لە فرۆشتنی خاکەوە بۆ دزینی دەنگی خەڵک،

وتار/ 10/06/2018 793 جار بینراوە

بـــەختیار محمود

لە فرۆشتنی خاکەوە بۆ دزینی دەنگی خەڵک،


ئەم دەسەڵاتەی ئێستا لافی کوردایەتی لێ دەدا بە کەرکوکەوە ، بینیمان چۆن سەودا و مەعامەلەی بە خاکی پیرۆزی کوردستانەوە کرد ، (١٦) ئۆکتۆبەر پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچەوانی ئەو لایەنانەوە .

ناکرێ ئازایەتی و قوربانی دانی پێشمەرگەی سەر بەرزی کوردستان نادیدە بگیرێ ، دوای ئەو هەموو قوربانی دانە ، لەسەر ئەو ناوچانە ، هەزاران شەهیدوکەم ئەندام ، ڕەمزی بەرخۆدانی گەلەکەمانە.

بەڵام ئەمانە هاتن ، لە چاو تروکانێکدا بەڕێکەوتنێکی مووخابەراتی تەواوی ئەو ناوچانەیان تەسلیمی دوژمنان کرد بۆ پاراستن و مانەوەی خۆیان ، هاتن مووچەو قووتی پێشمەرگەیان بڕی .

کاتێتی لاپەڕەی خیانەتی ساختەکاران هەڵدرێتەوە ، کاتێتی ڕووی ناشیرینی بازرگان و قۆرغکاران بە دیار کەوێ .

بۆیە خەڵکی کوردستان ژیرە تێ دەگا لەوەی کە زەخیرەی ئێوە پڕە لە خیانەت و گەندەڵی و سەختەکاری.

لە فرۆشتنی خاکی کوردستانەوە بۆ دزینی دەنگی خەڵک ، ئەمانە ، ناسنامەو شوناسی ئەم دەسەڵاتە پەرێز پیسەیە.

ئەوانەی(٥/١٢)خیانەتیان لەدیموکراسی کرد، دەنگی
نێت پاکی خەڵکیان تەزوو یرو سەختە کرد ،ئەمڕۆ
کاتی گێڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف.

هەق وایە ئەو لایەنانەی کەوتوونە هەڵا ، لێیان بپرسرێ خۆ هیچ نەبووە؟

تەنها دەنگەکان بە دەست ئەژمار دەکرێتەوە ، ئەگەر دڵنیان لە پاکی خۆتان سەبرتان هەبێ.

بەختیار محمود

نوێترین نوسینەکانی بـــەختیار محمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌