فره‌به‌ره‌یی ده‌ردی له‌مێژینه‌

وتار/ 09/10/2016 718 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

فره‌به‌ره‌یی ده‌ردی له‌مێژینه‌
كه‌مال ئه‌سكه‌ندر
با ڕه‌نگه‌كان جیا بن ، باقه‌د وقیافه‌ وباڵاكانیش هه‌ر چۆن بن، بامێژووش تازه‌ وكۆنی تیا بێت ، باحزبه‌كان له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ جیابن ، چونكه‌ زۆر ئاسایین ، به‌ڵام سه‌یر نیه‌ له‌ هه‌رێمێكی چوارپارێزگایی به‌رده‌وام له‌هه‌موو پێشهاته‌ سیاسی ونیشتمانی و پرسه‌ هه‌ستیاره‌كاندا فره‌به‌ره‌بین .
جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه‌ كاتێك هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌ هه‌مبه‌ر بونی هێزێكی چه‌كداری ووڵاتێكی دراوسێ ، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی جیاوازی له‌ ئایدۆلوژیا به‌یاننامه‌یه‌ك دێته‌ ئاراوه‌ له‌ لایه‌ن پێنج فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن، كه‌هه‌ر چه‌ند زۆر دره‌نگی كردوه‌ ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی دیكه‌ بۆچی هه‌ڵوێست وه‌رناگرن ؟
ئه‌ی بۆچی هه‌مووان له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م هێزه‌ بێگانه‌كان دا هه‌ڵوێسته‌كان یه‌ك ناخه‌ن.
ئه‌و فره‌ جه‌مسه‌ریه‌ زه‌نگێكی ترسناكه‌ و نیشانه‌ی هه‌واداربون ودابه‌ش بونمان ده‌گه‌یه‌نێت .
مه‌ترسیه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ له‌ئێستادا پێش ئه‌وه‌ی ووڵاتی داوا لێكراو هاتبێته‌ ده‌نگ له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی داواكاری پێنج فراكسیۆنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ووڵاتی توركیا له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان ، خه‌ریكه‌ به‌ره‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروست ده‌بێت بۆ لێدان له‌ سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یان، ده‌زانن كاتێك لێی ڕاده‌مێنین واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌زانن پێچه‌وانه‌كه‌ی واته‌ ڕازیبون به‌ به‌زاندنی سنوری هه‌رێم و سه‌روه‌ریه‌كانی خاكی هه‌رێم ، ئه‌ی ده‌زانن ڕازی بون یانی چی؟

ئه‌ی بۆچی پێنج فراكسیۆنه‌كه‌ داواكاریه‌كه‌یان گشتی نه‌بوو بۆ هه‌موو هێزه‌ بێگانه‌كان به‌وانه‌شی كه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌و به‌ر ته‌راتێن ده‌كه‌ن.
دڵنیابن مێژوو سه‌لماندویه‌تی به‌ڵگه‌ی جێماوی كورد و نه‌گه‌یشتن به‌مافه‌ سایی ویاسایی و ده‌وڵه‌ت و ده‌یان شتی تر ، بریتین له‌ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی : (ناته‌بایی ناوخۆ، دابه‌ش بون به‌سه‌ر بێگانه‌) .
كه‌واته‌ فره‌به‌ره‌یی و دابه‌ش بون و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئێراده‌یه‌كی به‌هێزی خۆماڵی ده‌ردی له‌مێژینه‌یه‌ ، ئاڕاسته‌ی شه‌پؤڵه‌كه‌شی پێچه‌وانه‌ی گه‌یشتن به‌خه‌ونی گه‌ڵه‌كه‌مانه‌.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌