Pkk لەقەندیل توركیاوئێران وعێراق كۆدەكاتەوە..!
وتار/
19/06/2018
495 جار بینراوە
جعفر فاضل
Pkk لەقەندیل توركیاوئێران وعێراق
كۆدەكاتەوە..!
جعفر فاضل
ئەم سێ ووڵاتە تەنگژەی سیاسی و مەزهەبی و فراوانخوازی دەسەڵاتیان
بۆ چەند سەدەێك درێژ دەبێتەوە كە پێشینەكەی بۆسەردەمی سەفەوی شیعی و عوسمانی سوننیە
كانەبەڵام دوای جەنگی جیهانی یەكەم و ڕێكخستنی سنووری ووڵاتان بە جوگرافیایێك
وململانێكە شێوازی تری وەرگرتووە و چەندفاكتەرێكی تریش ململانێكان بوونەتە خاڵی
نائارامی و شەپۆلەكانی تووندتر كردووەو هەندێك جارییش بەرژەوەندی هاوكۆكی كردوون
..!،كێشەی كورد لەتوركیاو ناوچەكە بەزەقی بۆ دوای رێكەوتن نامەی سایكۆس بیكۆ ودابەشكردنی
كوردستان كێشەی ئەمنی لە توركیا و خۆهەڵاتی ناوەرست ئاڵۆز كردووە ململانێی چەكداری
و چارەسەرنەكردنی بەشێوەی سیاسی و مەدەنی تەم مژ چڕتر دەكات هەبوونی گرفت لەگەڵ مەرجەكانی
یەكیەتی ئەوروپی بۆ بوون بەئەندام و گرفت و ئاڵۆزی لەگەڵ كوردی خۆرئاواو و بەریەك
كەوتنی لەگەڵ سعودیەو خۆرئاوا و پاشەكشەی دادوگەشەی دەسەڵاتدار لەگەڵ كرانەوەو دێموكراتی
و هەوڵ دەدات رابەرایەتی بلۆكی سوننەبكات بەپاشخانی عوسمانی كەچی سعودیەش دەیەوێت
رابەرایەتی بلۆكی سوننەبكات دژی ئێرانی شیعی و دۆستێكی نزیكی جوولەكەیە بەهەمان شێوەش
توركیا هەمان ئارەزوی هەیە بەڵام شێوە عەمەلیەكەی هەرچەندە لێدوانی ناسازیان هەیە
بەرامبەر جوولەكە عەمەلی نین وئیعلامین ..!كەچی بلۆكی شیعە بەهەردوو ڕووی ئیعلامی
و كردەی دژی جووڵەكەیە ڕۆژانە بەلێدوان وبەكردەیش لەبەرژەوەندی یەكتری دەدەن ،خۆرهەڵاتی
ناوەڕاست بۆ شەری گەورەترخۆی ساز دەكات ئەمریكا بەرەی سوننە ئامادەدەكات لەولاش ئێران
بە پشتگیری لاوازی روسیا هەستی پێدەكات ئێستا شەر لەدەرەوەی ساحەی خۆیانە و ئەمریكا
دەیەوێت بخاتە ناو ساحەی خۆیان و جوولەكەش تەماشاكەر بێت ڕۆلی كوردو قەندیل لەم هاوكێشە
توركیا چی دەوێت ،ئەمجارە ئاوی دیجلەو فورات وەكو كارت بەكار دەهێنرێت بۆ ئەمنی قەومی
كە عێراق و ئێران ناچاربكات دەست بەرداری پەكەكەبن و لەقەندیل بیتوێننەوە بەڵام پێناچێت
ئێران دەست لەپشتگیری ناراستەوخۆی pkk هەڵگرێ چونكە
بوونی هەر هێزێكی تری لەقەندیل ئەمنی قەومی ئێران دەخاتە مەترسی ووە كوردستانیش زیانی
پێدەگات بۆیە نەمانی pkk و كێشەی
كورد چارە ناكات و مەینەتی كورد زیاد دەكات كوردستانی عێراقیش دەبێتە گۆرەپانی تەڕاتێنەكەو
زیانی هەمەلایانەدەكات ،بۆیە مل ملانێی ئەم ناوچەیە و ئەم سێ وڵاتە كێشەكانیان فرە
ڕەهەندن چارەسەرەكانیان كاتین و بەواتە كێشەكانیان مزمینن و كاتی دەوێت جارەسەری بۆ
هەنووكە تەنها موسەكینە بنەبڕنیە چونكە سیكۆلاری خۆرئاوا نایەوێت دەرمانی ساڕێژ بۆ
برینەكانی ناوچەكە..!
ووڵاتانی ناوچەكەش خۆساز دەدەن بەناڕاستەوخۆ پرشكەكانی مەزهەبی
دەستی پێكردووە وئاگرە گەورەكەش سازەو ئەمریكاو ووڵاتانیش ڕاهێنەری شەركەرەكانن بۆیە
قەیرانگەرێكی گەورە لەناوچەكەیە جیۆپۆلیتێكی وای لێهاتووە شەڕ بەسەریدا گوزەر دەكات
كوردیش چەند دانایە و خۆپارێزە لەم هاوكێشانە” هەوڵدەدەن وڵاتانی ئقلیمی و دەركی
كورد بكەنە دەستكەلا بۆ ساغ كردنەوەی ململانێكە ئەمنی قەومی كورد لەم هاوكێشەیە
پارێزگاریە باشترین كارتە نەچوونەپاڵ هیچ بلۆكەكانە و دوور خستنەوەی شەر لەناوچە
ستراتیژی بێت چونكە كورد ئامانج نیە و ئامرازە یان دەستكەلا لە ڕووداوەكان هەر هەنگاوێكی
هەڵە هارینی كورد و ئەمنی نەتەوەیمان تێكدەداتو دەیان ساڵی تر دوامان دەخات و قەیرانی
سیاسی و ئابووری كۆمەڵایەتی بەدوای خۆی دەهێنێت..
نوێترین نوسینەکانی جعفر فاضل
-
جعفر فاضل
12/10/2020
-
جعفر فاضل
21/09/2020
-
جعفر فاضل
13/09/2020
-
جعفر فاضل
26/03/2020
-
جعفر فاضل
03/10/2019
-
جعفر فاضل
17/07/2019