بۆ هۆگر غه‌ریب نوسینه‌كه‌ت منداڵكارانه‌یه،دووره‌ له‌ یه‌كگرتوو

وتار/ 05/10/2016 1459 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

بۆ هۆگر غه‌ریب نوسینه‌كه‌ت منداڵكارانه‌یه،دووره‌ له‌په‌روه‌رده‌ی یه‌كگرتوو
كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
 به‌شانازیه‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی فامی سیاسه‌تم كردوه‌ به‌په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلامی به‌تایبه‌تیش له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام لایك وكۆمێنتی ئه‌و پۆستانه‌م كردوه‌ كه‌له‌هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی نوسینه‌ دوور له‌به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان دابون وبۆنی ده‌مارگیریان لێكراوه‌ ، شانازیش به‌وه‌ ده‌كه‌م هیچ كات هۆگری ده‌مارگیری حزبایه‌تی نه‌بوم بۆ ئه‌وه‌ی نوسینه‌كانم غه‌ریب نه‌كه‌وێته‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران به‌ڵام كاتێك ئه‌م نوسینه‌ی برای به‌ڕێزم به‌رچاوكه‌وت كه‌ ده‌مێكه‌ ئاشنایه‌تیمان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ ،پێم سه‌یربوو كه‌سێك له‌ئاستی دكتۆرا و خاوه‌ن ئه‌زمونی ده‌یان ساڵ له‌خزمه‌ت كاری ئیسلامی و ناو ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتوو بێت ئه‌م نوسینه‌ زبره‌ بڵاوبكاته‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر بونی ئه‌رشیفی ناخێكی پڕله‌ قیناوی به‌رامبه‌ر مامۆستا عه‌لی باپیرو كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌من خۆم هیچ كات وام گومان نه‌بردوه‌ به‌ڕێزتان له‌م بازنه‌ بچوكه‌دا بخولێنه‌وه‌ ،بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانم به‌پوختی چه‌ند خاڵێك بخه‌مه‌ سه‌ر پیت .
به‌ڕێزم كۆمه‌ڵی ئیسلامی خاوه‌نی هه‌ڵوێستی ڕوون وڕاشكاوانه‌ بوه‌ له‌هه‌مبه‌ر هه‌ر پێشهاتێكی ئیسلامی وسیاسی جا بۆ پشتگیری ئیخوانه‌كان بوبێت یان بۆ دژایه‌تی داعش ، جا بۆ به‌رگری له‌و پرسانه‌ی كه‌ یاسا سه‌روه‌ری تێدا پێشێل كرابێ بوبێت یان مانه‌وه‌ له‌به‌ره‌ی داكۆكی له‌مافی هاووڵاتیان هه‌رێم بوبێت ، بۆیه‌ هیچ كات له‌گه‌ڵ مه‌ڕ شینی نه‌كردوه‌ و له‌گه‌ڵ گورگیش شایی وزه‌ماوه‌ندی نه‌گێراوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ،كاتێك پێویست بوبێت له‌په‌رله‌مان به‌شداری كۆبوه‌نه‌وه‌ بێت به‌ به‌فراكسیۆنێكی تۆكمه‌ی یه‌ك هه‌ڵوێستی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك وجه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كردوه‌ . نازانم له‌به‌شێكی نوسینه‌كه‌تدا ئاماژه‌تان به‌ ئاوتكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردوه‌ ، كۆمه‌ڵی ئیسلامی هیچ كات (ئین) نه‌بوه‌ تا بۆ (ئاوت) نه‌كردنی پێویستی به‌شین گێرانی هیچ لایه‌نێك بووبێت، كۆمه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ تۆكمه‌ وپته‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ساڵی (2005) كاتێك ئه‌میره‌كه‌ی له‌زیندان بوو هێندێك لایه‌ن له‌ترسی ئاوت كردنیان ئاماده‌نه‌بون له‌یه‌ك نوێنه‌ر زیاتر بۆ یه‌ك لیستی قه‌بوڵ بكه‌ن ، به‌ڵام به‌ووره‌یه‌كی پۆڵاینی ئه‌ندامانی توانی ببێت به‌خاوه‌نی (6) كورسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان . كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌ڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌ئه‌نجامی خزمه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی ناوكاری ئیسلامی ومتمانه‌ی گه‌وره‌ی گه‌لی كورده‌ ، به‌تایبه‌ت ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ساڵانێك دژی سته‌م چه‌كی خه‌باتی ڕزگاری خوازی و چه‌كی به‌رگری له‌دین وژینی میلله‌تی له‌شان كردوه‌ كه‌ڕه‌نگه‌ به‌ڕێزت هێشتا له‌ قۆناغی منداڵیدا ژیانتان گوزه‌راندبێت بۆیه‌ به‌كار هێنانی ووشه‌ی (چاوكرانه‌وه‌) بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی له‌م جۆره‌ كارێكی منداڵكارانه‌یه‌ و دووره‌ له‌په‌روه‌رده‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی. ئه‌ی ئه‌و كاته‌ی شاندی باڵای پێنج حزبه‌كوردستانیه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی چون بۆ توركیا بۆچی ئاماژه‌تان به‌و نه‌كردوه‌ ئایا ئه‌میشیان هه‌ر زه‌كاتی لوعبه‌ی سیاسی بوو ، من له‌به‌ڕێزتان ده‌پرسم كام هێزولایه‌نی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان كایه‌كانی سیاسه‌تی هێنده‌ پڕ بوه‌ تا به‌ شیرینی بیبه‌خشێته‌وه‌ به‌لایه‌نه‌كه‌ی تر .
سه‌باره‌ت به‌سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌بادینان كه‌ ئێستاش له‌دڵی هه‌موو كه‌سێكی ویژدان زیندوو به‌زیندوویی ماوه‌ته‌وه‌ ، من حه‌ز ناكه‌م وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان كه‌له‌به‌غدا بۆ ئه‌میری كۆمه‌ڵ كردوتانه‌ بیكه‌م به‌موزایه‌ده‌و منه‌ت به‌ڵام بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی زانایاریه‌كانت بڕۆ له‌پاسه‌وانانی ئه‌و كاتی به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌هه‌ولێر بپرسه‌ ئاخۆ ئه‌و سه‌ركرده‌ بوێرو جوامێر و چاوكراوه‌ كێ بوو به‌خۆیی و پاسه‌وانه‌كانی له‌كاتی مه‌ترسی بۆ سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌ب سیاسی تان بۆ پاڵ پشتی و له‌سۆنگه‌ی برایه‌تی ئیسلامی ئاماده‌یی بون به‌قه‌ڵغانی ده‌ربڕی. به‌ڕێزم به‌كارهێنانی ووشه‌ی (ناشایسته‌) به‌ پێشگری لێدوان بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌میری حزبێكی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌به‌شانازیه‌وه‌ له‌به‌ره‌ی گه‌ل ماوه‌ته‌وه‌ ، جگه‌ له‌وه‌ی گاڵته‌كردنه‌ به‌ ده‌نگی زیاتر له‌ (80) هه‌زارده‌نگده‌ری ئه‌م پایته‌خته‌ ، هه‌وڵێكه‌ بۆ لێڵ كردنی پڕۆژه‌ی برایه‌تی له‌ نێوان هه‌ردوو حزبی ئیسلامی بۆیه‌ پێویسته‌ له‌زووترین كاتدا داوای لێبوردن بكه‌یت. له‌كۆتاییدا بۆ هه‌موو براو خوشكانم له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی ئێمه‌ پێویسته‌ شانازی به‌ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی ئیسلامی ، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی بكه‌ین بۆیه‌ باهیچ به‌ڕێزێك به‌هه‌ڵه‌ له‌نوسینه‌كه‌م تێنه‌گات .

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌