سپیاوه‌كه‌ی وه‌زیر و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌!!!

وتار/ 15/09/2016 2134 جار بینراوە

په‌یوه‌ند عومه‌ر

له‌ڕۆژانی یه‌كه‌می جه‌ژندا وه‌زیری دوو وه‌زاره‌تی حكومه‌ت به‌ڕێز(پشتیوان سادق)مان بینی له‌پشتیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س به‌جلوبه‌رگی سه‌ربازیه‌وه‌ ده‌ركه‌وتبوون,ئیتر نازانین ئاخۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕبوو,یان پاسه‌وانه‌كانی خۆی. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌ له‌وێوه‌ په‌یامی بۆ مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان نارد,كه‌چۆن ئێستا پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان له‌م دۆخه‌دا كه ‌به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنراوه‌ خۆڕاگریان له‌وپه‌ڕی به‌رزیدایه‌,هه‌رواش چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌داهاتودا كه‌ ده‌رگای خوێندنگاكان ده‌كرێته‌وه‌ مامۆستایانیش پێشمه‌رگه‌ئاسا ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ چۆڵ نه‌كه‌ن,ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت مامۆستایان له‌ڕۆژی جه‌ژنیشدا گردبونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیان هه‌بوو.
ئه‌و وه‌زیره‌ی كه‌ له‌م قه‌یرانه‌دا به‌دوو وه‌زاره‌ت ڕاده‌گات فه‌رموی,,من له‌موعاناتی مامۆستایان تێده‌گه‌م و هه‌وڵیش ئه‌ده‌ین دوای جه‌ژن موچه‌كانیان بدرێتێ‌)))))),, هه‌ركه‌س وێنه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌ی بینیبێت ده‌زانێت هێنده‌ی دڵبیخوازێت,,سپیاوی له‌ده‌موچاوی هه‌لسوبوو,خه‌تی وتووی قاته‌ كه‌تافیه‌كه‌ی ئه‌تگوت شمشێری قه‌نده‌هاره‌).ئاخر به‌ڕێز تێگه‌یشتن له‌موعاناتی مامۆستایان ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ په‌یامیان بۆبنێری,ئاخر مرۆڤی ئاقڵ ئه‌مه‌ به‌هه‌ڕه‌شه‌ تێده‌گات,به‌تایبه‌تی كه‌ جه‌نابیشت قاتێكی كه‌تافی پێشمه‌رگانه‌ت له‌به‌ردابوو زۆریش به‌ جورئه‌ت و ڕاشكاوی قسه‌تده‌كرد.وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مامۆستایان زات بكه‌ن و له‌ئه‌مرونه‌هیه‌كانت ده‌ربچن و سه‌نگه‌ری زانست چۆڵبكه‌ن خۆت گوته‌نی,به‌توندی سزایان ئه‌ده‌یت.به‌ڵام به‌ڕێز پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆئه‌م برسی كردن و ئیهانه‌كردنه‌ به‌سزا نازانیت؟,ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م جه‌ژنه‌دا به‌گیرفانی خاڵی و ده‌موچاوی خه‌مباره‌وه‌ له‌ناو ماڵ منداڵه‌كانیان به‌جێتان هێشتن به‌سزا نازانیت؟بۆ سزا لای ئێوه‌چیه‌؟شكاندنی هه‌یبه‌تی مامۆستا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا سزا نیه‌؟له‌كوێی دونیا پێدانی ڕوبعه‌موچه‌ بۆته‌ ئه‌و مژده‌یه‌ی كه‌جه‌نابتان ده‌تانه‌وێ‌ بیكه‌ن به‌سوپرایزی ئه‌م جه‌ژنه‌و دڵی شكاوی مامۆستایانی پێ چاك بكه‌نه‌وه‌؟ لانیكه‌م تۆ وه‌زیری وه‌زاره‌تێكی كه‌به‌هه‌زاران مامۆستای بێنازكردوه‌,پرۆسه‌ی زانستی له‌م هه‌رێمه‌دا سوككردوه‌,هیچ نه‌بێ‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رمه‌كه‌وه‌! هیچ نه‌بێت به‌و سیمای سپی و سواغدرا و به‌وبه‌رگه‌ وتوكراوه‌وه‌ خۆت پیشانی مامۆستایان مه‌ده‌و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ قه‌هر مه‌كه‌ره‌ دڵیانه‌وه‌.

نوێترین نوسینەکانی په‌یوه‌ند عومه‌ر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌