ستراتيژیه‌تی پێغه‌مبه‌ر ﷺ له به‌دری گه‌وره‌دا
وتار/
02/06/2018
1055 جار بینراوە
هێدی هه‌ولێری
ستراتيژیه‌تی پێغه‌مبه‌ر ﷺ له به‌دری گه‌وره‌دا
هێدی هه‌ولێری
ئه‌گه‌ر گوزه‌رێك به‌ناو ڕووداوه سیاسیه‌كانی جیهان به‌گشتی
و پاش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا به‌تیابه‌تیدا بكه‌ین، له‌ئاكامی كۆمه‌ڵێك شه‌ڕ
پێفرۆشتن به موسڵماناندا ڕوویداوه‌و كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌وكاته‌ی
جاهیلیه‌ت و سه‌ره‌ڕۆیی مه‌ردووم ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندبوو له‌هه‌موو جۆره ملهوڕیی
و بتپه‌رستی و دنیایه‌كی ڕووت و بێ مانا‌و دوور له‌میهرو زێنده‌به‌چاڵكردن و خه‌فه‌كردنی
ئازادیی و تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی (مه‌به‌ستم تكاندنی ئابڕووی مرۆڤ و بێ ڕه‌واج
سه‌یركردنی ئافره‌ت و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگه.......)، بۆیه بۆ هه‌موو ئه‌وانه پێویستی
ده‌كرد هێزێك دروست ببێ بۆ به‌ره‌نگاریی و سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌و جۆره كه‌سانه. ئه‌وكاته
ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌ویستی خوا به‌ئاینی (اقرأ) بۆ پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌ستی پێكردو كۆیله‌كانی كرده‌وه مرۆڤێكی ئازا و داوای
ماف و یه‌كسانی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ته‌وژمێك وه‌ك له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا له‌دایك
ده‌بن هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌نگاریی زۆر دژ به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا
بكه‌ن. قۆناغه‌كان هه‌موو سه‌ركه‌وتن بوون هه‌رچه‌نده دژواریش بوون، وه‌ك له‌یه‌كه‌م
جه‌نگدا (ئوحود) به‌هۆی شكاندنی به‌ڵێنی پێغه‌مبه‌ر ﷺ ، موسڵمانان ڕووبه‌ڕووی شكست بوونه‌وه، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا وانه‌یه‌ك
بوو خوای گه‌وره پیشانى دان، بۆئه‌وه‌ی په‌ند له كه‌م و كوڕییه‌كانیان وه‌ربگرن
و به‌دوای ئه‌و بۆشاییه‌دا بگه‌ڕێن، كه بووه‌ته هۆی شكست له‌به‌رده‌م نه‌یاراندا.
گومانیشی تێدانیه خوای گه‌وره هه‌ر چۆنێك بوایه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ﷺ سه‌رده‌خست، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌كانی خوای باڵاده‌ست
هه‌میشه‌و هه‌رده‌م لێزانی و دانایی و پڕ له حیكمه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌شی مرۆڤ ده‌یزانێ
و ئه‌وه‌شی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه هه‌مووی به‌ویستی خوایه. پاش ڕوودانی جه‌نگی ئوحود.....بێ نازی موسڵمانان و ژێرده‌سته‌یی خه‌ڵك و
ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی موسڵمانان له‌لایه‌ن كافرانی قوڕه‌یش و پاشان ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك
ڕێككه‌وتن بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕو خۆگرتنه‌وه‌ی موسڵمانان و به‌هێزبوونیان، ئیجا كاتی
ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره به‌سیاسه‌تێكی قورئانی له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر ﷺ پیاده بكرێت، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش
ستراتیژیه‌تی پێغه‌مبه‌ر ﷺ به‌هاتنه خواره‌وه‌ی سروش (وحی) ڕێ پیشانده‌ربوو بۆ دووباره ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ی
ئاینی پیرۆزی ئیسلام و به‌هه‌مان ناوه‌ڕۆك، كه بریتی بوو له‌سه‌رخستنی ئاینی خوا
(ئیسلام) و فۆڕمێكی نوێی كاركردن و به‌تێكۆشانی نه‌بڕاوه‌ی هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان
و نه‌ترسان له وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه ڕه‌واكانیان. خه‌سڵه‌تی جه‌نگ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ﷺ و پاشان هاوه‌ڵانی به‌ڕێزو پاشان ئه‌وانی تریشدا تایبه‌ت مه‌ندێتی خۆی هه‌بوو
له‌وه‌ی دوای ئه‌وان و ئێستای جیهانی ئیسلامیی. كاتێك سه‌یر ده‌كه‌ین جه‌نگی به‌در
كۆمه‌ڵێك ستراتیژی و تاكتیكی سه‌ربازیی پێغه‌مبه‌ر ﷺ و ملكه‌چبوونی هاوه‌ڵان بۆ سه‌ركرده‌یه‌كه‌یان و له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ویست
و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ دڵنه‌وایی موسڵمانان و ئاكامی خۆڕاگری ئه‌و نوشسته‌ی
ڕابردوو تووشیان ببوو. موسڵمانان له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وتن! جه‌نگی به‌دری گه‌وره به‌سه‌ركردایه‌تی پێغه‌مبه‌ر محمد ﷺ له 17 ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی دووه‌می كۆچی له‌به‌رامبه‌ر
مانگی 3 ی 624 ی میلادی ده‌ستی پێكردو سوپای بێ باوه‌ڕانیش به‌سه‌ركردایه‌تی عومه‌ری
كوڕی هیشام بوو، كه ژماره‌ی سوپای موسڵمانان 313 هاوه‌ڵی به‌ڕێز بوو له‌به‌رامبه‌ر
زیاتر له 1000 كه‌س له قوڕه‌یش و هاوپه‌یمانه‌كانیان، كه ژماره‌ی حوشتره‌كانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ 70 حوشتر بوون، ژماره‌ی شه‌هیدی
موسڵمانان 14 كه‌س بوون، كه 6 كه‌سیان له كۆچبه‌ره‌كان و 6 كه‌سیشیان له هۆزی
خه‌زره‌ج و 2 كه‌سیش له هۆزی ئه‌وس بوون، وه كۆتایی شه‌ڕو كێشه‌كانی له مانگی
شه‌وال- دابوو. كوژاوانی بێباوه‌ڕانیش 70 كوژراو‌و 70 دیل بوون، وه زۆرینه‌یان له سه‌رۆك
و ناودارانی قوره‌یش بوون، كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی موسڵمانان ته‌نها دوو ئه‌سپ
سواریان پێى بوو له‌گه‌ڵ 70 وشتر، به‌ڵام بێباوه‌ڕان 200 ئه‌سپ سوارو 700 وشترو چه‌ندین
تیرهاوێژو دژه تیر، كه به‌در.....كه به‌جه‌نگی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان (حه‌ق و
باتڵ)و جه‌نگی نێوان (تاریكی و نوور) ناسرابوو، كه پێغه‌مبه‌ر ﷺ زۆر جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌و جه‌نگه ده‌بێته
هۆی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له‌یه‌كتاپه‌رستی و هه‌ستی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا ﷺ ، كه ئایا سه‌رده‌كه‌ون؟ یان شكست دێنن؟ ئه‌وكاته له
گه‌رمه‌ی نائومێدی به‌و ڕێژه كه‌مه‌ی موسڵمانان و ژماره‌ی زۆری سوپای كوفر له‌میدانی
به‌دردا......ئیدی نزای بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار ده‌بات و ڕووی به‌ره‌و ڕووگه
كرد‌و فه‌رمووی: اللهُمَّ آتني ما وعدتني، اللهُمَّ أنجز لي ما وعدتني، اللهم إن تَهلِكَ هذه العصابة من أهل الإسلام
فلن تُعبَد في الأرض، وما يزال يهتف بربِّه
مادًّا يديه حتى سقط رداؤه عن
منكبيه، وحتى نزل الوحي مطمئنًا،
سيُهزَم
الجَمْعُ ويُوَلُّونَ الدُّبُر). فه‌رمووی: ئه‌ی خوایه...... ئه‌گه‌ر
ئه‌و كۆمه‌ڵه له‌ناوبچن جارێكی‌تر له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی تۆ تاپه‌رسترێیته‌وه، به‌رده‌وام
هاواری ده‌كردو هه‌ردوو ده‌ستی پیرۆزی به‌رز ده‌كرده‌وه تا عابه‌كه‌ی سه‌رشانی
كه‌وته خواره‌وه، پاشان خوای میهره‌بان نزاكه‌ی لێوه‌رگرت و كۆمه‌ڵی موسڵمانانی
سه‌رخست و كۆمه‌ڵی كافرانی په‌رته‌وازه كرد‌و پشتاوپشت گۆڕه‌پانی جه‌نگیان به
جێهێشت. كه‌واته: هه‌موو ده‌مێك له‌دوای هه‌ر كه‌وتنێك موسڵمان ده‌بێت ئه‌وه فێر
بێت هه‌ستانه‌وه‌و ده‌ستگرتن به قورئانی پیرۆز‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ﷺ بۆئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه ببینه‌وه
كه له‌هه‌موو ده‌مه‌كاندا ئاماده‌باشی هه‌بێت، ڕووداوه‌كان له‌و جه‌نگه گه‌وره‌یه‌دا
كۆمه‌ڵێك ده‌رهاوێشته‌ی هه‌یه بۆ شێوازی كاركردن به‌م شێوه‌یه بوو:- 1- پلان و ستراتیژ 2- گۆڕینی شێوازی سه‌ربازیی و سیاسه‌تی دبلۆماسیه‌ت و وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا
بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین دۆست كۆ بكاته‌وه‌و كه‌مترین دوژمن هه‌بێت 3-
ملكه‌چی جه‌نگاوه‌ر بۆ سه‌ركرده‌كه‌ی، كه لێره‌دا زۆر گرینگه به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌یه‌كی
وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ﷺ و
گۆڕینی به‌رنامه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی. بونيادنانی دامه‌زراوه‌یه‌كی
جه‌نگ له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ر ﷺ بۆ وه‌ها جه‌نگێك كاری پێشوه‌خته‌ی ده‌ویست بۆئه‌وه‌ی له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو تیره‌ی (ئه‌وس و خه‌زره‌ج)
كردن به‌براو كاروباری ناوخۆی ڕێكخست و ڕێی به‌ناكۆكی ناوخۆیی و ده‌ستی ده‌ره‌كی
گرت، بۆئه‌وه‌ی درز نه‌كه‌وێته ناو هێزو سوپا، وه ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژییه‌ی بۆی
كراوه ئالۆز نه‌كرێت. گرینگی شه‌ڕی به‌در( به‌دری گه‌وره) بۆ ئێستای موسڵمانان به‌گشتی و ئیسلامیه‌كان
به‌تایبه‌تی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه بۆ هه‌رجۆره پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیی و كاری بانگه‌واز
گۆڕینی له‌ڕووی باسكردنێكی ڕواڵه‌تی بۆ به‌كرده‌یی كردنی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌و
پێیه‌ی كاری سیاسی له‌تێڕوانینی به‌رنامه‌ی ئیسلام و ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی پێغه‌مبه‌ر ﷺ هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرت پێویستی
به‌یه‌كڕیزی نێوان موسڵمانان و دروستكردنی كۆده‌نگی و به‌ره‌یه‌كی فراوان هه‌یه بۆ
ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و مه‌ترسیه‌ك پشت به‌و ڕێككه‌وتنه ببه‌سترێت،
كه سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش كاره‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنێت، هه‌رچه‌نده هه‌وڵێكی دڵخۆشكه‌ر
له‌ئێستادا له‌ئارادایه به‌هه‌مان ئه‌و ڕێچكه‌یه‌كی بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر دۆخێكی
نه‌خوازراو ، كه بیه‌وێت له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م كاری ئیسلامیی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا
دروست بكات، چونكه ئامانج گرتنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌رده‌م كار له‌سه‌ر تێكدانی
هه‌ر جۆره پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات، كه چه‌ترێك بێت بۆ ڕابوونی ئیسلامی هه‌م ته‌وژمی
عه‌لمانی له‌لایه‌ك و، شیعه له‌لایه‌كی تر، له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی كاری هاوبه‌ش
و هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی ئیسلامیی، بێگومان له‌لایه‌ن ئه‌هلی سوننه‌وه ده‌بێته
سه‌نته‌ری بیركردنه‌وه و ستراتیژی موسڵمانان له‌هه‌ر شوێنێكدا بن.
نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری
-
هێدی هه‌ولێری
21/08/2021
-
هێدی هه‌ولێری
14/07/2021
-
هێدی هه‌ولێری
27/10/2020
-
هێدی هه‌ولێری
11/08/2020
-
هێدی هه‌ولێری
14/05/2020
-
هێدی هه‌ولێری
02/05/2020