پێگه‌ی سیاسی كورد له‌عێراقی سه‌رده‌می سه‌در،چۆن ده‌بێ؟

وتار/ 28/05/2018 493 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

پێگه‌ی سیاسی كورد له‌عێراقی سه‌رده‌می سه‌در،چۆن ده‌بێ؟   
نوسینی : كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی 12ئایاری ئه‌مساڵ پرسیارێك دێته‌ پێشه‌وه‌ ، ئاخۆ پێگه‌ی سیاسی كورد له‌عێراقی سه‌رده‌می سه‌در ، چۆن ده‌بێ؟
بۆ ده‌ست كه‌وتنی وه‌ڵامێكی دروست پێویست ده‌كات له‌هه‌نگاوه‌كانی ئێستای حزب ولایه‌نه‌ كوردیه‌كان ڕامێنین ، به‌تایبه‌ت ئه‌و حزبانه‌ی زۆرترین كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ده‌ست هێناوه‌ ،ئه‌گه‌ر چی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن زۆر قسه‌ هه‌ڵده‌گرێ .
له‌ڕاستی دا ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ له‌شانده‌كانی پارتی ویه‌كێتی بۆ به‌غدا بینرا ، پێشهاتی دڵخۆشكه‌رمان پێ ناڵێ ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی شانده‌كانی ئه‌مجاره‌ له‌شانده‌كانی 2003 تا 2014 جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌و شه‌رمنی وشه‌رمه‌زاریه‌یه‌ كه‌به‌ئاشكرا له‌ڕوخساریان دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بوه‌ ، به‌جۆریك گه‌وره‌و بچوك له‌كوردستان نوخبه‌ی سیاسی وتاكی هاووڵاتی ئاسایی دركیان پێكردوه‌ ، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وای كردوه‌ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ببێته‌ مایه‌ی توانج وده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بێ .
ئه‌وه‌ی تریان كه‌ده‌بێ به‌گه‌رایه‌كی ترسناك بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی كورد له‌غدا ، ئه‌وه‌یه‌ شانده‌كان به‌فره‌یی ڕێگای به‌غدایان گرتۆته‌به‌ر، له‌كاتێك دا به‌ئاشكرا ترازانی نێوماڵی كوردی پێوه‌ده‌بینرێ، هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر ئاستی عێرا وهه‌رێمیشه‌وه‌ پێیانه‌وه‌ دیاره‌ بۆ ده‌ست كه‌وتی حزبی و په‌راوێزخستنی یه‌كتر هه‌ر حزبێك به‌جیا دیوه‌خانی لیسته‌ براوه‌كانی به‌غدایان ئاوه‌دان كردۆته‌وه‌.
له‌كۆتاییدا هه‌موو ئه‌مانه‌ موئه‌شیراتی دڵخۆشكه‌رنین بۆ پێگه‌ی به‌هێزی كورد له‌ڕووی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی له‌عێراقی ئاینده‌ ، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، ئاخۆ له‌به‌رنامه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا وئێران له‌كام گۆشه‌ پێگه‌مان بۆ دیاری كراوه‌ ، كه‌واته‌ به‌هێزی ولاوازی پیگه‌ی كورد له‌ئێستادا په‌یوه‌سته‌ زۆرو كه‌می سه‌نگی پارسه‌نگ بونمان له‌ته‌رازووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا به‌دوای ئه‌ویش ئێران به‌پله‌ی دووه‌م.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌