تۆ تۆ ڕوخێنەری نەوەکانی داهاتووی کوردستانیت ، منیش دەڵێم کوا پلانی درێژ خایەنی حکومەت بۆ بەڕێوە بردنی ووڵات ، کوا پلەی دامەزراندن ، کوا گرنگی دان بە گەنجان
چەندەها پرسیاری تریش کەتائێستا بێ وەڵامن ، دەکەواتە توخوا گەنجانی کوردستان ئێستا لێتان دەپرسم ئەو شەهادەیەی ئێوەو توڕێکی قوڕاوی چ جیاوازی یەکی جەوهەریان هەیە لە نێوانیاندا ، ئەگەر بێینە سەر باری واقیعی هاوکێشەکە تورە قوڕاوی یەکە لەگەڵ پێگەیشتنیدا دەخورێت و سودی لێ دەبینرێت ، بەڵام شەهادەی زانکۆو پەیمانگاکانی کوردستان کە پێی دانەمەزرێیت بەگەنجیتان چ ڕەواجێکی هەیە کەئەمڕو دواڕۆژی کوردستانیش هەر لە دەستی سیاسی یە نەخوێندەوارەکانی سەردەمی شۆڕشی شاخدان ؟!
ئێستا دڵنیام مرۆڤی عاقل و ڕۆشنبیر لە ووتارەکەم گەیشتووە دەزانێت چۆن قسە لەسەر دوا بە ووشەی ووتارەکەم دەکات
کەواتە ئێستا بزانن زانکۆو پەیمانگاکانی کوردستان زیاد لە چارەکە سەدەیەکە کارگەیەکن بۆ بەرهەم هێنانی مرۆڤەکان بەدەست بەتاڵی و مایە پوچی ، لەکۆتای دەڵێم تۆ بڵێ ی ڕۆژێ بێت لەکوردستاندا ڕێز لە بروانامەی گەنجەکانمان بگیرێت و سیاسەتیش بخرێتە ناو زبڵدانی مێژوو یان ئەم هاوکێشەیە خەوێکەو هەتا ماوە نایەتە خەویشمان ........

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌