منداڵە سێو فرۆشەكەی هەڵەبجەو چەند سەرنجێكی دیكە
وتار/
24/05/2018
832 جار بینراوە
یاسین نادر ڕهحمان
منداڵە سێو فرۆشەكەی هەڵەبجەو چەند سەرنجێكی دیكە
یاسین نادر
وێنەی
منداڵە سێوفرۆشەكەی هەڵەبجە كە بە كزوڵییەكەوە لە نێوەندی شارەكەدا خەریكی فروشتنی
فەریكە سێوەكانی بە مشتەرێكانێتی و لە پڕ پۆلیسی تەجاوزاتی شارەكە دەگەنە ڕاسەری و
تەرازو و كێشانەكەی دەبەن و داد و بێداد و تكاو رجاكردن لە پۆلیسەكە دادی نایات و بە بێ هیواییەكەوە لە پۆلیس و دەسەڵاتی شارەكە
نێو چاوانی ئاە و مۆركێكی خەمبارانە ئەو دادەگرێت، هەموانی خستە گریان و سەرزەنشتكردنی
كاربەدەستانی شارەكەی لە هەڵەبجەدا بەدوادا هات، كە وا لە مێژووییەكی دوورودرێژی ئەم
شارە وا نەیانتوانی خزمەت و خزمەتكاری بە چین و توێژەكانی شارەكە بكەن، ئەوا وردە
وردە وا خەریكە خەڵكی كەم دەسەڵات و كەمدەرامەتی شارەكەش لە كاسپیكردن و بژیوی ژیانی
سادەیان وا بێبەش دەكەن. هەرچەندە ئەمەش لە
ڕووی ئەركی پۆلیسیكەوە بەس جێبەجێكاری فرمانێكی سەروو خۆی بۆ ڕێكخستنی ناوبازاڕی
شارەكەیەتی، بەڵام بەگشتی دەتوانرێت ئەدای لاوازی كارەكتەرەكانیی سەرووتر لە دەسەڵاتداری
ئەم وڵاتە لە خزمەتكردنی شارەكە دەبێت لێی بڕوانرێت.
ئەم
منداڵە كاكە "حەمە"گیان كە سونبولی منداڵانی هەژارانی شارەكەیە، كە دوێنی
شەو بە بڵاوكردنەوەی وێنەكەی لەكاتی بردن و فڕاندنی تەرازو و كێشانەكەی بەهۆی پۆلیسەوە
بووە جێی باس و خواستی چالاكوانان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەوی دەرخست ئەویش هەروەك
زۆر منداڵیتر حەزی بە ژیان ئاسوودەیی لە پارك و چاڤیلاندەكان و خوێندن لە باشترین
جێگاكان و...هتد، وەكوو زۆر منداڵیتری كەسانی بەرپرس و خواپێداو مافخۆری خەڵكی هەژاریترە.
ئەو
بە وێنەكەی و چاوە پڕ خەم و نائومیدەكەی ئەوەی پیشاندا كاربەدەستانی ئەم وڵاتە لە
حەقی ئەم شارەدا، وا باوك و دایكی ئەویان و زۆر كەسیتریان لە خزمەتكردن چەوساندەوە،
دەبینێت هەمدیسانەوە ئەم مێژووە تاڵەش بەرۆكی ئەویش وا دادەگرێت. ئەو لە زەینیدا خۆزگا
لە داهاتووی شارەكەیدا چی چەكەرە پێبدات جگە لە خوداحافیزیی یەكجاری لەم شارەو مەینەتیەكانی
لە داهاتوودا نەبێت. كاتێك هەر لە ئێستاوە مانای ژیانكردن بۆ ئەو لە عەرەبانەیەكی
چكۆلانەشدا وەختە بۆی كۆتایی پێ دێنن.
مێژووی
شارەكەی حەمەگیان پڕ لە داماویی و مەینەتیی بووەو خزمەتی ئەمشارە نەك بەپێی پێویست
نەكراوە، بگرە هەر ئیهمال و ئیهمال تر كراوە. ئەم بازاڕەی كە "حەمەگیان"
فەریكە سێوە ڕەقەڵەكانیی تیادا دەفرۆشێت، زۆرجار بونیاتنانەوە و چاككردنەوەی، بووە
بە مژدەی حیزبیی دەسەڵاتدارانیی ناوچەكە، بەڵام هەروەك خۆی مایەوەو وێران وێرانتر
وەك ساتی كیمیابارانكردنی شارەكەی هەمدیسانەوە لێ هاتەوە. بەڕاست!! كێ خەمخۆری ئەم
شارەیەو كێ دەستێكی ئاوەدانی بەسەر ئەم شارەدا دێنێت، ناوچەكەی كاكە حەمەگیان پڕ لەناوچەی
سنووریی بازرگانییە، بەڵام كێ ئاوەدانی دەكاتەوە و كێ بۆ خزمەتی حەمە و هاوشێوەكانی
وەگەڕی دەخات، نازانرێت و نازانرێت. سیاسییەكان
لەمشارە موناقشەو مونافسەی پۆستە باڵاكان بۆ خۆیان و داگیركردنیان، بووە بە خەمی هەمیشەییان خۆ نازانن هەزارانی وەك
حەمەگیان بو پاروویەك نان وەختە تەمەنی هەرزەكارییان لەدەستدەدەن.
ئاخ
و داخی حەمەگیان دوێنی شەو هەموو ویژدان زیندوویەكی هەر لە ڕۆژنامەو سایتەكان بگرە
تا هاوڵاتی ئاسایی گرتەوەو ئەوەیان بە دەسەڵاتداران پیشاندا شۆڕشی برسیی ڕۆژێك دێت
ئەم زوڵمانە چیتر قبوڵ ناكات و چاوەڕوانی عەدالەت و یەكسانی لە حەقی خۆیاندا دەكەن.
(( پێشكەش
بە كاكە حەمەو هاوشێوەكانیی كاكە حەمە، كە بەشێك لە بیرەوەرییەكانی خاوەن ئەم دێڕانەش
لەمجۆرە ژیانەدا تێپەڕیوە.))
نوێترین نوسینەکانی یاسین نادر ڕهحمان
-
یاسین نادر ڕهحمان
19/10/2018
-
یاسین نادر ڕهحمان
10/10/2018
-
یاسین نادر ڕهحمان
25/09/2018
-
یاسین نادر ڕهحمان
05/08/2018
-
یاسین نادر ڕهحمان
20/07/2018
-
یاسین نادر ڕهحمان
08/07/2018