میرایه‌تی له‌سه‌رده‌می نوێدا

وتار/ 19/09/2016 685 جار بینراوە

په‌یوه‌ند عومه‌ر

میرایه‌تی له‌سه‌رده‌می نوێدا
په‌یوه‌ند عومه‌ر
قه‌ده‌ری ئێمه‌ وه‌ها كه‌وته‌وه‌ كه‌هه‌رگیز بێ‌ (میر) نه‌بین,میربه‌مانای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی خۆسه‌پێن له‌سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵات دابنیشێ‌ و كاری ئه‌وه‌ڵا تاكۆتایی له‌جێی خزمه‌تكردن بێئیراده‌كردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت,میرێك له‌ناوسه‌ڵته‌نه‌تی ده‌سه‌ڵاتیدا قاقاپێبكه‌نێ‌ بێمنه‌ت بێت له‌ڕه‌عیه‌ته‌كه‌ی,میرێك كه‌له‌سه‌ره‌وه‌ بۆخواره‌وه‌ سه‌یری خه‌ڵكی ده‌كات وه‌كومێروله‌و قالۆنچه‌بیانبینێ‌,میرێك له‌برسی كردنی خه‌ڵكیدا چێژبكات و قرقێنه‌ی تێری لێبدات.
 هه‌نوكه‌ مرنشینه‌ سیاسیه‌كانی ئێمه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ودیو قه‌ڵایه‌كی سیاسیه‌وه‌ خۆیان قایم كردوه‌و بێباك سه‌یری ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ وێرانه‌یه‌ده‌كه‌ن,هه‌ریه‌كه‌یان قه‌ڵاكانیان پڕكردوه‌ له‌سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میلله‌ته‌ قوڕبه‌سه‌ره‌و بۆخۆیان دورله‌خه‌م ئه‌ژین.
بێباكی ئه‌م میره‌ سیاسیانه‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێك خه‌ڵكی هه‌مووی كه‌وتۆته‌ دادو فیغان و ڕۆڕۆ كه‌چی ئه‌وان وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌بای بێت و نه‌باران له‌به‌زم و ڕه‌زمی خۆیان ناكه‌ون, ناشیرینترین ئه‌خلاقی ئه‌م میره‌ سیاسیانه‌ نه‌بینینی ئه‌و حه‌شری نادادیه‌یه‌ كه‌دروستیان كردوه‌,نائه‌خلاقترین شتێك كه‌ده‌یكه‌ن ئه‌و هه‌موو لێدوان و قسه‌و بڕیارو ڕاسپارده‌و بڵاوكراوانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌گوێ‌ خه‌ڵكی بئاخنن كه‌ئه‌وان له‌وپه‌ڕی خه‌مخۆریدان,ئه‌مه‌ پێمان ده‌ڵێ‌ ئه‌وان له‌و سه‌ره‌وه‌ خۆیان به‌عه‌لامه‌ی سیاسی و فه‌یله‌سوفی ئه‌خلاق ده‌زانن و خه‌ڵكیش به‌بێعه‌قڵا و كۆیله‌.
 به‌ڵام یه‌كشت گرنگه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌م ئیماره‌ته‌ سیاسیانه‌ گه‌یشتۆته‌ كۆتایی و پێده‌چێ‌ له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وان كورد ئه‌وه‌ی به‌درێژایی زیاتر له‌نیوسه‌ده‌ كۆیكردۆته‌وه‌ ببێت به‌ئاردی ناو دڕك و ئیتر به‌قوڵینگه‌ سیاسیه‌كانیان بكه‌ونه‌ كونكردنی بنی ئه‌و كه‌شتیه‌ی كه‌هه‌موومان له‌سه‌ری وه‌ستاوین,ئه‌وكات ئێمه‌ ده‌بین به‌حیكایه‌تێكی تراژیدی ناومێژوو.

نوێترین نوسینەکانی په‌یوه‌ند عومه‌ر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌