عێراق پیره‌ ده‌وڵه‌تی،‌ساوا له‌حكومڕانی دا

وتار/ 24/05/2018 616 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

عێراق پیره‌ ده‌وڵه‌تی،‌ساوا له‌حكومڕانی دا      
نوسینی : كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر
كاتێك ورد ده‌بینه‌وه‌ له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای بونیادنانه‌وه‌ی عێراقی دوای سه‌ددام ، بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه‌ هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن هه‌یمه‌نه‌ی وولاتانی دراوسێ به‌سه‌ر ئه‌و ووڵاته‌ ، كه‌م تازۆر له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه‌ ئه‌مریكا وئێران خه‌ست تر و زێده‌تر ده‌بێ.
ئه‌وێ ڕۆژێ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 2014 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای مشتومڕێكی زۆری نێوان لیسته‌ براوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ،له‌گه‌ڵ بونی فشارێكی زۆری ده‌ره‌كی ، ئه‌مریكا قۆڕسایی خۆی زێده‌تر كرد وفشاره‌كانی خه‌ست كرده‌وه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ، ئه‌وه‌بوو له‌شه‌وێك داسه‌عاتی كۆتایی دیاری كرد ، هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌گه‌وره‌و بچوكه‌وه‌ پابه‌ندكران به‌كاتی دیاری كراو ، بۆیه‌ كاتێك میلله‌ت له‌شیرنی خه‌وی نیوه‌ی شه‌ودا بون ، لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ئاماده‌بونی نێرده‌ی ئه‌مركا دوای داره‌داره‌یه‌كی زۆر حكومه‌تێكی ساوای فشۆڵیان پێكهێنا.
له‌ئێستادا دوای تێپه‌ڕاندنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 5/12 له‌گه‌ڵ بونی ته‌زویرێكی زۆری ئه‌لكترۆنی كه‌دونیایه‌ك ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ئاستی عێراق وهه‌رێم لێكه‌وته‌وه‌ و ‌ئه‌نجامێكی ڕێك پێچه‌وانه‌ی دابه‌ده‌سته‌وه‌ ، من دڵنیام هه‌ڵبژاردنێكی هه‌زه‌لی له‌م جۆره‌ له‌هه‌ر ووڵاتێكی ئه‌وروپی بوایه‌ كۆمسیۆنی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێندرایه‌وه‌ ، كه‌چی ئه‌مریكای دیموكراسی خواز وقوتابخانه‌ی ڕێزگرتن له‌ئیراده‌ی گه‌ل ، ڕاسته‌وخۆ دوای هه‌ڵبژاردن پیرۆزبایی كرد و له‌ئێستاشدا په‌له‌ له‌پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات ، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ شه‌خسیه‌تێكی مه‌عنه‌وی بۆ ووڵاته‌كه‌ له‌ئاست موماره‌سه‌ی سیاده‌یی خۆی دا، له‌ 5/13 ه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ عێراق و له‌و ساوه‌ ڕۆژانه‌ سه‌ر به‌ماڵی هه‌موان داده‌گرێ به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی فشارێكی مه‌ده‌نیانه‌ له‌ ژێر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی سیاسیانه‌ بۆ پابه‌ندكردنی لایه‌نه‌ ڕازی و ناڕه‌زایه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه‌ و كپكردنی ناڕه‌زایی یه‌كان و پاشانیش په‌له‌كردن له‌پێكهێنانی حكومه‌ت .
له‌كۆتایی دا پێویسته‌ هه‌موان درك به‌وه‌ بكه‌ین ، هه‌رچه‌ند عێڕاق پیره‌ ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌یه‌ ، به‌ڵام له‌حكومڕانی دا ساوایه‌ ،بۆیه‌ به‌رده‌وام پێویستی به‌داره‌داره‌ی هێزو ووڵاتانی ده‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌ر شه‌پۆڵێكی ته‌شته‌ ئاوی هه‌ڵبژاردن دوای مه‌له‌ پێكردنێكی ناسك بتوانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێته‌وه‌.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌