ئایا قەندیل لە بەرامبەر بەردانەوەی ئاوە؟
وتار/
24/07/2018
663 جار بینراوە
دڵشاد مهجید
ئایا قەندیل لە بەرامبەر بەردانەوەی ئاوە؟
لەساڵی ٢٠١٦رێکەوتنیک لەنێوان عیراق و تورکیا کراوە.. لە لە ٦/١ی ساڵی ٢٠١٨ تورکیا بۆ پڕکردنی بەنداوی (ئەلیسۆ ) دەست بە ئاوگرتنەوەی ڕووباری دیجلە دەکات..ئەم بەنداوەدەکەوێتە نزیک سنووری عیراق و تورکیاو سوریا..
بەڵام حکومەتی عیراق بە(ڕجاو تکا ) و بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان.. گڵدانەوەکەی ئاو بۆ ڕۆژی ٧/١ دوادەدەخەن..
دیسانەوە گەرماو کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە لە سەرتاپای عیراق .. عیراق ناچار دەکا کە دووبارە داوا لە تورکیا بکا ، کە تەنیا (%٢٥) ئاوی رووباری دجلە بگرێتەوە.. بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارو گومانە تا ئێستا نەزانراوە، ئەم رێکەوتنە چۆن چۆنیەو ؟ لەبەرامبەر ڕازی بوونی تورکیا بەم رێکەوتنە عیراق چی بۆ تورکیا دەکات؟
بەگوێرەی ئەو ھەواڵ و دەنگۆیانەی لەبەغدا دەگەن..
•ئەم ڕێکەوتنە لەبەرامبەر بێ دەنگی دەوڵەتی عیراق دەبێ بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی، تورکیا بۆ سەر قەندیل..
• ھەروەھا عیراقیش ھاوکاری لۆجستی و ھەواڵگیری تورکیا بکات..
• جگە لەوەش ھەرچی بارەگاو و چەکداری پەکەکە لە لەشەنگال و دەوروبەری شەنگال و مەخمور و کەرکوک ھەیە .. دەربکرێن یان دەستگیر بکرێن..
• یانیش بەپێچەوانە عیراق ھەڕەشەی لەتورکیا کردبێ .. ئەگەر تورکیا ئەم کارە بکا.. عیراق بەرەسمی پشتگیری لە پەکەکە دەکا ..؟
——————
بەگوێرەی ھەندێک ھەواڵ کە جێگای گومانە، بەڵکو تا ئێستا خودی پەکەکەش ئەم زانیاری و ھەواڵانەی پشتڕاست نەکردۆتەوە..
دەڵێن ئەو ھێرشەی رۆژی ٧/١٦ی پێشمەرگەو ھاوپەیمانان بۆ سەر چیای قەرەچۆغ .. ھێرش بووە بۆسەر بارەگاو پێگەکانی پەکەکە.. ھەروەھا ئەو کۆپتەرو فرۆکانەی بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانیان کردووە.. فرۆکەی تورکی بوونە.. شەڕێکی گەورە بووە.. ئەگەر شورتەی ئیتحادی عیراقی بەھانەی ئەو ھێزە نەچووبوانە.. پێشمەرگەیەکی زۆر دەکوژراو بریندار دەبوون.. ئەم زانیاریانیانە لەلایەن پۆلیسی ئیتحادی باس دەکرێ..
————
بەڵام بۆ بەدواداچون و پشتراستنەوەکەی ئەم زانیاریانە.. پەیوەندیم بە ھەندێک لەخەڵکی ناوچەکەو خەڵکی ئاگاو بەرپرسی ناو حزبێک کرد .. ئەوەبوو ھەردوولا بەدڵنیاییەوە سەرلەبەری ئەم زانیارانەیان بەناراست لەقەڵەم دا.. بەڵکو بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە ووتی بۆ زانیاریتان ھەندێک لەھێزەکانی پەکەکە، بە ئاگاداری حکومەتی عیراق بەشداری ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە لە دژی داعش ..بەڵام شەرێکی سەخت بوو پێشمەرگە لەھەڵاتن و پاشەکشە بوو.. ھیچ چەکدارێکی داعشیش نەکوژراوە.. چونکە لەبەر سەختی ناوچەکە.. پێشمەرگە نەیتوانی بگاتە ئەو شوێنانە..تا بزانرێ چەند چەکداری داعش کوژراوە..!!
----
تێبینی..
دوای دوورۆژ لەھەوڵدان لەپەیوەندی کردن بەپەکەکە.. کـە ئەم زانیاریانەم بۆ پشت راست بکەنەوە.. سەرەتا وەڵامم دەست نەکەوت.. بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی بابەتەکەم بەدوو سەعات سەرچاوەیەک لە پەکەکە لەمخمور ووتی نەھێرش کراوەتە سەر پەکەکـە، نەپەکەکەش بەشدار بووە لە ئۆپەراسیۆنەکەی قەرەچوغ و نە لە ھیچ ئۆپوراسیۆنێکی تر لەناوچەکە...
نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مهجید
-
دڵشاد مهجید
06/08/2021
-
دڵشاد مهجید
05/12/2020
-
دڵشاد مهجید
23/06/2020
-
دڵشاد مهجید
29/05/2020
-
دڵشاد مهجید
24/12/2019
-
دڵشاد مهجید
09/10/2019