ئاوی توركیا كۆنترۆڵی ئاینده‌ی ناوچه‌كه ده‌كات..
وتار/
19/06/2018
563 جار بینراوە
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
ئاوی توركیا كۆنترۆڵی ئاینده‌ی ناوچه‌كه ده‌كات..
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
زه‌ویه‌كی به‌دبه‌خت به‌درێژایی تریلیۆنه‌ها ساڵ له‌لایه‌ن خودی ئه‌و بونه‌وه‌رانه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر كه‌به‌بێ بونی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ژیانی ته‌واوی بونه‌وه‌ره‌كان مه‌حاڵه، له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی ئاو له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به(1400) ملیۆن كیلۆمه‌تر سێ جا مه‌زه‌نده ده‌كرێت به‌شی گه‌وره‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌ده‌گاته (97.5%) بریتیه له‌ئاوه سوێره‌كان كه‌ئۆقیانوس و ده‌ریاكانیان داپۆشیوه، به‌م پێیه ته‌نها ڕێژه‌ی (2.5%) مایه‌وه بۆ ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خواردنه‌وه‌ی مرۆڤ كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت.
ئه‌و ڕێژیه‌ش (40%) بریتیه له‌ئاوی ژێر زه‌وی كه‌سه‌ده‌ها مه‌تر له‌قوڵایی زه‌ویدان له(40%) ی بریتیه له‌ئاوی به‌سته‌ڵه‌كی ناوچه‌ی جه‌مسه‌ره‌كان كه‌مرۆڤ زۆر به‌ئاسانی به‌بێ خه‌رجی ناتوانێت به‌كاریان بهێنێت، لێره‌وه بۆمان ڕوون بویه‌وه كه‌ته‌نها له(20%)ی ڕێژه‌ی (2.5%) ئه‌و ئاوه مایه‌وه كه بۆ خواردنه‌وه ده‌ست بدات كه‌ده‌كاته (0.05%) كۆیی گشتی ئاوی گۆی زه‌وی.
مه‌ترسی ئه‌و كه‌سانه‌ی پسپوڕو لێپرسراون به‌دۆخی ناوخۆیی وئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی ئاو لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت له‌كاتێكدا هاوكێشه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان و ڕێژه‌ی ئاو له‌دوور كه‌وتنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤانه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن به‌جۆرێك به‌زۆربونی نائاسایی ژماره‌ی دانیشتوان ئاو به‌نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه هه‌رچه‌نده تاڕاده‌یه‌ك له‌ڕوی زانستیه‌وه ناشتوانین بڵێین له‌سه‌دا سه‌د به‌نه‌گۆڕیش ده‌مێنێته‌وه.
ئاڵتونی شین له‌سه‌ر خۆ بۆ میلله‌تان جێگای نه‌وت و زێڕ ده‌گرێته‌وه ده‌بێته خاڵی مل ملانێی نێوان ده‌وڵه‌تان هه‌ربۆیه ساڵانه كۆنگره‌ی گه‌وه‌ره ده‌به‌سرێت و په‌یماننامه‌ی نوێ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و ناوخۆیه‌وه ئیمزا ده‌كرێت بۆ به‌رگرتن له‌ده‌ست به‌سه‌راگرتنی نایاسایی ئیداره‌دانی ئاو‌و، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌م ڕووه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، له‌ڕابوردوشدا چه‌ندین یاسا و پڕۆتۆكۆڵ و په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارهێنانی یاسایانه‌ی ئاو خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ردی بناغه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئاوی خواردنه‌وه بریتیه له‌پێوه‌ری دابه‌شكردنی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك كه‌نه‌بێته هۆكاری دروستبونی كێشمه‌كێش و به‌به‌كارهێنانی هێز یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه.
مل ملانێو سه‌ر هه‌ڵدانی كێشه‌ی ئاو له‌دوو ڕوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، یه‌كه‌م كێشه‌كه ناوخۆیه‌و له‌نێوان كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و كه‌رتی نیشته‌جێبوندا ڕوو ده‌دات، دووه‌م كێشه‌كه نێوده‌وڵه‌تیه‌وه له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا كه‌سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌ی لێیه یان ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی پیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت یان ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئاوه‌كه‌ی تێده‌ڕژێت ڕووده‌دات.
له‌دوای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه چه‌مكی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام سه‌ری هه‌ڵدا، چونكه ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی به‌رده‌وام ڕووی له‌زۆر بونێكی ناسروشتی كردوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خواست له‌سه‌ر پێداویستیه‌كانی مرۆڤ تادێت ڕوو له‌زیاد بون ده‌كات و ژینگه‌ش تادێت قورسایی زیاتری ده‌كه‌وێته سه‌رشان، بۆیه ده‌كرێت ئه‌م فاكته‌رانه هۆكاری بایه‌خدانی ووڵاتان بن به گه‌شه‌ی ئابوری به‌رده‌وام كه‌خۆی له چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه” یه‌كه‌م زۆر بونی خواست له‌سه‌ر سامانی ئاو سامانه سروشتیه‌كانی تر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیه‌كان و ده‌وڵه‌تانی تره‌وه، دووه‌م تێكچون وله‌ناوچونی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان له‌لایه‌ن خودی مرۆڤ خۆیه‌وه به‌مه‌ش كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتی تاك، سێ یه‌م گۆڕانگاری كه‌ش و هه‌واو به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی، چواره‌م پیس بونی ژینگه له‌ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاو پیشه‌سازیه مه‌زنه‌كانه‌وه“.
پێداویستی تاك له‌به‌كارهێنانی ئاو به‌پێیی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی بریتیه له(1200) مه‌تر سێجا له‌ساڵێكدا له‌كاتێكدا له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌م پێداویستیه له‌و ڕێژه‌یه كه‌متره‌و بریتیه له(1150) مه‌تر سێجا له‌ساڵێكدا كه‌ده‌توانین بڵێین ئه‌م ڕێژه‌یه له‌خوار هێڵی هه‌ژاری ئاویه‌وه‌یه.
به‌پێی پێش بینیه‌كان له‌ساڵی (2025)دا له‌ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا ڕه‌نگ بێت مافی تاك بۆ به‌كارهێنانی ئاو بگاته (600) مه‌تر سێجا له‌ساڵێكدا له‌كاتێكدا تێكڕایی مافی تاك له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گاته زیاتر(7600) مه‌تر سێجا له‌ساڵێكدا.
توركیا یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌خه‌ونی گۆڕینه‌وه‌ی ئاو به‌نه‌وت ده‌ژی هه‌میشه په‌نجه‌ی سیاسه‌تمه‌تداره‌كانی ئه‌و ووڵاته له‌سه‌ر هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئاوه دژبه عێراق پاش ئه‌وه‌ی توركیا پڕۆژی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادوڵی (GAP) ده‌ست پێكرد كه نزیكه‌ی 22 به‌نداو له‌خۆ ده‌گرێت لێدوانێكی ڕابوردوی سلێمان دیمیرێل سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌كاتی كردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌تاتورك له‌ته‌مموزی ساڵی 1992دا یه‌كێكه له‌پێشێلكاریه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه ئاویه‌كان كه‌ده‌ڵێت ;سه‌رچاوه ئاویه‌كان موڵكی توركیان هه‌روه‌ك چۆن نه‌وت موڵكی عه‌ره‌به بۆیه ئێمه ماف به‌خۆمان ناده‌ین و ناڵێین نیوه‌ی نه‌وتی ئێوه بۆ ئێمه، ئێوه‌ش ناتوانن داوای ئه‌وه‌مان لێ بكه‌ن)، بۆیه به‌پێی گوته‌ی توركه‌كان بێت ئه‌وان گوێڕایه‌ڵی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانن نه‌ك یاسا نێوده‌وڵتیه‌كان، ئاو وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ داهاتی توركیا به‌كاردێنن ده‌یكه‌نه كارتی فشار بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كانیان.
شیمۆن پیرێز سه‌رۆكی پێشوی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌ساڵی 1991دا له‌یه‌كێك له‌وتاره‌كانیدا ئاماژه به ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه ده‌دات به‌جۆرێك ناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندی تازه دێنێت و ده‌ڵێ ئه‌و هاوكێشانه‌ی له‌داهاتودا كۆنترۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ ده‌كه‌ن بریتین له ” نه‌وتی سعودیه‌و ده‌ستی كرێكاری میسری و ئاوی توركی و عه‌قڵی ئیسرائیلی“ ئه‌گه‌ر ڕاڤه‌ی ئه‌و گوته‌یه بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌توركیاو پڕۆژه‌كانی بۆ هه‌ڵگرتن و گلدانه‌وه و پاراستنی ئاسایشی ئاوی توركی ئاسایشی ئاوی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی گه‌مارۆداوه.
جه‌نه‌ڕاڵێكی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوی ئه‌ندریه بۆفه‌ر وه‌ها پێناسه‌ی ئاو ده‌كات (سه‌رچاوه‌ی ئاوی یه‌كێكه له‌گرنگترین خوێنهێنه‌ره‌كانی له‌شی ده‌وڵه‌ت كه‌ڕۆلێكی جه‌وهه‌ری هه‌یه له‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی)، یه‌كێك له‌بیرۆكه جیهانیه‌كان ده‌ڵێت (سه‌ربه‌خۆی بونی نیه له‌ناو ئه‌و میلله‌تانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانیانه‌وه نان ده‌خۆن)، (سه‌ربه‌خۆیی بۆ میلله‌تێك نیه خۆراك له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوه‌ره‌كانیه‌وه هاورده ده‌كات)، ئه‌م قسه‌یه بۆ ئاویش زۆر ڕاسته كه‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ژیانی مرۆڤه له‌سه‌ر زه‌وی
ئایا هه‌ر یه‌ك تاكه‌كه‌س ڕۆژانه‌پێویستی به‌چه‌ند لیتر له‌ئاو هه‌یه؟ به‌پێیی توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕیه‌كان كه‌وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق پێیی هه‌ستاوه هه‌ر یه‌ك كه‌س له‌عێراقدا ڕۆژانه (350) لیتر له‌ئاوی پاك به‌كارده‌هێت بۆ كاروباری ڕۆژانه، ئایا هه‌رێمی كوردستان تاچه‌ند سه‌ربه‌خۆی له‌به‌كارهێنانی ئاودا هه‌یه؟ ئایا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی حكومڕانی خۆیدا چ یاسا‌و ته‌شریعاتێكی بۆ پاراستنی دۆخی ئاو ده‌ركردوه؟ ئایا هۆشیاری تاكی كورد به‌رامبه‌ر به‌م سامانه سروشتیه له‌چ ئاستێكدایه؟ ئایا ڕێژه‌ی به‌فیڕۆدانی ئاو له‌چ ئاستێكدایه؟ ئه‌م پرسیارانه هه‌ڵده‌گرین بۆ ئاینده‌ی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، پاشان حكومه‌تی هه‌رێم به‌ئاگادێنینه‌وه له‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌م سامانه نه‌ته‌وه‌ییه له‌مه‌ترسیه‌كی حه‌تمیدایه‌و تاكه‌ڕێگاش پلان و به‌رنامه‌ی كرداریه بۆ ڕوو به‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م فشاره‌و هه‌رلێكه‌وته‌یه‌كی تر كه‌به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئاوه‌وه ڕوو ده‌دات.
نوێترین نوسینەکانی حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
-
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
28/06/2018
-
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
19/06/2018
-
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
08/06/2018
-
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
23/12/2017
-
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
07/11/2017
-
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
31/10/2017