تۆمەتی تیرۆر وەک تەونی جاڵجاڵۆکە، دژ بەنەیارانی سیاسی
وتار/
25/07/2018
593 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
تۆمەتی تیرۆر وەک تەونی جاڵجاڵۆکە، دژ بەنەیارانی سیاسی
نوسینی : کەمال ئەسکەندەر
ئەوەی ئێستا لەپایتەخت دەگوزەرێ دەرخەری ئەو مەترسیەیە کە
بەردەوام فراکیسۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی کوردستان درکی پێکروە و داوای پەکخستنی یاسای
تیرۆری کردوە ، چونکە کاڵایەکی حازر بەدەستی دەسەڵات بوە وەک تەونی جاڵجاڵۆکە بۆ
گرتنی ئەندامانی حزب وهێزە ئۆپۆزسیۆنەکان .
کاتێک هەر ڕووداو و پێشهاتێکی نەخوازراوی ئەمنی ڕوودەدات
بێ یەک و دوو چەند فیلمێکی لەسەر دروست دەکرێ بۆ تێوەگلانی کەسە کاریگەرەکانی کۆمەڵگە
.
کاتێ بینای پارێزگا لەئەنجامی کەم وکوڕی ونەبونی بەرنامەیەکی
تۆکمەی ئەمنی چەند کاتژمێرێک دەکەوێتە دەستی سێ هەرزەکاری نەعل لەپێ ، کێ لێی بەرپرسە؟
ئەو چەکانەی هەرزەکارەکان بەکاریان هێنا هی کێن؟
باوکیان لەکام حزب و دەزگای حکومەت کاردەکەن ؟
بۆ دوای ڕووداوەکان پلانی ئەمنی بونی هەیە ؟ ئەدی پێش ڕووداوەکان
چی ، مەگەر دەکرێ بینای بەرزترین یەکەی ئیداری کەپارێزگایە یەک پۆلیس پاسەوانی بێ
؟
مەگەر لێدوان و ڕوونکردنەوە جیاوازەکانی بەرپرسانی ئەمنی بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی ڕووداوەکانە ؟ یان لەئەنجامی بێ بەرنامەیی یانە؟
لەکۆتایی دا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەر پێشهاتێکی
نەخوزراو بێ سەروبەری زیاتری حکومڕانی کوردیمان لەهەرێمی کوردستان بۆ ئاشکرا دەبێ
، ئیتر بەئومێدی کوردستانێکی ئارام و دوور لە تەنگەژەی ئەمنی وسیاسی .
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018