بۆسەرجەم کادرو پێشمەرگەو ئەندامان ولایەنگرانی یەکیەتی
وتار/
08/10/2016
3858 جار بینراوە
شێرکۆ شێخ نوری
بۆسەرجەم کادرو پێشمەرگەو ئەندامان ولایەنگران و دۆستانی راستەقینەی یەکیەتی و یەکییەتیە ڕەسەنەکان کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان
دەبا دەستبخەینە ناو دەستمان هەموو یەک دەنگ یەک هەڵوێست... دیارە یاری کردنو گەمە و کایە کردنی باڵ باڵێن و دەستەگەری گەیشتۆتەلوتکەو وەک بەزیان بەخۆیانو بەخەباتو ماندو بون و خوین و زام و ئەوهەموقوربانییەدا نائەتەوە گوێش بە داشکانو دابەزینی بالانس و سەنگی خۆیانو یەکیەتی نادەن هەموشتە بەبەهاو پیرۆزەکانیان خستۆتە ژێر پێ یانەوە
دەسەڵاتو سەروەتو سامان کوێرو کەڕوڵاڵی کردون رۆژانە خەریکی شەرەدەنوک و سوک کردنی یەکترن نازانن تف دەکەنە رەشەباو روی خۆیان دەگرێتەوە بەئاشکرا دیارە کەهیچ شکۆیەکیان بۆخۆیانو یەکیەتیی نەهێشتۆتەوە ،هەموشتێ لای ئەاون بۆتە دەسەڵاتو وەدەست هێنانو سەروەتوسامان و قۆرغ کردنی جومگەکانی دام و دەزەگای حکومی و حیزبیی
لەکەسە نزیکەکانی خۆیانو دارو دەستەو تاقمەکانی خۆیان باقی ئەوانیتر کەنار گیردەکەنو پەراوێزدەکرێن
لەهەمو شتیک نامەحروم کراون... کورد دەڵێ قسەهەزارەو دووانی بەکارە دیارە ئەم دووباڵە ئەوبەر ئەوبەریان لەیەکتر گرتووەو هەریەکەیان لەئاوازێک لێدەدەن و کەسیشیان بەدۆی خۆی ناڵێ ترشە زۆر بێ باکانە یەکتری دەشێڵن و تاوانو توهمەو درۆو بوختان،بۆیەکتری هەڵدەبەستن و خەریکی مل شکاندنی یەکتری و کەرامەتو سومعە شکاندنو یەکتر
بریندارکردنو سوکایەتی کردنن دیارە ئەم دیاردە ناشیرین و قیزەونە دەرچونە لە دسپلینی حیزبی و دورلەهەموو ڕەوشتێک و خسڵەتێکی حیزبائەتیەو هیج بەهاوسەنگێکیان نەهێشتۆتەوە دور لەهەموو پرنسیبی و ڕەوشتی مرۆڤانەیەو لەراستیدا خۆیانو خەسلەتی راستەقینەی حیزبیانەیان لەدەستداوە لە بازنەی بەرپرسایەتی و مۆرکی حیزبیانەو هەستی شۆرشگێڕانە دەرچون کە رویەکی ناشیرین نیشانی کۆمەڵگادەدەن هەربۆیە داواکارم لەسەرجەم هەڤاڵانی یەکیەتی ئەوانەی خۆیان بەبەشیك لەو دووباڵە نازانو بەراست دلسۆزو بەپەرۆش و خەمخۆری یەکیەتین و خۆیان بەیەکییەتی ڕەسەن دەزانن دژبە ئەداو کردارو رەفتاریانن کەدور لەهەست کردن بە بەرپرسایەتی
حیزبیانەیان دژبەیەک وەستاونەتەوەو بێ ئەوەی ڕەجاوی سەردەمەکەو وەزعەکانو ئەوهەمو قەیرانو
کاتە هەستیارە بکەن بونەتە ماری مارخۆر وەک کەوی برابرایان لێ هاتووە خەریکی خۆخۆری و گەمژەی و خۆ گەوجاندن هەربۆیە پیویستە لەسەر هەموومان دڵسۆزانە لەدەوری یەکتر کۆبینەوەو جەخت لەسەر یەک ڕیزی یەکیەتی ناویەکیەتی بکەینەوەو با ببینە قەلاو شورەو سەنگەر بۆ یەکیەتیەکەمانو پێ یان بڵێن و ووتەکەی مامیان بیر خەینەوە یەکیەتی کەسی لێ زیاد نییەو ماڵەگەورەکەی یەکییەتی هی هەموانە و
هەموو شتێكیشمان بەیەکییتیەوە بەندە مانەوەمان سەروەریمان سەنگ و قورسایمان بونمان هەستمان
کێ قبوڵی بوو یەکیەتی و ماڵی یەکیەتی قبوڵ بوو ئامادە بو یەک ریزی ناو یەکیەتی بپاریزێ و خۆی بەدڵسۆزو خەمخۆرو بەپەرۆشی یەکییەتی دەزانێ ئەوە
ماڵە گەورەکە جێگای دەبێتەوە ، ئیتر بابەس بێ سوکایەتی بەیەک کردن جام کە پر بوو ڵێی دەڕژێ
هەڤاڵانی رەسەن و دلسۆزانی ریبازە پیرۆزەکەی یەکیەتی و مامی گەورەمان لە ئێستادا پیویستە یەک دەست و یەک هەڵوێست بین و پیش بەم زیاد ڕەویە بگرین بەهیمەتی یەکییتیە رەسەنەکانو بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان و دلسۆزانی ی.ن.ک لەئیستادا باشترین پێشگرتن بەم دوو باڵە ڕاگەیاندنی کەمپینێکی گەورەیە کە هەموکوردستان بگرێتەوە کەمپینگی دژ بەترازانو دوبەرەکی.... باڵ باڵین و دەستەگەرایەتی
فەرمون کێ ئامادە یەبی لایەنانە و خۆبەخشانە بۆ دروستکردنی کەمپینگ دژی ئەو وەزعانەی ناوخۆی یەکییەتیە هەرکەس ئامادەی تیدا با لای خۆیەوە ئامادە کاری بکاتو خۆی سازبدات و ئەم نوسراوەش بلاو بکەنەوە لەریگای فەیس بوکەوە ئاگادار دەبین بۆ دروست کردنی کەمپینگەکە بەهیوای پشتیوانیو پشتگیری لەکەمپینگەکە ..
نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری
-
شێرکۆ شێخ نوری
25/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
20/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
18/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
17/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
15/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
09/11/2017