مه‌رجه‌عیه‌ت له‌قومی فارسیه‌وه بۆ نه‌جه‌فی عه‌ره‌بی..
وتار/
07/11/2017
581 جار بینراوە
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
مه‌رجه‌عیه‌ت له‌قومی فارسیه‌وه بۆ نه‌جه‌فی عه‌ره‌بی..
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
مه‌رجه‌ع لای شیعه ناونیشانێكی گه‌وره‌و مانشێتێكی زه‌قی سه‌ركردایه‌تیكردنی په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی شیعه‌یه له‌ته‌واوی جیهاندا كه‌خۆیان به‌جێنشینی پێغه‌مبه‌ر ده‌زانن بۆ بڕیاردان له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیانیاندا، به‌ڵگه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی په‌یڕه‌وانی بیروباوه‌ڕی شیعه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه‌مه‌رجه‌ع هه‌موو كاروبارێكی دینی ودینایی له‌قورئانی پیرۆز‌و سوننه‌ته‌وه ده‌پالێوێت و له‌قاڵبیان ده‌دات، حه‌وزه‌ی زانستی یه‌كێكی تره له‌كۆڵه‌كه‌كانی خوێندنگا ئاینیه‌كانی په‌یڕوانی ئاینی شیعه نزرگایه‌كیشه بۆ خواپه‌رستی كه‌به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی یه‌كێك له‌حه‌وزه زانستیه‌كان لای سیاسه‌تمه‌داران و كه‌سایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زانایانی ئاینی شیعه بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌ت دوو حه‌وزه به‌ناوبانگه‌كانی نه‌جه‌ف و قوم كه‌هه‌میشه له‌پێشبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی ناسنامه‌ی ڕابه‌رایه‌تیكردنی بیروباوه‌ڕی موسڵمانانی شیعه مه‌زهه‌بدان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
حه‌وزه‌ی زانستی نه‌جه‌ف له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ توسی له‌ساڵی (1040)ی زاینیه‌وه بنیاتنراوه، به‌ڵام حه‌وزه‌ی قومی زانستی له‌ساڵی(1934)ی زاینی له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ عه‌بدول كه‌ریم حائری نوێكرایه‌وه به‌رواری بنیاتنانه‌كه‌ی له‌مێژوی شیعه‌دا كه‌متر بایه‌خی پێده‌درێت و زۆر روون نیه، به‌گوێره‌ی هه‌ندێك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ره‌تای دروستبونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای سیه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردودا به‌گوڕتینیه‌كی تازه‌و مه‌نهه‌جێتێكی تازه‌وه نوێكراوه‌ته‌وه.
نوكی ڕمی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی نێوان حه‌وزه‌ی زانستی نه‌جه‌ف و قوم په‌یدا بونی دیارده‌ی فره مه‌رجه‌عیه‌ته له‌كاتێكدا حه‌وزه‌ی زانستی نه‌جه‌ف له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌مه‌وه دروست بوه زۆر له‌پێشتره به‌چاو حه‌وزه‌ی قوم كه‌له سه‌ده‌ی دوانزه‌وه دروست بوه‌و له‌دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی بونی دووحه‌وزه‌ی زانستی جیاواز كه‌یه‌كه‌میان زیاتر هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و موسڵمانه شیعه مه‌زهه‌بانه‌یه كه‌له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن، له‌كاتێكدا دووه‌میان كت ومت نه‌ته‌وه‌ی فارس ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، ئه‌م جیاوازیه له‌ناسیۆنالیستی ئاینیدا بوو به‌ڕه‌گی یه‌كێكیتر له‌كۆی ئه‌و كێشانه‌ی خۆی خزانده ناو سه‌ركرده باڵاكانی شیعه له‌عێراقی دوای پرۆسه‌ی ئازادی هاوكات له‌سیسته‌می حكومڕانی و نه‌خشه‌ی سیاسی‌دا به‌رده‌وام ڕۆڵی ده‌رهێنه‌ر ده‌بینێت له‌سه‌ر شانۆی سیاسیی به‌تایبه‌ت له‌نێو ئه‌و ڕه‌وتانه‌ی كه‌جیاوازی بیروبۆچونیان هه‌یه له‌ناو شیعه‌دا.
مل ملانێی (شیعه‌وشیعه) به‌رده‌وام شه‌قام ده‌جوڵێنێت و مه‌رجه‌عیه‌تی دینی سنوربه‌ندی ده‌كات، بزوێنه‌ر وشاده‌ماری سه‌ره‌كی كێشه‌كان ئه‌و دوئاڕاسته به‌هێزه‌یه كه‌هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا هه‌وڵی لاوازكردنی ئه‌وی تریان ده‌دات به‌وه‌ی ئێران هه‌وڵده‌دات هه‌میشه حه‌وزه‌ی زانستی نه‌جه‌ف له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا بێت، له‌لایه‌كی تره‌وه بۆبه‌گژاچونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێرانیش هه‌ندێك له‌سه‌ركرده باڵاكانی شیعه‌ی عێراق به‌هاریكاری په‌یڕه‌وانی شیعه مه‌زهه‌بی عه‌ره‌ب بڕوایان وایه ته‌نها حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف مافی ڕابه‌رایه‌تیكردن و سه‌ركردایه‌تیكردنی مه‌رجه‌عیه‌تی هه‌یه، سه‌دام حوسێن له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا به‌پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی پێشوازی له‌م بیرۆكه‌یه كرد، ئامانجی پڕۆژه‌كه لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌و ڕابه‌رایه‌تیكردنی مه‌رجه‌عیه‌تی قوم بوو له‌پێناو ئاڕاسته كردنی مه‌رجه‌عیه‌ت له‌حه‌وزه‌ی نه‌جه‌فه‌وه، بۆیه به‌كۆبونه‌وه‌و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ئاسایش و زانیاری و هه‌واڵگری بڕیاریان دا هه‌نگاو بۆشكاندنی ئه‌و له‌مپه‌رانه بنێن كه‌له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا دێته پێشیان، ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ محمد سادق سه‌در كۆبونه‌وه‌و دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه نوێژی هه‌ینی كه تا ئه‌و ده‌مه له شیعه‌كان قه‌ده‌غه كرابو له‌به‌غداد نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ده‌ستی پێكرده‌وه محمد سادق سه‌در له وتاره‌كانی نوێژی هه‌ینیدا فه‌توای ده‌ست تێكه‌ڵكردنی دژی ووڵات هاوكاریكردنی بێگانه‌ی حه‌رامكرد، ئه‌م مێژوه بۆه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ بۆ ڕژێمی سه‌دام، چونكه توانی ناكۆكیه‌كی گه‌وره بخاته نێو ماڵی شیعه‌و ئه‌م قۆناغه بوو به‌لاپه‌ڕه‌یه‌كی تری ناكۆكی نێوان شیعه‌وشیعه، چونكه ئێران به‌هیچ جۆرێك ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ نه‌بو كه‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌رجه‌عیه‌ت له‌قومی فارسیه‌وه بگۆڕێت بۆ نه‌جه‌فی عه‌ره‌بی، بۆیه پلانی تیرۆكردنی محمد سادق سه‌در داده‌ڕێژێت ئه‌وه‌بو هه‌رزوو ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی عێراق به‌و پلانه‌یان زانی كۆمه‌ڵێك هێزی تایبه‌ت له‌ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان ئه‌ركی پاراستنی محمد سادق سه‌دریان گرتبوه ئه‌ستۆ، به‌ڵام له‌كۆتایدا پلانه‌كه هه‌ر جێبه‌جێكراو تیرۆریان كرد، ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرا به‌تیرۆركردنی چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی فه‌یله‌قی به‌در و قودس بوون به‌هاوكاری چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی شیعه‌ی عێراق، بۆیه موقته‌دا سه‌در له‌یه‌ك ڕۆژ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق تۆمه‌تباركرا به‌تیرۆركردنی عه‌بدول مه‌جید خوئی كه‌ده‌كاته زاوای مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه عه‌لی سیستانی كه‌گوایه ئه‌م ده‌ستی له‌تیرۆركردنی باوكی موقته‌دا سه‌دردا هه‌بوه له‌كاتی خۆیدا ئه‌مه وه‌ك سیناریۆی یه‌كه‌م، سیناریۆی دووهه‌م تیرۆركردنی محمه‌د سادق سه‌در درایه پاڵ ڕژێمی سه‌دام كه‌زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان تیرۆركردنه‌كه‌ی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی سه‌دام و ڕژێمه‌كه‌ی.
ئه‌م دوو ئاڕاسته‌یه هه‌میشه‌له‌كێبڕكێدا مانه‌وه بۆئه‌وه‌ی تاكه مه‌رجه‌ع و ناوه‌ندی بڕیاربن له‌شیعه‌دا، هه‌رچه‌نده دروشمی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه بێگوێدانه ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام له‌ژێر عه‌بای ئه‌و دروشمه‌وه غه‌ریزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌زۆربه‌ی كاتدا زاڵه به‌سه‌ر تاكی شیعه‌دا، به‌تایبه‌ت شیعه‌كانی عێراق كه‌زیاتر خۆیان به‌میراتگری شیعه ده‌زانن به‌و پێیه‌ی ئیمامی عه‌لی و نه‌وه‌كانی له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بوون، تیرۆركردنی پیاوێك له‌ته‌نیشت مه‌زاری ئیمام عه‌لیه‌وه ئه‌و پیاوه گه‌نجه‌ی شیعه ته‌نها یه‌ك ڕۆژ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ئه‌و پیاوه‌ی به‌وه‌ناوزه‌د ده‌كرا كه‌ته‌وژمی بیری سه‌ربه‌خۆبون له‌ده‌ست هه‌یمه‌نه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت وه‌ك باكگراوندێكی په‌روه‌رده‌یی له‌باوكیه‌وه بۆجێمابوو مشتومڕی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی تائێستاش له‌سه‌ر ته‌م و مژی كوشتنه‌كه‌ی نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه.
بونی كۆمه‌ڵێك ناكۆكی قوڵ له‌نێوان منداڵدانی ئه‌ودوو حه‌وزه‌یه‌دا مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت له‌هه‌ر كاتێكدا كه‌ڕه‌نگ بێت زۆر مه‌ودا كورت بێت دابه‌شبونێكی قورس له‌نێوان شیعه‌ی عه‌ره‌ب و شیعه‌ی فارس‌دا لێبكه‌وێته‌وه‌و بێته‌هۆی له‌دایك بونی قۆناغێكی جیاواز له‌ناوچه‌كه‌دا، تازه‌ترین ئاماژه‌ی ئه‌و دابه‌شبونه گه‌وره‌بونی پێگه‌ی عێراقه كه‌شیعه‌كان تیایدا باڵاده‌ستن و هه‌نگاو بۆ ئه‌وه ده‌نێن كه‌له‌داهاتودا عێراق زۆر به‌كه‌می پێویستی به‌ئێران هه‌بێت به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان له‌عێراق تاقیكرانه‌وه، شه‌ڕی لایه‌نگرانی دڵگه‌رمی به‌عسیه‌كان و شه‌ڕی له‌ناوبردنی گروپه چه‌كداره جۆر به‌جۆره توند ڕه‌وه‌كان و شه‌ڕی داعش و دواترینیان شه‌ڕی كورد بوو، ئه‌گه‌ر كۆتایی دراماكه بۆ عێراق به‌هێمنی جێبهێڵدرێت بێگومان ئه‌وگریمانه‌یه زۆر به‌هێزه كه عێراقیه‌كان ده‌ست بۆ دژایه‌تیكردنی ئێرانیه‌كان به‌رن، له‌دواجاردا ئه‌و ناكۆكیه مه‌زهه‌بیه ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و شه‌ڕه تازه‌یه ده‌كات بزوتنه‌وه ناسیونالیزمی ئاینیه له‌ناوچه‌كه‌دا.
نوێترین نوسینەکانی حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
-
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
28/06/2018
-
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
19/06/2018
-
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
08/06/2018
-
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
23/12/2017
-
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
07/11/2017
-
حامی ئه‌حمه‌د عه‌لی
31/10/2017