هونەری سەرناوک و خوارناوک

وتار/ 28/07/2018 379 جار بینراوە

هوشیار جەمال

هونەری سەرناوک و خوارناوک
هۆشیار جەمال
لەدووڕۆژی ڕابردوودا یەکێک لە هەواڵە گەرمەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و سایتە کوردی وعێراقیەکان بابەتی شەری نێوان دوو فڕۆکەوانی عێراقی بوو لە ئاسماندا و لەبەرزی (٣٧)هەزار مەترەوە ڕوویداوە، کە شەڕەکە لە سەر خواردن بووە،ژیانی سەرنشینانی ناو فڕۆکەکەیان  خستۆتە مەترسیەوە.

گەر سەیرێکی سروشتی کۆمەڵگای عێراقی بکەین لە وە تێدەگەین کە دووشت زۆر گرنگە بەلایەوە کە وەک هونەرێک دەیبنم کە هونەری سەرناوک و ناوک خوار ناوکە، کە هەردووکیان سەرچاوەی کێشەن لە م وڵاتە.

 کۆمەڵگایی کوردی وعیراقی کۆمەلگایەکی بخۆرە،جاگرنگ نیە چی دەخوات و چەند دەخوات هەردەم ئەوەی بە لایی تاکەکانیەوە گرنگ بووە چۆن بتوانێت زۆرترین پارەبەدەست بهێنێت ،و تا زۆرترین و بە تام ترین خواردنی لێ بکڕی وبیخوات، سیاسە دەسەڵاتدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستییش هە مان كێشە یان هەیە لە کاتی میوانداری میوانەکانیان ئەوەی گرنگە چۆن بتوانن زۆرترین جۆری خواردن بۆ میوانەکانیان دابنێت بۆ ئەوی گلەیان لێ نەکەن.
ئەم زۆر خۆریە زۆرجارکاریگەری کردۆتە سەر تەندروستی کەسەکان کە بە ڕاستی کارەساتە هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە سەخترین کاتی ژیانیان ئەو کاتە بێت لایان کە پزیشک ئاگاداری کاتەوە لەوەی هەندێک جۆری خواردن نەخوا لە پێناو تەندروستی خۆی، یاخود تەشەنە نەسەندی هەندێک نە خۆشی درێژخایەن!

هونەرێکی تر هەیە کە پێ دەگوتریت هونەری خوار ناوک ئەمەش ڕیشەیەکی کۆنی هەیە لە جیهان بەگشتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی ،کە لە ئەنجامی کپی سێکس دروست بووە لای هەردوو رەگەز بە تایبەت ڕەگەزی نێر.
وە بۆتە سەرچاوەی سەدان کێشەی کۆمەڵایەتی ناوخێزان و دادگاکان،وچەندین ڕووداوی کوشتی ولێکهەڵوەشانی خێزانەکانی لێکەوتووەتەوە.
ئەم هونەرە تەنها تاکەکانی نەگرتۆتەوە بەڵکو بە شێکی زۆری سیاسیەکانی گرتۆتەوە کە هەردەم ڕەگەزی بەرامبەریان وەک نێچرێک بینیوە وخۆشیان ڕاوچی، هەردەم هەوڵیان داوە لە ڕێگای پۆستەکانیانەوە بگەن بە جستەی ڕەگەزی بەرامبەر و خوارناوکیان تێرکەن.
بەڵام ئەوەی لەم وڵاتە پەراوێزخراوە هزر وبیری مرۆڤە لە کاتێکدا چۆن سێکس و خواردن گرنگە  پێوستی ڕۆژنانەیە ئاواش عەقلی مرۆڤ پێوستی بە تێرکردنە، کەئەویش لە ڕێگایی خوێندنەوەی بەردەوامی کتیب و گەڕان بە دوای سەرچاوەی زانستی دەبێت.
بەڵام تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایە هیچ گرنگی بە عەقڵ نادات، ئەوانەش کە دەخوێنەوە و لەڕێگای کتێبەوە پێشگری شاعیر و نوسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەند یان سینەماکاریان هەڵگرتوە، ئەم ناوانەیان کردۆتە ئامڕازیک بۆ دووبارە تێرکردنی سەرناوکیان و خوارناوکیان، کە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ دراڕێژراوکاری بۆدەکەن
کە خۆیان نزیک دەکەنەوە لە سیاسەکان و دەنووسن لە پێناو پارەدا کەدواتر سەرناوکیان تێردەکەن لە خواردنی جۆراوجۆر لە سەر مێزی سیاسیەکان ،وهەروەها بەو پارە زۆرەی بە دەستیان هێناوە و لە ڕێگای بەکارهێنانی ڕۆشنبیری و کتێب و پیشەکەیانەوە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئیستخلال کردنی ڕەگەزی مێنە و لە پێناو گەیشتن بە تێرکردنی خوارناوکی خۆیاندا.

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌