مزگەوت ! مەگەر ئەوانی تر چیان بەرهەم هێناوە؟
وتار/
28/07/2018
616 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
مزگەوت ! مەگەر ئەوانی تر چیان بەرهەم هێناوە؟
نوسینی : کەمال ئەسکەندەر
سیاتکردن بەسیاسەتی پاوانخوازی لەهەرێمی کوردستان دۆخێکی قێزەونی ئەوتۆی بەدیهێناوە بەجۆرێک لەگەڵ هەر پێشهاتێکی نەخوازراو هەموو شتێک دەرفەتی لێوەردەگیرێ تەنانەت پیرۆزیەکان و ئاین و مزگەوتیش تێوەدەگلێندرێ .
لەم باسەدا نامەوێ بچمە سەر پێناسەو سودەکانی مزگەوت ، چونکە بەرهەمی مزگەوت لەڕابردوو و لەئێستاشدا بەڕوونی دیارە ، ئەوەی لای هەمووان زانراوە مزگەوت یەکێکە لەو ناوەندانەی کە خەڵک تیایدا کۆدەبێتەوە ، دەی ئێمە زۆر شوێن و ناوەندی ترمان هەن کە خەڵک تیایدا کۆدەبێتەوە ، ئەی ئەوان چی ؟
مەگەر شاخ وشۆڕش کێی بۆ بەرهەم هێناین ؟ جگە لەدەسەڵاتێکی گەندەڵ لە دوای ڕژانی دەریایەک لەخوێنی شەهیدان و جەرگ سوتانی هەزاران دایک .
مەگەر حزب و بارەگا حزبیەکان چیان پێشکەش بەکۆمەڵگە کرد ؟ جگە لە مونافەسەیەکی ناشەریفانە و تێکدانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان، بەجۆرێک کامەی خوێندەوارە کاتێ توشی دەردی حزبایەتی دەکەن لەلوتکەی نەخوێندەواری مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵگە دەکات .
مەگەر ئێوە لەپشتی دروشمە بریقەدارەکانتان و دروست کردنی چەندین حزب و ڕێکخراو و ناوەند لەبابەت و بوارەکانی وەک ( ماف وئازادی ، دیموکراتی ، مەدەنیەت ، هەڵبژاردن ، یەکسانی ، مافی ئافرەت ، خۆشگوزەرانی خەڵک ....... ) چیتان پێشکەش بەمیللەت کرد ؟ جگە لەگیرفان پڕکردنی کەمێکی دڵسۆز بەحزب .
مەگەر ئێوە بەهێنانی کلتوری ڕۆژئاوایی و فیکرو بەرنامە فاشیلەکانی بێگانە چیتان بۆ میللەت کرد ؟ جگەلە خۆدەوڵەمەندکردن و کاڵکردنەوەی ئینتمای نەتەوەیی و بەدەرنانی گەنجان بۆ هەندەران کەزۆرێکیان بەکۆمەڵێک داخ و هیواو ئومێد لە دەریادا خنکان .
مەگەر لەسایەی سەری ئێوە حکومەت و پەرلەمان و هەڵبژاردن و دادگاکان لەکوێی متمانەو خزمەتی هاووڵاتیان دان ؟ ئەی ئەوە نیە گەورەو بچوک لەو پەڕی نائومێدی و بێزاری و بێ موچەیی ژیان تێدەپەڕێنن !
دواجار مەگەرەکان زۆر زۆرن لەسەرتان بکەین بەنمونەی فەشەلی حکومڕانیتان ، ئیتر لەمزگەوت و پیرۆزیەکان دوورکەونەوە .
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018