لە دوای چل ساڵی چاوەڕێی چی بین ؟!

وتار/ 02/08/2018 890 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

لە دوای چل ساڵی چاوەڕێی چی بین ؟!
مامۆستا سێوسێنانی
بەداخەوە دەڵێم و دەنوسم کەوتوینەتە مەملەکەتێکەوە لەم جیهانەدا تەمەنمان سنوردارە ، هەرلەوساتەی لەدایك بوین تاکو ئەو ساتەی ئیزرائیل ڕۆحمان دەکێشێت ، بێ کارەبای و جۆزەهەڵدانەوەی مووەلیدەی ئەهلی و بێ موچەی و خواردنی ئیکسپایەرو درۆی سیاسی یەکان یەخەمان پێ دەگرێت ئەمانەو چەندین هۆکاری سەیرو سەمەرەی تر بەرۆکمان دەگرێت و هەرئەم هۆکارانەش وامان لێ دەکات لە دوای تەمەنی چل ساڵی یەوە جۆرەها نەخۆشی نامۆ ڕوو لە جەستەی شەکەت و ماندومان بکات ، بەڵام لە ووڵاتانی ئەوروپا مرۆڤ لەدوای تەمەنی چل ساڵی یەوە نوێ دەبێتەوە زیاتر دەخۆێنن و شەهادەی زیاتر بەدەست دەهێنن سەرلە نوێ تەمەنیان نوێ دەبێتەوە چونکە مەملەکەتیان خۆش و ئارامە و خەمخۆری ڕاستەقینەیان هەیە لە ژیاندا
من بەکورتی یەکەی ئەو نەخۆشیانەتان بۆ دەخەمە ڕوو کەئەبێت تاکی کورد لەکوردستاندا  هەرلەدوای تەمەنی چل ساڵی یەوە بەخێر هاتنی گەرمیان لێ بکات جەستەمان بەماوەیەکی کەم هەراج دەکات ئەونەخۆشی یە باوانەی ئێستاش ئەمانەن هەرچەندە من مامۆستام و ڕۆژنامەنوسم کاری من پزیشکی نی یە .....
1ـ زەخت ...
2ـ شەکرە ...
3ـ گیرانی بۆری خوێن ...
4ـ جەڵدەی دڵ ...
5ـ جەڵدەی دەماغ و مێشك ...
6ـ صرع ، گەشکە ...
7ـ قۆڵۆن ...
8ـ کەمی ڤیتامین دی ...
9ـ نەخۆشی پێست ...
10ـ خەمۆکی ...
چەندان نەخۆشی تر کەبونی هەیە لەم کۆمەڵگە خێر لەخۆنەدیوەدا بونی هەیە
ئیتر خۆشمان بێت و ترشمان بێت ئەمە
چارەنوسی هەموو تاکێکی کوردی بەش مەینەتە لە کوردستانێکی بێ دڵسۆزی پرلە نەوتدا ...........

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌