ساتێك بۆ دیموكراسیه‌ت و ساڵێك بۆ ئایین
وتار/
02/10/2016
831 جار بینراوە
په‌یوه‌ند عومه‌ر
ساتێك بۆ دیموكراسیه‌ت و ساڵێك بۆ ئایین
په‌یوه‌ند عومه‌ر
ئه‌گه‌ر پلاتفۆڕمی دابڕان كه‌دروشمه‌كه‌ی بریتی بوو له((ئاین
بۆتاك و دیموكراسیه‌ت بۆهه‌موان)) پێمان بڵێ ئه‌و(سێ ڕۆژه‌ی مانگی نۆ)ی راِبردوو
بریتیه له‌كرۆكی دیموكراسیه‌ت و دیموكراسیه‌ت تیایدا گره‌وی خۆی له‌ئاین بردۆته‌وه‌و
توانیویه‌تی ئه‌و سێبه‌ره گه‌وره‌و تۆخه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا
كردویه‌تی به‌هه‌تاوی دیموكراسیه‌ت كاڵی بكاته‌وه, ئه‌واده‌بێت به‌م تێزه بڵێین
بوه‌سته چونكه ئه‌مه نه‌ك ناتوانێت هه‌نگاوێك له(ڕۆشنگه‌ری نزیكمان بكاته‌وه,به‌ڵكوو
ئه‌وه‌نده له‌واقعی ئێستای كوردستان‌مان دورده‌خاته‌وه كه‌ڕه‌نگه ده‌نگمان هه‌ر
پێی نه‌گات و وه‌ك مه‌نه‌لۆگ ته‌نها خۆمانقسه‌بۆخۆمان بكه‌ین,هه‌ڵبه‌ت درككردنی
واقعه‌كه‌و ئینجا ئه‌و شێوازی به‌رخورده‌ی كه‌پێویسته له‌گه‌ڵیدا بكرێت له‌ئه‌وله‌ویاتی
كاری زانستی و ڕۆشنگه‌ریه, ئه‌م پلاتفۆڕمه‌ی كه‌هێشتا نه‌یتوانیوه شوناسێكی
ئاشكرا و بێڕه‌توش بۆخۆی دروستبكات و هێشتا هه‌ناسه ئایدۆلۆژیه‌كانی له‌ژێرپێدراوه‌كانیدا
به‌توندی لێده‌ده‌ن و دژایه‌تی ئیسلامیشی كردوه به‌وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كی خۆی,چۆن ده‌توانێ
به(سێ ڕۆژی ناوهۆڵی داخراو) ئاین به‌و هه‌موو ئامادییه‌وه له‌كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
و ده‌سته‌جمعی ئێمه بكاته ده‌ره‌وه ,یاخود خۆیان گوته‌نی بیگێڕنه‌وه بۆتاك و
له‌ژیانی ده‌سته‌جه‌معیدا بێڕۆڵی بكات. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاكانی ڕۆشنگه‌ری له‌ئه‌وروپادا
ته‌ماشابكه‌ین ده‌زانین (چاكسازی ئاینی)ئه‌وه‌ی توانی شانسی ڕێنیسانس و ڕۆشنگه‌ری
ببه‌خشێت به‌ئه‌وروپا ئاینی مه‌سیحی خۆی كردی و ئه‌وه‌ی بوبه‌پێشه‌واو ئاڕاسته‌كه‌ری
بریتی بوون له‌نمونه‌كانی(كاڤلن و لۆته‌ر) كه‌دوو قه‌شه‌ی مه‌سیحی بوون.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌بێ بپرسین ئه‌گه‌ر پلاتفۆڕمی دابڕان نایه‌وێت
دژایه‌تی ئیسلام بكات و به‌ڵكو ڕۆشنگه‌ری لامه‌به‌سته,ئه‌وه ده‌بێت بڵێین ئه‌ی خێره
له‌داكه‌وته‌و كێڵگه‌ی ئایندا ئێوه ده‌تانه‌وێ به‌كه‌سانێك ڕه‌چه‌ی ڕۆشنگه‌ری
بگرنه‌به‌ركه‌به‌خوێی چێشتیش ناگه‌نه‌وه سه‌رئاینداری,ئێوه ده‌تانه‌وێ ئیلهام
له ڕۆشنگه‌ری ئه‌وروپا وه‌رگرن به‌ڵام به‌بێ ئاماده‌یی زانایان و دانایان و منه‌ویرانی
ئیسلامی!!؟ ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه‌ده‌تانه‌وێ ده‌ستكاری ئاین و وه‌زیفه‌كه‌شی
بكه‌ن,خۆ ئێوه باشده‌زانن تائه‌م له‌حزه‌یه‌ش پێدراوه ئاینیه‌كان و كاره‌كته‌ره‌كانی
له‌هه‌رچی پێدراویتره به‌هێزتره,تائه‌م چركه‌ساته‌ش هه‌رجموجولێك به‌ئاڕاسته‌ی
به‌عیلمانیكردنی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌ڕوات,مامۆستایانی ئاینی به‌یه‌ك فوی ڕۆژانی
هه‌ینی ئاگری مۆمه‌كه‌ی ده‌كوژێننه‌وه,پلاتفۆڕمی دابڕان له‌جێی ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیرانی
ده‌ره‌وه‌و دژه ئیسلام كۆبكاته‌وه و ئه‌وان قسه له‌سه‌رئاینداری كوردبكه‌ن,ده‌كرا
ئه‌و ڕۆڵه بدرایه به‌زانایان و مامۆستایانی ئاینی خۆمان,ئه‌وانه‌ی كه‌له‌شین و
شایی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌شدارون و زۆرباش دركی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن چی خراپه‌و چی
باشه بۆكۆمه‌ڵگاكه‌مان.
نوێترین نوسینەکانی په‌یوه‌ند عومه‌ر
-
په‌یوه‌ند عومه‌ر
05/10/2016
-
په‌یوه‌ند عومه‌ر
02/10/2016
-
په‌یوه‌ند عومه‌ر
19/09/2016
-
په‌یوه‌ند عومه‌ر
15/09/2016