تـرس لـه‌ تـه‌نـیـــایـی

وتار/ 17/06/2018 731 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

تـرس لـه‌ تـه‌نـیـــایـی

مرۆڤ هه‌میشه‌ ترسی له‌ته‌نیایی ناخه‌كی هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ كه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت و تێده‌فكرێ و زیاتر ته‌نیاییه‌كه‌ی ده‌ناسێ و قوڵتر ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وا په‌نا بۆ زه‌واج ده‌بات له‌ پێناو ره‌وینه‌وه‌ی ته‌نیایی و هاوبه‌شی په‌یدا كردن، به‌س دوای ماوه‌یه‌ك تێده‌گات كه‌ هێشتا دێوزمه‌ی ته‌نیایی ناخه‌كی هه‌ر ماوه‌، بۆیه‌ بیر له‌ وه‌چه‌ خستنه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌. پاش زه‌مه‌نێكی تر و خستنه‌وه‌ی چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی ترو خێزانێكی گه‌وره‌، به‌ته‌واوی تێده‌گات كه‌ هه‌ستی ته‌نیایی به‌ته‌واوه‌تی هه‌ستیكی ناخه‌كییه‌ نه‌ك جه‌سته‌یی. بۆیه‌ نه‌ زه‌واج و نه‌ نه‌وه‌ خستنه‌وه‌، دێوزمه‌ی ته‌نیایی ناخه‌كی هیچ كام له‌ مرۆڤه‌كان ناكوژێت.
مرۆڤ به‌ته‌نیا له‌دایك ده‌بێت و هه‌ر به‌ته‌نیا ده‌چێته‌ گۆڕێ و هه‌ر به‌ته‌نیا ده‌ژیت و ده‌مێنێته‌وه‌. ته‌نیایی بابه‌تێكی رووحییه‌ نه‌ك جه‌سته‌یی، بۆیه‌ ئیزدیحامترین شاره‌كانی دنیا، شه‌قامه‌كان، ماڵه‌كان، كافتریا و یانه‌كان، هه‌ستی ته‌نیایی ئیمه‌ ناڕه‌وێنێته‌وه‌. له‌مڕووه‌وه‌ زه‌واج هه‌ڵه‌یه‌كی شیرینی باوه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان حه‌زیان به‌و هه‌ڵه‌یه‌ هه‌یه‌.


فه‌ره‌یدون بێوار

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌