خۆپیشاندانی شارستانی بۆئێوه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌ربه‌ری بۆئه‌وان!

وتار/ 05/10/2016 845 جار بینراوە

په‌یوه‌ند عومه‌ر

خۆپیشاندانی شارستانی بۆئێوه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌ربه‌ری بۆئه‌وان!
په‌یوه‌ند عومه‌ر
نامه‌وێت له‌گرنگی و بایه‌خی خۆپیشاندانه‌كانی سنوری سلیمانی كه‌مكه‌مه‌وه‌,ئاره‌زوی كاری توندوتیژو تێكده‌رانه‌شناكه‌م.چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانێ‌ خۆشگوزه‌رانی دروستبكات زۆرباش ئه‌توانێ‌ سه‌ركوتی هاوڵاتیه‌كانی خۆی بكات و ده‌ستی بچێته‌ خوێنیشیان, به‌ڵام ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وه‌ی هه‌نوكه‌ ده‌گوزه‌رێت بێئه‌رزشكردنی خۆپیشاندان و په‌یامه‌كانی نه‌بێت هیچیتر نیه‌.ده‌بینین دوای چه‌ندڕۆژ له‌مانگرتن و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان سه‌رجه‌م هێزه‌سیاسیه‌كان به‌ده‌سه‌ڵات و بێده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌یه‌ك زمان و ئه‌دای ڕێكخراو ده‌ستخۆشی له‌خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن,كه‌نمونه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ شارستانی و مه‌ده‌نیانه‌بون ته‌نانه‌ت جامی په‌نجه‌ره‌یه‌ك نه‌شكاو دره‌ختێكیش نه‌شكایه‌وه‌,وتیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره‌ له‌خۆپیشاندانه‌ شارستانیه‌دان و حه‌زده‌كه‌ن تاڕۆژی قیامه‌ت به‌رده‌وامبێ‌, بینیمان چۆن كاره‌كته‌ره‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات كه‌خۆیان تاوانباری سه‌ره‌تاو كۆتایی نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكن ,له‌باتی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی داخوازیه‌كان بده‌نه‌وه‌ یاخود ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌,ئه‌وانیش ده‌ستخۆشیان له‌و نمونه‌ جوان و مۆدێرنه‌ی وڵاته‌كه‌یانكرد و ڕایانگه‌یاند كه‌ئه‌وانیش زۆرحه‌زده‌كه‌ن به‌شداری ئه‌و جۆره‌ چالاكیه‌ مه‌ده‌نیه‌ بكه‌ن.
به‌ڕێزان ئێوه‌بیرتان له‌وه‌كردۆته‌وه‌ كه‌چۆن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خه‌ریكی سوككردنی خۆپشاندان و په‌یامه‌كانی ئێوه‌یه‌ له‌سه‌رشه‌قام!؟,چۆن ئیش له‌سه‌ربێئه‌رزشكردنی مۆدێلی خۆپیشاندانه‌كانی ئێوه‌ده‌كات!؟,ئاخر له‌كوێی دونیا ڕویداوه‌ ده‌سه‌ڵاتیش و ئۆپۆزسیۆنیش و هێزه‌سیاسی و ئه‌منیه‌كانیش به‌یه‌ك ئاست له‌خۆپیشاندانه‌كان ڕازی بن و به‌نمونه‌ی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی هۆشیاری هاوڵاتیانی حیساب بكه‌ن,بۆمه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌و په‌ڕی بێحورمه‌تكردنی خۆپیشاندانه‌كان نیه‌,باشه‌ له‌كام وڵاتی زۆردیموكراسی دونیاهه‌یه‌ كه‌خۆپیشاندان ئه‌كرێت وه‌كوو ته‌دریبی عه‌سكه‌ری هه‌مووی ڕیزبكرێت و به‌فه‌رمانی كه‌سێكی سه‌ربازی هه‌مووئاواز و جوڵه‌كان له‌سه‌ریه‌ك ڕتم و ئاواز ڕێكبخرێن,پرسیوتانه‌ ئایا ئه‌م شێوازه‌ ته‌نها كه‌مێك شعوری به‌رپرسان هیلاك ده‌كات!؟,ئه‌وه‌ی به‌ناوی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و شارستانیه‌وه‌ ده‌كرێت به‌شوناسی خۆپیشاندانه‌كانی ئێمه‌ بێنرخكردنی شێوازه‌كانی خۆپیشاندان نه‌بێ‌ چیه‌؟ ئه‌گه‌ر باشترین دۆخی خۆپیشاندان وئاماده‌یی هاوڵاتیان بریتیبێت له‌(27/9)ئه‌واده‌بێت بڵێین هاوڕێیان ئێوه‌ ته‌ماشای سنوری جوگرافیای خۆتانكرد,كه‌بریتی بوو له‌پارچه‌زه‌ویه‌ك و ده‌وره‌ی به‌پۆلیس و هێزه‌ئه‌منیه‌كان په‌رژینكرابوو,وه‌ك ئه‌وه‌ی دورله‌ڕوتان (حه‌وشه‌ی مه‌ڕبێت),كه‌مێك له‌ناویا به‌ته‌نگه‌نه‌فه‌سی هه‌ڵوسورێ و دواتر بڕۆ به‌لای كاری خۆتدا,ئیتر ئه‌مه‌یه‌ هۆشیاری هاوڵاتیان و خۆپیشاندانی شارستانی. ته‌نانه‌ت شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمێك له‌خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ پاككرایه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌فله‌ی بوك گواستنه‌وه‌,یان بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌شایه‌ری لێكرابێت,به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌سڵات ده‌یكات له‌گه‌ڵتان جگه‌ له‌وه‌ڕزكردنی خۆتان و بێنرخكردنی خۆپیشاندانه‌كان هیچی ترنیه‌.

نوێترین نوسینەکانی په‌یوه‌ند عومه‌ر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌