جەژنی هاوڵاتیی كوردستان بۆ دەبێ وا بێت؟!
وتار/
13/06/2018
589 جار بینراوە
یاسین نادر ڕهحمان
جەژنی هاوڵاتیی كوردستان بۆ دەبێ وا بێت؟!
یاسین نادر ڕەحمان
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا موسوڵمانانی جیهان و كوردستان جەژنی پیرۆز و مەزنی ڕەمەزان پاش مانگێك تەقوا و عیبادەتی شەوانە و ڕۆژانە تەجروبە دەكەن و ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵان جەژنێكی پڕ چێژ و خۆشتر لە چەند جەژنێكی پێشووی تر بە نسبەت قەیران و زروفی ماددییەوە دەبێت.
ئەوەی لە جیهاندا بە نسبەت ئەم جەژنەوە لەلایەن حكوومەتەكانەوە پەیڕەو دەكرێت (هەڵبەت بەپێی جیاوازی و گرنگی ئەم جەژنە لای ئەوان) جەژنانەدانی حكوومەت بە كارمەند و هاونیشتیمانیانی وڵات و بڕیاری دڵخۆشكەرانەی تر بە جیاواز لە ڕۆژانی ئاسایی ترە، تا هیچ نەبێت هاوڵاتیانیی نیشتیمانەكەی هەمیشە دڵخۆش و ڕەزامەند لەوان بن.
لە ووڵاتان ڕێكخراوە مرۆییەكانیی ژێر چاودێریی حكوومەت بە هاوكاری حكوومەت دڵی هەموان بەمنداڵ و پیر و گەنجەوە بەبێ جیاوازی خۆشحاڵ دەكەن تا پەیام و خزمەتی ڕێكخراوەكان هەنگاوێكی عەمەلی و كردەكی لە چاو و ڕوانگەی خەڵكەوە لێ بڕوانرێت، نابێت لای ئەوان ڕۆڵی خەیرخوازانیش هەمدیسان لەبیر بكەین كە ئەوانیش ئەوەیان لە دەستبێت و لە دەسهاتبێت بە پاڵپشتی حكوومەتی ووڵاتەكەیان درێغی لێناكەن و زۆر كەس لەو سەروەت و سامانە كەڵەكەبوویەیان بێبەش ناكەن، چوونكە هەر چییەك بێت ئەوانیش بەدەستهات و سەروەت و سامان و دەوڵەمەندییان، لە ئەدای كاری حكوومەت و هاونیشتیمانیانی دەزانن.
دەزانین گەر ئەمانە چەمكێكی كوورت و پوخت لە ئەدای كاری حكوومەت لە ووڵاتان بەهاوكاری ڕێكخراو و دەوڵەمەندانی بێت، خۆزگا هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش لە چ دۆخ و زروفێكدا لە ڕۆژانی نزیك بە جەژن ژیان دەگوزەرێنن و ئەمەل و خۆشی و شادیەكانیان بەهاتنی جەژنەوە دەردەبڕن.
- ئایا غەیر لەمەیە: ئەوان وەختە ڕۆژانی شادی و خوَِشی و جەژن وەختە لە بیردەكەن و بیر لەمان و نەمان و بژیوی بەس دەكەنەوە.
- ئایا غەیر لەمەیە، نازانرێت لێرەدا كێ حكوومەتەو كێ خەیرخوازە و كێ دەیەوێت هاوڵاتی پڕ لە قەیران و پڕ لە دڵەڕاوكێی هەرێم، ڕەزامەند لە خۆی بكات.
- ئایا غەیر لەمەیە هەر ڕێكخراو و ناوەندێكی خەیرخوازی بەناوی حیزبیی و شتی ترەوە، هاوكاری كۆمەڵێكی دیاریكراو لە توێژەكان بەبێ بەرنامە دەكات، ئیتر ئەوەی كە كوردەواری گووتەنی: "دەم و پلی هاتنە پێشەوەی بۆ ئەم ناوەند و شوێنە حیزبیانە نییە نەك بێبەش ڕەنگە جەژن بەڕێبكات بە برسێتیش ڕەنگە سەر بنێتەوە و نەخۆشیە جۆراوجۆرەكان تەنگی پێ هەڵچنێت و كەسیش لەمانە هەر پێی نەزانێت.
- ئایا غەیر لەمەیە كە مێشكی هەمووی وا لە سیاسەت و سیاسەتبازییەوە پڕ كراوە وەك ئەوە بڵێی قسەو گووتەی سیاسیی نان و ئاو و خۆڕاكی هەموان دابین دەكات.
- ئایا غەیر لەمەیە بەناوی هەڵبژاردنێك كە نەزیفەو ساختەكاری تیادا نەكراوە (كە ئەسڵ و ئەسایی نییە) پێشمەرگە و چین و توێژەكانیتر وا دەهێننە سەر شەقامەكان لەمەر هاندانیان دژی حیزبە مافخوراو و دەنگ تەزویركراوەكانەوە و وەختە بەس پەیامی جەژنی سەرەكی ئاینیمان لەجێی شادی و خۆشی و كەیفخۆشی و سەردانكردن و گەردن ئازادیكردنی كەلتووریانە، وەختە لەم باسانەدا كوورت بكەنەوە و هەر بە یەكجاری جەژنەكانی دوای ئەم پڕوسانەشمان لێ تێك بدەن و بەرەو سڕینەوەش ڕەنگە خۆ هەر بچێت.
- ئایا غەیر لەمەیە ئاهەنگ و كۆنفرانس و دیبەیت و گفتگۆكانی هەڵبژارن و تەشكیلی حكومەتیی نوێی عێراق بە تەداخولاتی بێگانەكان، لە كۆڕ و كۆڕبەندەكان لە ئوتێلە ڕاقی و پێشكەوتووەكانی ناوەوە و دەرەوەی ووڵات پارە خەرج و سەرف دەكرێت و ئەمانە جێی دڵخۆشكردنی خەڵكی گرتووە و خۆزگا لە چاوێكی ماڵە هەژارەكانەوە سەیری خەرجی و مەخاریجی ئەم هەنگاوانەت دەكرد، ئەوكات دەتزانی چەندە خەڵكی هەژار و هاوڵاتیی و كارمەند و مامۆستای هەژاری ئەم وڵاتەت دەتتوانی بەم خەرجیانەوە پێ دڵخۆش لەم جەژنەدا بكردایە.
- ئایا غەیر لەمەیە لەم بەرەجەژنەی ئەمساڵدا لەبەر هەڵبژاردن و حكومەتی نوێی داهاتووی ووڵاتمان، وەختە زۆر دراوسێ ووڵاتمان لێ دەبێتە دوژمن و ڕۆژێك سنوور و رۆژێك ئاو و ڕۆژێك هەڕەشەی نانگرتنەوە و ئاژاوەخستنە نێو ماڵ و دونیای سیاسیەكانمانەوە و هەڕەشەی زۆر شتی ترمان لێدەكەن، بێ ئەوەی كە بزانرێت هەرێم و ووڵاتێك كە پشتی بە تەكنۆلوجیا و سودبردن لە كەرەستە دونیای دەرەوە(بە نزیكی و دوورییان)ەوە بەستووە، ڕەنگە بەم هەنگاوانە بەرەو دۆخی خراپ و ئیفلیجبوونی بڕوات.
-ئایا غەیر لەمەیە كە خێزانی ڕۆڵە شەهید و بریندارەجەنگییەكانمان و خێزانە پەنابەربووەكانمان لە ووڵاتان و خنكاوانی نێو دەریای ئیجەكان لەخەم و بیماری و لەدەستدان و ڕۆیشتنیان، ئەم جەژنە و هاوشێوەكانی ئەم بۆنەیە وا بەسەر دەكەن.
-ئایا غەیر لەمەیە وا بە هۆی ئیفلیجی پەروەردەییەوە، دیاردە مەترسیدارەكان كوشتن و بڕین و دزی و قوڵبڕین وەختە بەرۆك بە كۆمەڵگا هەڵدەچنێت و خەڵك وەختە هەراسان دەكات كە نەكوو ڕۆڵەكانیان لە بێ پەروەردەیی و دابڕانی لە خوێندنی سەقەتی پەروەردەیی، لە جێگەی مەترسیدار و ڕووداوێكی نەخوازرا و ناخوشدا ببینێتەوە كە لە چاوەڕوانیدا هەرگیز نەبووە.
-ئایا غەیر لەمەیە كە فەرمانبەران مووچەی ساڵانی پێشوویان ئێستا وەردەگرن و ئیتر پاشەكەوتە فەوتاوەكانیشیان بوەستێت كە دەبێت لە چەكی تەمەنیاندا بنووسرێت و كەس نازانێت ئەو مووچە فەوتاوانەیان وەردەگرن و ئەمەلی وەرگرتنیان دەبێت.
وە غەیر لەمەی زۆری تر كە لەم وتارەدا جێی نابێتەوە.......
بۆیە دەڵێم حكومەت: بازاڕی ئەم دۆخە شڵوق و شلەقاوەت باش...!!! كە گەر فریای نەكەوێت و تاك لەم هەرێم و ووڵاتەدا بگرە لە دەوڵەت و حكوومەتی داهاتوویی چاوەروانكراو و نەكراویدا، چیتر نابێت و نایەوێت دۆخی لێ تێك بچێت و تێكبدرێت، بۆیە ئەركە ئەخلاقیەكان و كرداریەكان بگرنە بەر ئەگینا جەژن و شادی ڕێگای پێچەوانەی بۆ هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە لە چاوەڕوانیدا بۆ هەمیشە دەهێڵێتەوە كە میللەت ئەوە ناخوازێت و نایەوێت و چاوەڕوانیشی هەرگیز ناكات.
نوێترین نوسینەکانی یاسین نادر ڕهحمان
-
یاسین نادر ڕهحمان
19/10/2018
-
یاسین نادر ڕهحمان
10/10/2018
-
یاسین نادر ڕهحمان
25/09/2018
-
یاسین نادر ڕهحمان
05/08/2018
-
یاسین نادر ڕهحمان
20/07/2018
-
یاسین نادر ڕهحمان
08/07/2018